لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن لە بەڕازیل کەمی کردووە


لە دارستانەکانی ئامازۆن لە بەڕازیل، تێکدانی دارستانەکان و بڕینەوەی دار بە شێوەی نایاسایی لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە رێژەی لە سەدا ٣٣،٦ کەمی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییە نوێیەکان کە لەلایەن وەزارەتی ژینگەی بەڕازیلەوە بڵاوکراونەتەوە، لە دارستانەکانی ئەو وڵاتەدا رێژەی لەناوچوونی دارستانەکان لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیرانی ئەمساڵدا رووبەری دوو هەزار و ٦٤٩ مەتر دووجا دارستان لەناوچووە. ئەم رووبەرەش بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی لە سەدا ٣٣،٦ کەمی کردووە.

ئەنستیتۆی نیشتمانیی لێکۆڵێنەوەکانی بۆشایی ئاسمان لە بەڕازیل (INPE) ئاشکرای کرد کە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە وەرگیراون، لەناوچوونی دارستانەکان کەمی کردووە.

سەرۆکی بەڕازیل، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا بەڵێنی پاراستنی دارستانەکانی ئامازۆنی دابوو، دوای سەرکەوتنیشی لە هەڵبژاردنەکان ئامانجی وایە تا ساڵی ٢٠٣٠ رێژەی لەناوچوونی دارستانەکان بگەیەنێتە ئاستی سفر.

وەزیری ژینگەی ئەو وڵاتە، مارینا سیلڤا رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا حکوومەتی وڵاتەکەی خەباتێکی باشی دژی بڕینەوەی دار بە شێوەی نایاسایی ئەنجامداوە و ئەمەشی وەک یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەی ئێستای حکوومەتی وڵاتەکەی وەسف کرد.

سیلڤا جەختی لەوەش کردەوە کە بەراورد بە ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستا پاراستنی دارستانەکانی ئامازۆن سەختتر بووە و چالاکی رێکخراوە تاوانکارییەکان زیادی کردووە.

دارستانەکانی ئامازۆن کە گەورەترین دارستانی ئیستیواییە لە جیهاندا لە سەردەمی سەرۆکی پێشووی بەڕازیل، جاییر بۆلسۆنارۆ هەموو ساڵێک ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە لەناوچوونی دارستانەکاندا تۆمار دەکرا.

بە گوتەی سەرۆکی ئێستای بەڕازیل، لولا دا سیلڤا، لە ماوەی چوار ساڵی کاری کابینەی پێشوودا رێژەی لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن لە سەدا ٧٣ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٣ هەزار کیلۆمەتر دووجا.

سەربازانی ئیسرائیل لە هەڵکوتانە سەر شاری نابلوس دوو فەڵەستینییان کوشت
پێشت سەربازانی ئیسرائیل لە هەڵکوتانە سەر شاری نابلوس دوو فەڵەستینییان کوشت
بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە پاکستان هەشت منداڵ گیانیان لەدەستدا
دواتر بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە پاکستان هەشت منداڵ گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار