تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیركرا



مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و ئەو تۆمەتبارەش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە.

ڕوونیشیکردەوە لەئێستادا تۆمەتبار (ر،ج،أ لەدایكبووی 1980 بەناسنامە عەرەب) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

٥ پیشە کە مەترسی تووشبوون بە یەک جۆر شێرپەنجە زیاد دەکات
پێشت ٥ پیشە کە مەترسی تووشبوون بە یەک جۆر شێرپەنجە زیاد دەکات
بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە
دواتر بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە
ەیوەندیدار