ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ دوو نووسراو سەبارەت بە دامەزراندن بڵاودەكاتەوە

خەڵك-ئارام سەردار
لە دوو نوسراوی جیادا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو داوا دەكات حكومەت بۆ ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ پلەی وەزیفی ڕابگەیەنێت و هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بدۆزێتەوە.

بەھزاد زێباری، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژانە لەلایەن دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هەروەها ئەوانەی بەگرێبەست دامەزارون گلەیی و گازندەیەكی زۆر دەكرێ، كە هەلی كاریان بۆ ناڕەخسێنرێت.

وتیشی، “پێویستە حكومەت بۆ ساڵی ٢٠١٨—٢٠١٩ پلەی وەزیفی تەرخان بكات بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و گرێبەستەكان”.

ئەوەشی خستەروو، پێشتر لەڕیگەی دوو نوسراو، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كردبوو، بۆ ئەوەی داوا لەئەنجومەنی وەزیران بكرێ ئەوانەی گرێبەستن لەماوەی سێ بۆ دوو ساڵ دابمەزرێن و ئەوانەشی دانەمەزراون هەلی كاریان بۆ دابین بكرێ لەكەرتی تایبەت و كەرتی گشتی بەگرێبەست بەتایبەت ئەوانەی وەك وانەبێژ وانە دەڵێنەوە بەگرێبەست دابمەزرێن.

ئابوری

ئێران دوا وادە بۆ ولاتانی ئەوروپا دادەنێت

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوە، بڕیارە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٥ ـی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێرانیش رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ ـی وەک دوا وادە بۆ وڵاتە ئەورپاییەکان سەبارەت بە مانەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردووە.

بەرصرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، قۆناغی دووەمی سزاکان پیشەسازی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئامانجی ئەم سزا نوێیانەش هەر هەمان ئامانجی ئەو سزایانەی ترن کە ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا، واشنتۆن دەخوازێت لە ڕێی ئەو سزایانەوە تاران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستاندن، هەروەهاش وەک فشارێکیش لێی دەڕوانێت تا ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

وادەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی، وایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دابنێن وەڵامێک بدەنە دەست ئێران، دوای ئەو وادەیەش ئێران لە ڕێکەوتنەکە دەکشێتەوە.

ئێران داوا لە وڵاتانی ئەوروپای نێو ڕێکەوتنە دەکات، تا ئەو وادەیە ڕێگەگەلێک بدۆزنەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بەر ئابورییەکەی کەوتووە، بە زمانێکی تر ئێران داوا دەکات ئەو سێ وڵاتە ڕایبگەیەنن، پابەند نابن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوای ئەو وادەیەش هەر هەوڵێک بدرێت لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە بێسود دەبێت.

تا ئێستاش تەنھا چین بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت بۆ سەر ئێران، ئێستاش دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەو وڵاتە کە زۆریان لە بواری نەوت کاردەکەن، لە ئێران لقی خۆیان کردۆتەوە.

پێدەچێت قۆناغی دووەمی سزاکانیش ھێندەی دیکە ئاڵۆزی بخاتە نێو بازاڕی ئێرانەوە و ئابورییەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵتر بکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن و دۆلار لە كاتی داخستنی بازاردا

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، كە بەهای دۆلار و تمەن بە بەراورد بە دیناری عیراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم تا ڕادەیەك جێگیر بووە و گۆڕانكاری ئەوتۆ ڕووینەداوە.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی لە كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوكرا.

سەبارەت بە بەهای تمەن وتیشی، “100 دۆلار بە ملیۆنێك و 363 هەزار تمەن بەدەستی و ملیۆنێك و 378 هەزار تمەن بە حەواڵە مامەڵەی پێوەكرا”.

ڕاشیگەیاند، هەر 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 900 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەكرا لەكاتی داخستنی بازاڕدا لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 8 هەزار و 850 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 80 دۆلار رووی لە دابەزین كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستەواژەكان ئاماژە بە زیادبوونی عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی و زیادبوونی خستنەڕووی نەوت دەكەن لە بازاڕەكان.

دوێنێ‌ چوار شەممە، ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكایی رایگەیاندبوو، عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی بە بڕی 6.5 ملیۆن بەرمیل بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیادی كردووە، ئەم زیادكردنەش سێ‌ هێندەی پێشبینی شرۆڤەكارانە.

لە كاتژمێر 10:10 بە كاتی گرێنیچ، نرخی نەوتی خاوی پێوەری جیهانی برنت بە بڕی 70 سەنت رووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێك لەو جۆرە نەوتە گەیشتە 79.35 دۆلار.

نەوتی خاوی برنت لە 3ی ئەم مانگە و  لە ساڵی 2014وە، بەرزترین ئاستی تۆماركرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 86.74 دۆلار.

هەر لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتی برنت، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساسيش، بە بڕی 61 سەنت رووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 69.14 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین