ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

پێنج خوو دڵنیابە گەر لە تۆدا هەبێت کەس ناتوانیت لەگەڵتدا بژیی

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ خووڕەوشتە کە دڵنیابە گەر لە تۆدا هەبێت کەس ناتوانیت لەگەڵتدا بژیی:

 

– کەسێکی خۆتت خۆش ناوێت و پێویستیشت بەوەیە کە بەردەوام دەوروبەر خۆشەویستیت بۆ دەرببڕن، ئەم جۆرە کەسانە ماوەیەک دەتواندرێت تەحەمولیان بکرێت و مایەیی بێزارین.

– کەسێکیت لەهیچ ڕازیی نیت و بەردەوام لایەنی خراپی شتەکان دەبینیت، هەرکەسێک ببینیت ڕەخنەی لێدەگریت و قسەی لەسەر دەکەیت و نێوانت لەگەڵ کەسدا باش نییە.

 

– کەسێکی دڵپیسیت بە جۆرێک هیچ بوارت بۆ کەسی بەرامبەر نەهێشتۆتەوە کە ئازاد بێت، ئەمەش لە شوێنێکدا دەتەقێتەوە.

– بەردوام لە کاتی دیکەدا دەژیت و بۆ ئێستا ناژیت، دەتەوێت تەمبەڵی خۆت لە ئێستا بەوە دابپۆشی کە لەڕابردوو کەسێکی گرنگ بوویت

– زیاد لە پێویست بە بەرامبەرەکەتەوە نوساویت و وادەزانیت چرکەیەک ئەوت لێدووربێت ناتوانیت بەرگە بگریت

ریکلام

خۆشەویستی

لەبەر ئەم ٦ هۆکارەیە تا ئێستا خۆشەویستەکەی خۆتت نەدۆزیەوەتەوە

خێزان

زۆر کەس گلەی ئەوە لە ژیانی خۆیان دەکەن کە ناگەن بە خۆشەویستی ڕاستەقینەی خۆیان، لەکاتێکدا بێئاگان لەوەی هۆکارەکە لە خودی خۆیانەوەیە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو هۆکارانە:

 

– جێگەی خۆشەیوستی لە ژیانتدا نییە

دەتەوێت خۆشەویستت هەبێت، بەڵام هیچ جێگایەکەت لە ژیانتدا بۆ دانەناوە، بەردەوام کار و شتی دیکە لە پێش خۆشەویستیەکەتەوەیە و ناتەوێت هیچ کاتی بۆ تەرخان بکەیت.

 

 

– ناتوانیت واز لە یادگاری پەیوەندیەکانی ڕابردوو بهێنیت

هەمیشە ئەو پەیوەندیانەی لە ڕابردوو هەتبووە کاریگەری لەسەر ئێستاشت هەیە و تێت نەپەڕاندووە، بەوەش ناتوانیت دڵ بۆ کەسی نوێ بکەیتەوە.

 

 

– زۆربەی کات لەماڵەوەی

بازنەی پەیوەندیەکانت زۆر بچوکە و زۆربەی کات بۆخۆت لە ماڵەوەیت و ناچیتە دەرەوە، بەوەش دەرفەتی بینینی خەڵک و ناسینی کەسانی نوێت نییە.

 

 

– گرنگی بەخۆت نادەیت

هیچ گرنگیەکە بە شێوە و ڕوخساری خۆت نادەیت و لاشت گرنگ نییە کە خەڵکی دیکە چۆن تەماشات دەکات.

 

 

– هەموو بڕیارەکانت یاوەتە دەست دایک و باوکت

هەندێکجار دایک و باوک لە هەندێک لایەنەوە تەماشایی شتەکان دەکەن  و دەیانەوێت کەسێکی بێکەموو کوڕی بۆتۆ بدۆزنەوە، تۆش پشتت لێکردۆتەوە و بڕیارەکانت داوەتە دەست ئەوان.

 

 

– شتی نوێ تاقی ناکەیتەوە

هەمیشە لە هەمان کافتریایی دیاریکراو، لە هەمان سینەما و هەمان جۆری فیلم تەماشا دەکەیت و شتی نوێی و تازە تاقی ناکەیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

لەم ٧ ژن و مێردە کامەیان بەلای تۆوە لە هەموویان بەختەوەرترن؟ هەڵی بژێرە

خێزان
هەر وەک چۆن کەسەکان جیاوازن، هاوسەرەکانیش جیاوازن لە جوتێکەوە بۆ جوتێکی دیکە، لەم تاقیکردنەوەیەی خوارەوەدا لە ڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لە وێنەکانەوە دەتوانیت بزانیت کە پەیوەندیەکەی ئێوە کام جۆرەیە:

 

یەکێکیانت هەڵبژارد؟ ئێستا لەو ڕێگەیەوە بزانە کە پەیوەندیەکەی تۆ چۆنە؟

 

– لەم پەیوەندیەدا ژنەکە شانازی بە هاوسەرەکەیەوە دەکات، کەسێکی سەربەخۆشە، پیاوەکەش ڕەزامەندە لە پەیوەندیەکەی خۆی و دڵخۆشە پێی، هەردوکیشیان زۆر کراوەن بەرامبەر بە یەکدی.

 



– لەم پەیوەندیەدا ژنەکە بەتەواوەتی پەیوەستە بە هاوسەرەکەی و پشتی پێبەستووە، هاوکات لە پێشکەوتنەکانی ژیانیشیدا لە پشتیەتی و هاوکاری دەکات.

– لەم پەیوەندیەدا پیاوەکە بەدەسەڵاتە و کۆنتڕۆڵی هەیە، بەڵام ژیانێکی ئارام و خۆشیان هەیە.

 



– پەیوەندیەکەیان لەسەر بنەمای متمانە و ڕێزە، پیاوەکە هەوڵدەدات ژنەکەی لە هەر مەترسیەک بپارێزێت، هەردوکیشیان لە کاتە سەختەکاندا لە پشتی یەکن.

– لەم پەیوەندیەدا هەردوو لا حەزدەکەن زۆرترین کات بەیەکەوە بن، هەردوکیشیان پشتگیری یەکەن و بەیەکەوە بریار دەدەن.

– ئەم پەیوەندیە گرنگترین خاڵ تێیدا (ڕێزگرتنە)، هەردووکیان ڕێزی یەکدی دەگرن و سنورەکانیان نابەزێنن، لەبەردەم کەسانی دیکەشدا هەستەکانیان بۆیەکدی دەرنابڕن، بەڵام کە بەتەنهان زۆر ڕۆمانسین.

– زۆر کراوەن لە پەیوەندیدا، گوێنادەن بەوەی کە خەڵکی لێیە و خۆشەویستیەکەی خۆیان دەردەبڕن، حەزدەکەن هەموو جیهان بە خۆشەویستیەکەیان بزانێت، وێنەیەکی زۆریان بەیەکەوە هەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چۆن لە یەکەم ژواندا دەزانیت کە ئاڕ وەردەگریت یاخود بەڵێ؟

خێزان

هەندێکجار یەکەمجار کەسێک دەبینیت یاخوود لە یەکەم وادەدان و دەتەوێت بزانیت کە ئایا ئەو کەسە تۆی بەدڵە یاخوود نا بۆ ئەوەی لێی بچیتە پێشەوە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی گونجاوە بۆ ئەوەی بۆت دەربکەوێت:

 

– گەر کچەکە بەلایەکدا خۆیی بادا و دەستی برد بۆقژی ئەوە نیشانەیەکی دیارە بۆ ئەوەی کە تۆی بەدڵە.

– کاتێک قسەت لەگەڵدا دەکات، ڕاستەوخۆ تەماشای چاوەکانت دەکات و بەلای تۆدا نوشتاوەتەوە.

– گەر قۆڵی خستبووە سەر قۆڵ و دەموچاوی دابوو بەیکدا، ئەوە نیشانەیەکی باش نییە و مانای ئەوەیە بە دڵی نییە.

– کاتێک بەیەکەوە دانیشتوون، قسەی هاوبەشتان کەمە و بەرامبەرەکەت زیاتر سەرقاڵە بە مۆبایلەکەیەوە، ئەوەش ئاماژەیەکی خراپە کە بەدڵی نییە.

– هەوڵدان بۆ نزیکبوونەوە و بەرکەوتنی جەستەیی نیشانەیە بۆ ئەوەی کە تۆی بە دڵە.

– کاتێکیش بەیەکەوە دەڕۆن لە ڕێکی تۆدەڕوات و زۆر نزیکە لێتەوە، ئەمەش نیسانەیەکی دیارە بۆ ئەوەی کە تۆی بە دڵە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین