ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تورکیا پابەندی سزاکانی سەر ئێران نابێت

خەڵک-

وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بەسەر تاران وڵاتەکەی لە کارە بازرگانیـیەکانی لەگەڵ ئێراندا بەردەوام دەبێت بەپـێی ئەو گرێبەستانەی لە نێوان هەردوو وڵات مۆرکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە فاتح دونماز وەزیری وزەی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ كه‌ناڵی(a Haber)  ـی وڵاتەکەی وتی: تورکیا ساڵانە نزیکەی بە بڕی ٩.٥ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی لە ئێران دەکڕێت، ئەنکەرە گرێبەستی هاوردەکردنی گازی سروشتی لەگەڵ تاران مۆرکردووە کە هەتا ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند: تورکیا لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت و بۆ ئەوەش ھیچ وڵاتێک ناتوانێت مەرجی خۆی بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا کۆشکی سپی ئەوەی ڕاگەیاند، لە قۆناغی دووەمی سزاکانی سەر ئێران کە لە ٢٠١٨/١١/٥ ــەوە دەستپێدەکات، هەناردەکردنی نەوت و گازی ئێرانی قەدەغەدەکرێت، وە هەر وڵات و لایەنێک هاوردەی ئەم دوو سەرچاوە سەرەکیـیەی داهاتی ئێران بکات، ئەوا ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبێتەوە.

لە ئێستاشدا وەفدێکی ٩ کەسیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سادات ئۆنال جێگری وەزیری دەرەوە لە ئەمریکایە، بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا لە بارەی ناکۆکیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەوانە کەیسی قەشە ئەندرۆ برەنسن کە نزیکی دوو ساڵە لە تورکیا دەستگیرکراوە بە تۆمەتی سیخوڕی و پشتیوانیکردن لە فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان.

جیهان

ئێران كۆتا هەناردەی نەوتی خاوی ڕەوانەی بەندەرێكی چین دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرەتای مانگی داهاتوو لە پێش دەستپێكردنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران 22 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئەو وڵاتە دەگاتە وڵاتی چین، كە دەبێتە كۆتا نەوتی خاوی هەناردەكراوی ئیران.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران بڵاویكردۆتەوە، لە پێش دەستپێكردنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئیران ڕێژەیەكی بەرچاو لە نەوتی خاوی لە سەرەتای مانگی 11ی بگاتە بەندەری دالیانی چین.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە ئێستادا كۆمپانیای نیشتمانی نەوتهەڵگرەكانی ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتە بۆ بەندەری دالیانی چین ، بەگەیشتنی نەوتەكە، بڕیار دەدرێت ئەو نەوتە بە چین بفرۆشرێت یان بە كڕیارانی دیكەی نەوت بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ، بڕیارە 6 تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەمریكا گەمارۆ بخاتە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، چاوەڕوان دەكرێت كاریگەری لەسەر حكومەتی ئیران دروستبكات .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئێران دوا وادە بۆ ولاتانی ئەوروپا دادەنێت

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوە، بڕیارە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٥ ـی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێرانیش رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ ـی وەک دوا وادە بۆ وڵاتە ئەورپاییەکان سەبارەت بە مانەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردووە.

بەرصرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، قۆناغی دووەمی سزاکان پیشەسازی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئامانجی ئەم سزا نوێیانەش هەر هەمان ئامانجی ئەو سزایانەی ترن کە ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا، واشنتۆن دەخوازێت لە ڕێی ئەو سزایانەوە تاران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستاندن، هەروەهاش وەک فشارێکیش لێی دەڕوانێت تا ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

وادەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی، وایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دابنێن وەڵامێک بدەنە دەست ئێران، دوای ئەو وادەیەش ئێران لە ڕێکەوتنەکە دەکشێتەوە.

ئێران داوا لە وڵاتانی ئەوروپای نێو ڕێکەوتنە دەکات، تا ئەو وادەیە ڕێگەگەلێک بدۆزنەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بەر ئابورییەکەی کەوتووە، بە زمانێکی تر ئێران داوا دەکات ئەو سێ وڵاتە ڕایبگەیەنن، پابەند نابن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوای ئەو وادەیەش هەر هەوڵێک بدرێت لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە بێسود دەبێت.

تا ئێستاش تەنھا چین بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت بۆ سەر ئێران، ئێستاش دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەو وڵاتە کە زۆریان لە بواری نەوت کاردەکەن، لە ئێران لقی خۆیان کردۆتەوە.

پێدەچێت قۆناغی دووەمی سزاکانیش ھێندەی دیکە ئاڵۆزی بخاتە نێو بازاڕی ئێرانەوە و ئابورییەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵتر بکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریکا.. لەبەرامبەر سووتاندنی مزگەوتێک سزای ٢٤ ساڵ بەسەر گەنجێکدا سەپێنرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دادی ئەمریکا، پاش چەند مانگێک لە پرۆسەی دادگایی کردن، دادگایەکی ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا سزای ٢٤ ساڵ زیندانی کردنی بەسەر گەنجێکدا سەپاند، کە تۆمەتبارە بە سووتاندنی مزگەوت و سەنتەرێکی ئیسلامیی لە تەکساس.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە ماڵپەڕی ڕەسمیی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە: مارک پـێرێزی تەمەن ٢٦ ساڵ، لە ٢٠١٧/١/٢٨ ئاگری بەرداوەتە مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی شاری ڤیکتۆریای باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی تەکساس، ئەمڕۆ لە لایەن دادگاوە بە تاوانکار ناسێنرا و سزای ٢٤ ساڵ زیندانیکردنی بۆ بڕایەوە.

دوای ڕاگەیەنراوەکە، جۆن گۆر بەرپرسی نوسینگەی داواکاری گشتی لە دادگای باشوری تەکساس، ڕایگەیاند: “هەموو کەسێک لەم وڵاتە مافی پەیڕەوکردنی ئاینی خۆی هەیە بە ئازادانە و بەبێ ترس لە توندوتیژی، ئەم ئەم تاوانکارە بەھۆی کارەکەی، هەستاوە بە ترساندنی کۆمەڵگەی موسڵمان لە شاری ڤیکتۆریا.”

ھاوکات ئێدوارد میشێل لە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI ڕایگەیاند: ئەم سزایەی بۆ ئەم تاوانکارە بڕاوەتە نیشانی دەدات هیچ چاوپـۆشیـیەک ناکرێت لە ئاست تاوانەکانی ڕق و کینە، دەزگای FBI بەردەوام دەبێت لەوەی لێکۆڵینەوە بکات لە هەر پـێشێلکردنێکی مافە سیڤیلیـیەکان لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا.

جێی ئاماژەیە پاش ئەوەی مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی ڤیکتۆریا سوتێنرا، بە هەزاران کەسی خێرخواز پارەیان بەخشی بۆ چاککردنەوەیان. زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە و تەواوی شوێنەکە نۆژەنکرایەوە.

VOA

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین