ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەکی گرنگ سەبارەت بە بەکارھێنانی ئامێری سپلیت

خەڵک-

لە ئێستادا و بەھۆی گەرمای ھاوینەوە، سپلیت بۆتە یەکێک لە ئامێرەکانی گونجاندنی ھەوا و بە شێوەیەکی بڵاو نەک ھەر لە ھەرێمی کوردستان و عیراق، بگرە لە تەواوی ناوچەکە و ناوچە گەرمەکانی جیھان پشتی پێدەبەسترێت.

سپلیت یەکێکە لە ئامێرە ھەرە چوست و باشەکان بۆ گونجاندنی ھەوای ماڵ، بەڵام کێشەیەکی گەورەی ھەیە، ئەویش زۆر بەکاربردنی کارەبایە.

ھەڵبەت بەکاربردنی کارەباش پشت بە چەند ھۆکارێک دەبەستێت، لێرەدا چەند ڕێنماییەک بەرچاو دەخەین لە پێناو کەمکردنەوەی بەکارھێنانی کارەبا و درێژکردنەوەی تەمەنی سپلیتەکەت.

ڕێنماییەکان چین؟

  • کڕینی سپلیتێک قەبارەی لەگەڵ ئەو ژوورەی دەمانەوێت گونجاو بێت، نە گەورەتر، نە بچوکتر، بۆ زانینی گونجاندنی قەبارەی سپلیتێک بەرامبەر قەبارەی ژوور، دەبێت ئەوە بزانین، ھەر تەنێکی سپلیت لە ١٢٠٠٠ یەکەی ھەواگۆڕکێ پێکدێت، وە ھەر مەترە سێجایەکیش لە ھەوای ناو ژوور پێویستی بە ٣٠٠ یەکە ھەیە بۆ گەرمبوون یان سارد بوون، لێرەدا پانی و درێژی و بەرزی ژوورەکە لێکدان دەکەین، چەندێک دەرچوو کەڕەتی ٣٠٠ ـی دەکەین، ئەوکات دەزانین سپلیتێکی قەبارە چەندمان دەوێت.
  • باشتر وایە زۆرینەی کات سپلیتەکە لەسەر پلەی ٢٥ دابنرێت، لەم حاڵەتەدا بە رێژەی ٣٠٪ بەکارھێنانی کارەبا کەمدەکاتەوە.
  • پێویستە ناوبەناو فلتەری سپلیت پاکبکرێتەوە کە ھەمیشە کەوتۆتە پارچەی ناوماڵی سپلیتەکە، بە تایبەتی لە ھەرێمی کوردستان لە ھاویندا کەشوھەوا تەپوتۆزی زۆرە، بەوەش ٥٪ بەکاربردنی کارەبا کەمدەکەینەوە.
  • دەبێت بەشی دەرەوەی سپلیتەکە لە شوێنێکدا بێت تیشکی خۆری بەر نەکەوێت یان لانی زۆر نیو رۆژ بەرکەوتنی ھەبێت لەگەڵ تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر، سپلیتێک ئاوتدۆرەکەی لەبەر خۆر بێت ١٠٪ چوستیی کەمترە.
  • بەشی دەرەوەی لە شوێنێکی کراوەدا بێت، ئەگەر ناو ناتوانێت ھەواگۆڕکی بکات و بەوەش تەمەنی کورتدەبێتەوە.
  • لە کاتی کارپێکردنی سپلیت، دەبێت درگا و پەنجەرەکانی شوێنەکە دابخرێت، وا نەبێت ئامێرەکە ناتوانێت کەشی ئەو شوێنە بگەیەنێت بە پلەی دیاریکراو و بەوەش ئۆتۆماتیک ناکات، لەم حاڵەتەشدا تەمەنی کورتدەبێتەوە و بە زوویی تێکدەچێت.
ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

كە موبایلەكەت گەرمبوو خێرا ئەم كارە بكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكێك لەو كێشەكانەی بەكارھێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان رووبەڕووی دەبنەوە، گەرم بوونی لە رادە بەدەری پاتری مۆبایلەكانیانە، كە ھەندێك جار دەبێتە هۆی دروستبونی رووداوی نەخوازراو.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا، چەند ھەواڵێك لە بارەی تەقینەوەی مۆبایلەكانی وەك ئایفۆن و گالاسكی بڵاوبوونەوە، كە ئەمەش بۆوە جێگەی نیگەرانی بەكارھێنەرانی مۆبایل.

یەكێك لە سەرەتاییترین و گرنگترین نیشانەكانی پێش تەقینەوەو گڕگرتنی مۆبایلی زیرەك، گەرمبوونی لە ڕادەبەردی پاتری مۆبایلە، بۆیە كە مۆبایلەكانتان گەرم دەبێت، بەو مانایەیە، كە ھیچ شتێك لە جێی خۆیدا نییەو لە ھەر كاتێكدا ئەگەری روودانێك ھەیە.

دەبێت بە خێرایی كۆمەڵێك ھەنگاو بنێنین و پێش لە رووداوی نەخوازراوی وەك ئاگرگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بگرین :

یەكەم: دەبێت تەواوی بەرنامەكانی مۆبایلەكەت ناچالاك بكەیت.

دووەم: مۆبایلەكەت بۆ ماوەیەك بكوژێنیتەوە.

سێیەم: كەڤەری مۆبایلەكەت دەربھێنە.

چوارەم: پلەی گەرمی مۆبایلەكەت دابەزێنە.

 

سەرچاوە: كاروان ئایتی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی HUAWEI nova 3i جوان و سەردەمییانە ئێستا لەبازاڕەكانی عیراق بەردەستە

 

كۆمپانیای هواوی رایگەیاند كە مۆبایلی HUAWEI nova 3i ئێستا لە بازاڕەكانی عیراق بەردەستە ، مۆبایلی HUAWEI nova 3i بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد كاردەكات لە هەموو تایبەنمەندی و كامێراكانی، بەهۆی دەبڵ كامێرای پێشەوە (24 میگاپیكسل + 2 میگاپیكسل)، مۆبایلە تازەكە رێگا بەبەكارهێنەران دەدات باشترین وێنەی سێلفی بگرن، مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای بەهێزكردنی لایەنەكانی جوانی سروشتیە بەپشت بەستن بەداتاكان، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە دەكرێ دیمەنەكان بناسرێنەوە و بگونجێن لەگەڵ جوانی راستەقینەی ئەو كەسەی كە سێلفیەكە دەگرێت.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i ستایلێكی جوانی سەردەمیانەی هەیە بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر، هەڵبژاردەیەكی باشە بۆ ئەو كاسانەی كە مۆبایلێكیان پێویستە رەنگدانەوەی كەسایەتیان بێت، شاشەكەی 6.3 ئینجە بە تەكنەلۆژیای روونی تەواو (2340×1080) كە تێروانینێكی تەواو دەدات بۆ جیهان لەرێگای ئامێرێكی بچووكەوە، ئەم مۆبایلە لەچەند بازاڕێكی دیاریكراو لەعیراق بەدەست دەكەوێت و دواتر لەسەرجەم بازاڕەكان بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر بە نرخی 319 دۆلار.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i دەدرەوشێتەوە بە دەبل كامیرای پێشەوە پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد

كامیرای پێشەوە و دواوەی ئەم مۆبایلە بە كوالێتی 24 میگاپێكسڵە بۆ چرکاندنی جوانترین وێنەی سێلفی، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە وێنەی سێلفی جوان دەگیرێت لەرێگای جەختكردنەوە لەرووخسار و دەوروبەری بەیەكەوە، زوومی سەرەكی مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتاكانی وێنەكە وەردەگرێت، كامێرای دووەم داتاكانی دووری وەردەگرێ ، كامیرای پێشەوە بەكوالێتی 24 مێگاپیكسڵە بە زوومی f/2.0 كە توانای چارسەركردنی وێنەكانی هەیە، كامیرای دووەم بەكوالیتی 2 میگا پێكسڵ داتاكانی دووری و دیمەنی وێنەگرتن كۆدەكاتەوە بەپشت بەستن بەفاكتەرەكانی تایبە بۆ بەرهەمهێنانی بۆكیھ.

HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین لە خۆدەگرێت
مۆبایلی HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین 710 لەخۆدەگرێت پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد لەگەڵ بەكارهێنەری EMUI 8.2 بۆ باشتركردنی تواناكانی.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی دیمەنكانی بەزیرەكی دەستكردەوە هەیە
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی 200 دیمەنی هەیە بە 8 جۆردا كە بریتین لە ئاسمان و كەنارەكان و رووەكەكان و و دیمەنی شەوانە و نمایشە هونەریەكان و گوڵەكان و ژوورەكان و بەفر بەمەش مۆبایلەكە بە زیرەكی دەستكرد توانای ناسینەوەی باگراوندەكان و وەرگرتنی وردەكاریەكانی هەیە بۆ ئەوەی جوانترین وێنە بەباشترین رەنگ بداتە بەكارهێنەران.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتای جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد دابین دەكات

كامیرای مۆبایلی HUAWEI nova 3i درێژی ناوەوەی 35 ملم بۆ وێنەكانی سێلفی هەیە باشترین تەكنەلۆژیا بە زیرەكی دەستكرد بۆ گرتنی وێنەی سێلفی پێشكەش دەكات. داتاكانی جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد 7 رەنگی پێست دابین دەكات كەبەكارهێنەر دەتوانی یەكێكیان بەئارەزووی خۆی هەڵبژێرێت و بۆ وێنەكانی سێلفی تەرخانی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ زانینی ئەوەی کێشە لە تاقمی سوکاندا ھەبێت

خەڵک-

سوکان (Steering Wheel) یەکێکە لە ھەرە گرنگترین پارچەکانی ئۆتۆمبێل، بچوکترین کێشەش لە تاقمی سوکاندا بە مەترسی بۆ سەر سەرنشین و ئۆتۆمبێلەکەش دەشکێتەوە، لێرەدا دەمانەوێت ئاماژە بە ھەندێک ڕێنمایی بکەین کە لە ڕێگەیانەوە بتوانیت کێشەکانی تاقمی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەت بناسیتەوە.

نیشانەکانی خراپبوون یان تێکچوونی تاقمی سوکان:

  • ئەگەر ھەر لێچوونی ڕۆن یان شلەیەکت لە سیستمی پاوەری ئۆتۆمبێلەکەت بەدی کرد، بە تایبەتی کە نیوەڕوان ئۆتۆمبێلەکە ڕادەگریت، دەبێت بە زوویی شوێنی لێچوونەکە بدۆزیتەوە تا کێشەکە گەورەتر نەبووە.
  • ھەر کات ھەستت کرد کێشی سوکانەکە بە دەستەوە سووک بووە، لەوەوە بزانە کێشەیەک ڕوویداوە و مەترسیی ئەوەیە لە خراییە زۆرەکاندا ئۆتۆمبێلەکە بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.
  • کاتێک ئیستۆپت گرت ھەستت کرد سوکانەکە بە دەستەوە دەلەرزێت یان بە لایەکدا دەڕوات، دەکرێت کێشە لە بانس یان قاعیدەی بانسەکان یان فلنجەکاندا بێت، بەڵام دەکرێت کێشە لە تاقمی سوکانەکەشدا بێت.
  • ئەگەر ھەستت کرد ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی دەکات، نیشانەیە بۆ بوونی کێشەیەک کە دەبێت زوو بدۆزرێتەوە، کاتێک سوکانت سوڕاند و دەنگی پاوەر زیادی کرد، بزانە ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی کردووە.
  • ھەندێک کاتیش لە کاتی سوڕاندنی سوکاندا کرتەکرت و دەنگ دەردەچێت، ئەمەش نیشانەیەکی مەترسیدارە لە بوونی کێشە لە تاقمی سوکاندا.

بەھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەک..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین