حكومەتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا



وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق دڵنیایی خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت، چەند میكانیزمێك بۆ چاودێریكردنی خەرجكردنی بەشە بودجەی هەرێم دیاریكراوە.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، حكومەتی فیدڕاڵی بەپێی یاسای بودجە كاردەكات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش خەرج دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە یاسای بودجەدا هاتووە لە خەرجكردنی پشكی هەرێم دەبێت ئەولەویەت بدرێتە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند میكانیزمێك بۆ چاودێریكردنی خەرجكردنی بەشە بودجەی هەرێم دیاریكراوە.

ئەو وەزیرەی حكومەتی عێراق جەختیشی كردۆتەوە، ئەركی حكومەتی عێراقە بە یەكێك لەو میكانیزمانەی دانراوە چاودێری خەرجكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

 

لە شارەزوور خۆراك لەناو “گەوڕی ئاژەڵ”دا هەڵگیراوە
پێشت لە شارەزوور خۆراك لەناو “گەوڕی ئاژەڵ”دا هەڵگیراوە
لە 6 مانگدا لە سلێمانی نزیكەی 11 هەزار منداڵ لەدایكبوون
دواتر لە 6 مانگدا لە سلێمانی نزیكەی 11 هەزار منداڵ لەدایكبوون
ەیوەندیدار