ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

هاوشێوەی پردەکەی پاریس، لە کوردستانیش قوفڵی خۆشەویستی لە پردەکەی دووکان دەدرێت

خێزان

بەهەمان شێوەی ئەو دیاردەیەی لە سەر پردەکانی شاری پاریس ئەنجام دەدار، هاوڵاتیانی کوردیش لە سەر ئەو پردەی لە دووکان هەیە قوفڵی خۆشەویستی هەڵدەواسن.

عاشقەکان پیتی یەکەمی خۆیان لەسەر قەفڵەکە دەنووسن و دەیکەن بە پردەکەوە، دواتریش کلیلی قوفڵەکە هەڵدەدەنە ناو دەریاچەکەوە و ئێستاش دەیان قەفڵی پێوە کراوە.

ئەم کارەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و هەندێک ستایشی دەکەن و وەک کارێکی ئاسایی و شارستانی ناوی دەبەن، هەندێکیش پێیان وایە کە لاساییکردنەوەیەکی هەڵەیە و ئەگەر هەیە زیان بە پردەکە بگەیەنێت.

وێنەکان:

 

بۆچونی تۆ لەو بارەیەوە چییە ؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە:

ریکلام

هەواڵەکان

سابات و ساوێن دەیکەن بە هیندی

خێزان

هەردوو خوشکە هونەرمەند سابات و ساوێن گۆرانیەک بە زمانی هینی بەرهەم دەهێنن و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکەنەوە.

 

ساوێن لەم بارەیەوە وتی”کونسولخانەی هیندستان لە هەولێری پایتەخت ئاگاداریان کردینەوە کە بۆ یادی سەدوچلونۆ ساڵەی لەدایکبوونی ڕزگارکەری ئەو وڵاتە لە ژێردەستی واتە مهاتما گاندیی ئاشتیخواز، دەیانەوی گۆرانییەکی فۆلکلۆری هیندی لە زمانی گۆرانیبێژانی نەتەوە جیاجیاکانەوە تۆمار و بڵاو بکەنەوە. کاتێ دەنگەکەیان بۆ ناردین و ئێمەش پرۆڤەمان لەسەر کرد و گوێیان لێی بوو، زۆریان بەدڵ بوو و پەسندیان کرد و تێچووی کارەکەیان گرتە ئەستۆ و ئێمەش گۆرانییەکەمان تۆمار و کلیپ کرد”

 

ساوێن وتیشی”ئێستا کلیپەکە دراوەتەوە بەخۆیان بەڵام بەپێی گرێبەستەکەمان، تا ئەو ڕۆژەی ئەوان لە یادەکەدا بڵاوی نەکەنەوە ئێمە ناتوانین بڵاوی بکەینەوە. بەڵام زۆریشی پێ ناچێ کە پێشکەشتانی دەکەین، ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باس لە ئاشتی و بەیەکەوە ژیان دەکات”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

فڕۆکەیەک زۆر بەخێرای لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێل دەنیشێتەوە

خێزان
کامێرایەکی ئۆتۆمبێل ڤیدیۆی دیمەنێکی زۆر سەیری کردووە لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەمەش سەرەنجامی ڕوبەروبوونەوەی کێشەی نەگەیاندنی سووتەمەنی بوو بە فڕۆکەکە ئەم ڕووداوە ترسێکی زۆری درووست کردبوو لەلای شۆفێرانی سەر ڕێگاکە و پاش ماوەیەک فریاکەوتن گەشتنە شوێنی مەبەست و بێ هیچ زیانێک ئەم ڕوداوە تێپەڕی، و دەرکەوت تەنها کێشەی تەکنیکی بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شێرکۆ تاڵب لە ئاهەنگی لەدایکبونەکەیدا دەردەکەوێتەوە

خێزان

بە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، هونەرمەند  شێرکۆ تاڵیب ئاهەنگی لەدایکبونی سازدەکات و وێنەکانیشی بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەند شێرکۆ تاڵیب ماوەیەکی زۆر کاری هونەری نوێی نییە و  زۆر بەکەمیش لە ڕاگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەردەکەوێت.

وەک لە وێنەکانیشدا دەبیندرێت شێرکۆ تاڵیب لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی و دایک و باوکیدا یادی لەدایکبونی کردۆتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین