ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزارەتی دارایی یاسای بودجە ئامادە دەكات
حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە

خەڵك- ئارام سەردار
لەكۆبونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوە كردوە بۆ ساڵی ٢٠١٩ پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە دەكەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (خەڵك) كەوتوە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، باسی لەهەوڵەكانی وەزارەتەكەی كردوە بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ و بڕیارە دوای ئامادەكردنی پێشكەشی ئەنجومەن بكرێ بۆ ئەوەی دوای پەسەند كردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێ تاوەكو پەسەند بكرێ و بكرێ بەیاسا.

هەر بەپێی زانیاریەكان، بەردەوامی ڕێكەوتنی هەولێر و بەغدا وەك چەند مانگی ڕابردوو جگە لەوەی دابەشكردنی مووچە ٣٠ ڕۆژ جارێك بەردەوام دەبێ، پڕۆژەكانیش دەست پێ دەكەنەوە.

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بەهۆی خراپی باری ئابوری و قەیرانی دارایی لە ساڵی 2016-ەوە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرت، ڕاشیگەیاندبوو، هەركات یاسای بودجە پەسەند كرا، ئەو كاتە پلە بەرزكردنەوە دەست پێ دەكاتەوە.

بەهۆی قەیرانی دارایی و برینی بەشە بودجە لەلایەن بەغداوە چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی جگە لە (بەیان مالی) هیچ پڕۆژە یاسایەكی بودجەی نەبووە.

ئابوری

ئێران دوا وادە بۆ ولاتانی ئەوروپا دادەنێت

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوە، بڕیارە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٥ ـی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێرانیش رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ ـی وەک دوا وادە بۆ وڵاتە ئەورپاییەکان سەبارەت بە مانەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردووە.

بەرصرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، قۆناغی دووەمی سزاکان پیشەسازی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئامانجی ئەم سزا نوێیانەش هەر هەمان ئامانجی ئەو سزایانەی ترن کە ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا، واشنتۆن دەخوازێت لە ڕێی ئەو سزایانەوە تاران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستاندن، هەروەهاش وەک فشارێکیش لێی دەڕوانێت تا ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

وادەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی، وایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دابنێن وەڵامێک بدەنە دەست ئێران، دوای ئەو وادەیەش ئێران لە ڕێکەوتنەکە دەکشێتەوە.

ئێران داوا لە وڵاتانی ئەوروپای نێو ڕێکەوتنە دەکات، تا ئەو وادەیە ڕێگەگەلێک بدۆزنەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بەر ئابورییەکەی کەوتووە، بە زمانێکی تر ئێران داوا دەکات ئەو سێ وڵاتە ڕایبگەیەنن، پابەند نابن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوای ئەو وادەیەش هەر هەوڵێک بدرێت لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە بێسود دەبێت.

تا ئێستاش تەنھا چین بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت بۆ سەر ئێران، ئێستاش دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەو وڵاتە کە زۆریان لە بواری نەوت کاردەکەن، لە ئێران لقی خۆیان کردۆتەوە.

پێدەچێت قۆناغی دووەمی سزاکانیش ھێندەی دیکە ئاڵۆزی بخاتە نێو بازاڕی ئێرانەوە و ئابورییەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵتر بکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن و دۆلار لە كاتی داخستنی بازاردا

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، كە بەهای دۆلار و تمەن بە بەراورد بە دیناری عیراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم تا ڕادەیەك جێگیر بووە و گۆڕانكاری ئەوتۆ ڕووینەداوە.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی لە كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوكرا.

سەبارەت بە بەهای تمەن وتیشی، “100 دۆلار بە ملیۆنێك و 363 هەزار تمەن بەدەستی و ملیۆنێك و 378 هەزار تمەن بە حەواڵە مامەڵەی پێوەكرا”.

ڕاشیگەیاند، هەر 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 900 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەكرا لەكاتی داخستنی بازاڕدا لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 8 هەزار و 850 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 80 دۆلار رووی لە دابەزین كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستەواژەكان ئاماژە بە زیادبوونی عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی و زیادبوونی خستنەڕووی نەوت دەكەن لە بازاڕەكان.

دوێنێ‌ چوار شەممە، ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكایی رایگەیاندبوو، عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی بە بڕی 6.5 ملیۆن بەرمیل بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیادی كردووە، ئەم زیادكردنەش سێ‌ هێندەی پێشبینی شرۆڤەكارانە.

لە كاتژمێر 10:10 بە كاتی گرێنیچ، نرخی نەوتی خاوی پێوەری جیهانی برنت بە بڕی 70 سەنت رووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێك لەو جۆرە نەوتە گەیشتە 79.35 دۆلار.

نەوتی خاوی برنت لە 3ی ئەم مانگە و  لە ساڵی 2014وە، بەرزترین ئاستی تۆماركرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 86.74 دۆلار.

هەر لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتی برنت، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساسيش، بە بڕی 61 سەنت رووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 69.14 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین