نرخی نەوت بەرزبووەوە


ئەمڕۆ جارێکی تر نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا گۆڕانکارییان بەسەرداهات و ، بەڕێژەی 1.64 نرخەکەی بەرزبۆوە.

 

بازاڕی نەوتی جیهانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گۆڕانکاری لەنرخی فرۆشتنی نەوتدا بەخۆیەوە بینی و بەڕێژەی زیاتر لە سەدا یەک بەرزبۆوە، چاودێرانی بواری ئابووری و دارایی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆئەوە دەگێڕنەوە، کەڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس کەمکردنەوەی خۆویستانەی بەرهەمهێنانی نەوتی درێژکردۆتەوە و لەئێستادا لەبازاڕەکانی جیهاندا خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی نەوتە،

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پیوەکرا و ،نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکیش بە 74 دۆلار و 65 سەنتەوە مامەلەی پێوەدەکرێت،

لەم نێوەندەدا ، عێراق وەک سەرچاوەی یەکەمی داهاتی قازانجێکی باش دەکات و ڕێژەی داهاتی نەوتی بەرزتر دەبێتەوە، ئەمەش وادەکات ئەوکورتهێنانەی لەبودجەدا هەبووە ڕوولەکەمی بکات .

چۆن منداڵەکان لەهاویندا بەچالاکی بهێڵینەوە
پێشت چۆن منداڵەکان لەهاویندا بەچالاکی بهێڵینەوە
تەندروستی جیهانی کاریگەرییەکی نوێی کۆرۆنا لەسەر منداڵان ئاشکرادەکات
دواتر تەندروستی جیهانی کاریگەرییەکی نوێی کۆرۆنا لەسەر منداڵان ئاشکرادەکات
پەیوەندیدار