لەڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس برینداربوون



بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (تۆیۆتا لاندکروزەر) لەقەزای کەلارەوە بە ئاڕاستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتووە بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێرەکەی بەڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خێرایی زیادەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ڕۆیشتووەتە شەقامی گەڕانەوە بەئڕاستەی قەزای کەلار و وەرگەڕاوە.

لەڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی گەرمیاندا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شەش کەس برینداربوون کە سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون.

ئەوەخراوەتەڕوو، دوابەدوای ڕووداوەکە سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەشاری کەلار و پۆلیسی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەست پێکردووە.

بانکی ناوەندی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێدەکات
دواتر نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێدەکات
ەیوەندیدار