ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

١٠ ڕێگا پاش منداڵبوون بەزووی ورگت تەخت دەکات

خێزان

ئەو کێشەی زۆرێک لە ئافرەتان پێوەی دەناڵێنن بریتییە لە تێکچوونی شێوەی ورگیان ئەم ڕاهێنانانەی خوارەوە ئەنجام بدە و پاش ماوەیەک هەست بە گۆڕانی دەکەیت.

دەست ڕاس بگرە بەرەو کەمەرت پاشان سەرت بەرز بکەوە و لەگەڵیشیدا دەستت بهێنە بەرەو سەرەوە و کەمێک بووەستە لە ئاستێکدا.

هەوڵبدە شیری سرووشتی خۆت بدە بە منداڵەکەت لە بری شیری قوتو بۆ ئەویش ئیسفادەی زۆری دەبێت.

پاڵبدە بە دیوارێکەوە و پاشان ڕاست خۆت بەرزبکەوە و ئەم ڕاهێنانە ٢٠ جارێک دووبارە بکەوە.

خاولییەک گیر بکە لە قاچت پاشان بۆ پێشەوە ئەژنۆت پاڵ بنێ و لە هەمان کاتدا قاچت بۆ دواوەوە بهێنە.

خاولییەک لە ئەژنۆت گیر بکە و خۆت ڕابکێشە بۆ دواوەوە وا دەکات ماسولکەکانت زۆر باشتربن لە جاران.

هەردوو قاچت بەرز بکەوە و پاشان بڵاویان بکەوە.

قاچێکت درێژبکە و بە قاچەکەی دیکەیان بووەستە پاشان ئەو قاچەی درێژی دەکەیت کەمێک ڕایبگرە و بۆ هەر قاچێک ٥-١٠ جار دووبارەی بکەوە.

زیاتر و زیاتر پشتت بەرز بکەوەو پشتت ڕێک بکە لەگەڵ ڕانتدا.

قاچت ڕێک بگرە و پشتت ڕێک بەرز بکەوە لەگەڵ ڕان و حەوزتدا.
١٠ جار دووبارەی بکەوە.

لەسەر پشت بووەستە و ڕاهێنانی بەهێزکردنی ماسولکەکان سک بکە.

تەندروستی

مێخی سەرت بشێلە چونکە هەست بە خۆشی دەکەیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

زۆرێك لە پزیشكە چینییەكان شێلان  بە چارەسەری زۆرێك لە نەخۆشییەكان دەزانن ئەمەش لەكاتێكدایە لە رابردوودا شێلان وەك چارەسەرێكی گونجاو زۆر بەكارهاتووە بەكارهێنراوە بۆ چارەسەری نەخۆشیییەكان، بەپێی زانستی نوێش شێلانی مێخی سەر  خۆشبەخت دەكات.

مێخی سەر  و بنی مووەکان یەكێكە لە هەستیارترین بەشەكانی جەستە، شێلانی ئەو ناوچانە دەبێتە هۆكاری زیاددبوونی هۆرمۆنی   خۆشبەختی لە جەستەی مرۆڤدا.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، شێلانی بنی موو ترس كەم دەكاتەوەو سەرئێشەش لەناو دەبات‌و مووەكانیش بەهێز دەكات.

مەساجكردنی بنی مووەكان، هۆكار دەبێت بۆ ئاسانی هاتوچۆی خوێن لەسەرو گەردنداو خوێنیش رێكدەخات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات غودەی دەرەقیت بە باشی کارناکات

خێزان

غودەی دەرەقی  ئاڵنگێکە لە پێشی مل دا جێگیر بووە و ئەرکی دروستکردنی دەستەیێک ھۆرمۆنی ھەیە، بەڵام کاتێک غودە بە باشی کارنەکات توشی چەند نەخۆشیەک و کێشەیەکی تەندرووستی دەبیت، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– کەمی دەردانی هۆڕمۆن، کە کێشە لە هۆڕمۆنەکانی جەستەدا درووستدەبێت و پێی دەوترێت نەخۆشی Hypothyroidism

– هەست بە ماندویەتی و بێهێزیەکەی زۆر دەکەیت

– دەنگت گۆڕانکاری تێدا درووستدەبێت و بە باشی دەرنایەت

– پێستت ئەستوور و وشک دەبێت و برۆکانیشت زیاتر تەنک و باریک دەبێت.

– لە جومگە و ماسولکەکاندا هەست بە ئازار دەکەیت

– توانای بیستنت کەمدەبێتەوە

– بەهۆی ئەوەی هۆڕمۆنەکان باش کارناکەن، ئارەزووی سێکسیت زۆر کەمدەبێتەوە.

– ڕێژەی میزکردنت زیاتر دەبێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر شەوان خەبەرت دەبێتەوە و هەموو لەشت ئارەقە، ڕەنگە هۆکارەکەی یەکێک بێت لەمانە

خێزان

هەندێک کەس شەوان لەناکاو بە ئاڕەقکردنێکی زۆرەوە خەبەریان دەبێتەوە بەبێ ئەوەی کەشی دەوروبەر گەرمبێت یاخود خۆیان داپۆشیبێت،بێگومان دۆخێکی ناخۆش و بێزارکەرە، ئەمانە کۆمەڵێک هۆکارن کە دەکرێت ببنە هۆی ئەم کێشەیە:

– دەرمان: بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان دەکرێت ببنە هۆی دروستبوونی ئەم بارە بەتایبەتی ئەسپرین و دەرمانی ئازارشكێن یاخود دژە خەمۆکی، ئەگەر دەرمان بەکاردێنیت و توشی ئەم بارە دەبیت باشترە گفتوگۆ لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت.

– فشاری دەرونی: زۆربەی فشارە دەروونیەکان کێشەی خەو و ئاڵۆزی باری دەروونی بەدواوەیە و دەبنە هۆی دروستبونی ئەم بارە.

– نزمی ڕێژەی شەکر لە لەشدا: شەکرەی نزم یەکێکە لە هۆکارەکانی هەستان لە خەو بە ئارەقکردنەوە.

– هەوکردن: زۆربەی هەوکردنەکان کە لە لەشدا ڕودەدەن دەبنە هۆی دروستبونی ئەم بارە

– شێرپەنجە: ئەگەر شەو لەخەو هەستانت عارەقکردنەوەی زۆر و بەدوایدا تالێهاتن و دابەزینی کێشی لەگەڵدابوو ئەوە  یەکێکە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی لیمفەگرێکان و پێویستە بەدواداچونی بۆ بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین