ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمسیۆن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان روونكردنەوە دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ناتوانین هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەین ‌و پێویستمان بە كات و بودجەی زیاتر هەیە.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنەكان لەئارادایە، بەشێوەیەك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرجەم لایەنەكان پێیان باشە هەڵبژاردنەكان دوابخرێت، بەڵام نایدركێنن.

شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە (خەڵك)ی راگەیاند، مانگی 11ی ساڵی رابردوو داوامان كرد هەرسێ هەڵبژاردنەكە پێكەوە بكرێن، بەڵام لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەنها بۆ یەك هەڵبژاردن راسپێردراین.

وتیشی “ئێستا كاتێكی كەمی ماوە‌و ناتوانین ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەین، چونكە كات‌و بوجەی دەوێت”.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر كار بۆ ئەو هەڵبژاردنانە بكەین دەبێت سەرلەنوێ رێكاری نوێ دەست پێبكەینەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ناتوانین كار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەین لە مانگی 10‌و ئەگەر بێت‌و هەڵبژاردنیتر لە هەرێم ئەنجام بدرێت، پێویستە جارێكیتر لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە نوسراوی فەڕمی ئاگادار بكرێین‌و راوێژمان پێ بكرێت‌و ئەوكات چەند كات‌و بودجەمان پێویست بێت گفتوگۆی لەسەر دەكەین‌و ئەوكات ئاشكرایدەكەین چەندمان كات پێویستە بۆ هەڵبژاردنەكان.

دوێنێی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایانگەیاند، هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت‌و مەكگۆرك هیچ گفتوگۆیەكی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان لەگەڵ نەكردوین.
ئەمە لەحاڵێكدایە هەندێك لایەن ناڕاستەوخۆ داوایانكردووە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێن و لەگەڵ هەڵبژاردنی پارێزگاكاندا پێكەوە بكرێن.

کوردستان

بەهۆی تەزووی كارەباوە مامۆستایەك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی تێكردنی كۆنكریتی سەقفی خانویەكدا مامۆستایەك كارەبا دەیگرێت پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دەشڵێت:”شۆفێری ئۆتۆمبێلی پەمپەكە و خاوەنی سایلۆی چیمەنتۆكە بەندكراون”.

عەلی جەمال قەدووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەكاتی كاركردندا مامۆستایەك بەناوی ئەیاد نوزاد عبدولقادر لە دایكبووی 1983 كارەبا دەیگرێت پاش گەیاندنی بەفریاكەوتنی شەهیدهەژار گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت:”بەوتەی كەسوكاری ئەو مامۆستایە سەرپەرشتی خانووی هاوڵاتیەكی كردوە لەكاتێكدا سەرقاڵی كۆنكرێت كردنی خانووەكە بوون لەكاتی خاڵی كردنی چیمەنتۆ بە پەمپی هەوایی بۆ سەرخانوو بۆڕی پەمپەكە بەر كارەبا كەوتوە بەوهۆیەوە ناوبراو تەزوی كارەبا لێیداوە گیانی لەدەستداوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە و تەرمی ناوبراو بە مەبەستی توێكاری ڕەوانەی بزیشكی دادوەری كەلاركراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی پەمپەكە و خاوەنی سایلۆی چیمەنتۆكە بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 411 بەندكراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. رێگایەكی سەرەكی گەرمیان بەشێوەیەكی كاتی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان راگەیاند، رێگای سەرەكی نێوان كەلار- رزگاری بەشێوەیەكی كاتی داخراوە، بەهۆی كاركردن لە رێگاكەدا.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان نوسیویەتی”ئاگاداری شۆفێران و بەكارهێنەرانی ڕێگای كەلار ڕزگاری دەكەینەوە كە بە هۆی كاركردن لەو شەقامەدا لادانی كاتی هەیە و لە هەندێك جێگا شەقامەكە بە هەردوو ئاڕاستە ئۆتۆمبیل هاتوچۆی پێدا دەكات، بۆیە پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن و خێراییەكانیان كەم بكەنەوە بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی هاتوچۆ.”

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە”هەروەها لە كاتی بەكارهێنانی ئاڕاستەی (ڕزگاری بۆ كەلار) ئاگاداری تاسەكانی سەر ئەو شەقامە بن و خێراییەكانیان كەم بكەنەوە بۆ ئەوەی توشی ڕووداوی هاتوچۆ و زیان نەبن.”

رێگای كەلار – رزگاری ماوەی نزیكەی سێ‌ ساڵە كاری تێدا دەكرێت و هێشتا بە تەواوەتی تەواونەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە؛ بەرهەم ساڵح لە شەقامی موتەنەبی بەغدای پایتەخت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق سەردانی شەقامی موتەنەبی بەغدای پایتەخت دەكات و چاوی بە ژمارەیەك ڕۆشنبیر و نوسەر دەكەوێت.

ماڵپەری سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 19-10-2018 بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە گەڵ سەرباخ ساڵح، خانمی یەكەم سەردانی شەقامی موتەنەبی بەغدا یان كرد .

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی 2ی تشرینی 2018 بەرهەم ساڵح بە دەنگی زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەك چوارەم سەرۆككۆماری عیراق لەداوی رۆخانی ڕژێمی سەدام هەڵبژێرا .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین