ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

پێنج نیشانە کە دەری دەخات خوێ لە جەستەدا زۆرە و لایداوە

خێزان

لە مێژە وتراوە چێشت بە خوێ و خوێش بە مانا، چونکە خواردنی خوێ بەڕێژەی زۆر و نائاسایی زیانی زۆری بۆ جەستەت هەیە، لە خوارەوە هەندێک لەو زیانانە باس دەکەین:

 

– بەهۆی ئەوەی گورچیلەت بە باشی ناتوانێت کار بکات لە کاتی زۆری خوێدا، بەشێکی زۆر لە کالیسیۆمی پێویست بۆ جەستە لە دەستدەچێت و ئیسکەکانت ناسکتر دەبن و ئازاریان دەبێت

– زۆری سۆدیۆم لە جەستەدا پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و توشی سەرئێشەت دەکات

– جەستە بۆ بەرگری لە سوێریەکە هەوڵدەدات ئاوی زیاتر کۆبکاتەوە، بۆیە لە قاچەکانتدا هەڵئاوسان دەبینیت بەتایبەت لە بەیانیاندا

– زۆربەنی ڕێژەی خوێ و سوێری لە جەستەت توانایی بیرکردنەوەت لاوازتر دەکات

– زیادبونی خوێ لە جەستەدا وادەکات بەردەوام تونیتبێت و جەستەت داوای ئاو بکات

– کاتێک خوێ زۆر دەخۆیت گورچیکلەت زیاد لە پێویست کاردەکات و ماندوو دەبێت، هەر بۆیە بەشێکی زۆر لە شلەمەنی جەستە لە ڕێگەی میزەوە فڕێدەداتە دەرەوە و میزەکەش بێڕەنگە، لە قۆناغی دواتردا توشی وشکبونەوەی جەستە دەبیت و میزەکەت دەبیتە زەردێکی تۆخ چونکە ئاو لە جەستەت کەم دەبێتەوە.

 

– دەتوانیت خوێ کەمبکەیەتەوە لە خواردن و لە جیاتی ئەوە جێگرەوەکانی لە بەهاراتە جۆراوجۆرەکان بەکار بهێنە.

تەندروستی

١٠ ڕێگا پاش منداڵبوون بەزووی ورگت تەخت دەکات

خێزان

ئەو کێشەی زۆرێک لە ئافرەتان پێوەی دەناڵێنن بریتییە لە تێکچوونی شێوەی ورگیان ئەم ڕاهێنانانەی خوارەوە ئەنجام بدە و پاش ماوەیەک هەست بە گۆڕانی دەکەیت.

دەست ڕاس بگرە بەرەو کەمەرت پاشان سەرت بەرز بکەوە و لەگەڵیشیدا دەستت بهێنە بەرەو سەرەوە و کەمێک بووەستە لە ئاستێکدا.

هەوڵبدە شیری سرووشتی خۆت بدە بە منداڵەکەت لە بری شیری قوتو بۆ ئەویش ئیسفادەی زۆری دەبێت.

پاڵبدە بە دیوارێکەوە و پاشان ڕاست خۆت بەرزبکەوە و ئەم ڕاهێنانە ٢٠ جارێک دووبارە بکەوە.

خاولییەک گیر بکە لە قاچت پاشان بۆ پێشەوە ئەژنۆت پاڵ بنێ و لە هەمان کاتدا قاچت بۆ دواوەوە بهێنە.

خاولییەک لە ئەژنۆت گیر بکە و خۆت ڕابکێشە بۆ دواوەوە وا دەکات ماسولکەکانت زۆر باشتربن لە جاران.

هەردوو قاچت بەرز بکەوە و پاشان بڵاویان بکەوە.

قاچێکت درێژبکە و بە قاچەکەی دیکەیان بووەستە پاشان ئەو قاچەی درێژی دەکەیت کەمێک ڕایبگرە و بۆ هەر قاچێک ٥-١٠ جار دووبارەی بکەوە.

زیاتر و زیاتر پشتت بەرز بکەوەو پشتت ڕێک بکە لەگەڵ ڕانتدا.

قاچت ڕێک بگرە و پشتت ڕێک بەرز بکەوە لەگەڵ ڕان و حەوزتدا.
١٠ جار دووبارەی بکەوە.

لەسەر پشت بووەستە و ڕاهێنانی بەهێزکردنی ماسولکەکان سک بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چوار ڕێگا تاوەکوو گەدە و ڕیخۆڵەت زۆر بە جوانی کاربکەن

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگن کە یارمەتیت دەدات گەدە و ڕیخۆڵەت زۆر بە باشی کاری خۆیان بکەن.

هەوڵ بدە ڕۆژانە بەم شێوەیەی وێنە خوارەوە ئاوی پێویست بخۆیت.

پەنیری پێویست بخۆ بەیانیان چونکە یارمەتی لەناوبردنی بەکتریاکانی گەدەت دەدات.

دۆشاوی خورماش کاریگەری زۆر باشی هەیە بۆ بەهیزکردنی گەدە و ڕێڕەوی ڕیخۆڵەت.

بەم شێوازەی خوارەوە ڕاهێنانی پێویست ئەنجام بدە ئەویش گرنگە 10-15 خولەک بخایەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هەر کەرەستەیەکی جوانکاریت کڕی مەهێڵە ئەم دوو ماددەیەی پێوە بێت، چونکە مەترسیدارە

خێزان

توێژینەوەیەکی نوێ ناوی دوو ماددەی کیمیایی بڵاوکردۆتەوە کە لە لایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جوانکاری و کرێمەوە بەکاردەهێندرێت، بەڵام ماددەکان هۆکارێکی سەرەکین بۆ شێرپەنجەی مەمک.

 

لە هەموو کەرەستەیەکی جوانکاریدا پێکهاتەکەی نوسراوە، بۆیە گەر ئەم دوو ناوەت بینی کە ناوی ماددەکانە لەمەودوا لێی دوربکەوەرەوە:

 

– پارابین Paraben : لە ماکیاژ و کرێمەکانی پیست بەکاردێت، کە لە بەکتریا و میکرۆب دەیپارێزێت، بەڵام ماددەکە کاریگەری خراپی دیکەی هەیە و هۆکارە بۆ شێرپەنجەی مەمک، ڕەنگە ناوی ماددەکە بەم جۆرانەش نوسرابێت کە پێکهاتە جیاوازەکانیەتی :   ethylparaben ، methylparaben ،propylparaben ،butylparaben .

 

– فسالات  Phthalates: ئەم ماددەیە زیاتر لە شامپۆ و بۆیەی نینۆک و بۆن و لابەری عەرەق بەکاردێت بۆ پارێزگاری لە ڕەنگی پێکهاتەکان بە جوانی، بەڵام وەک پارابین هۆکارە بۆ شێرپەنجەی مەمک.

 

ئەو کەرەستانە بکڕە کە لێی نوسراوە: DEP free یاخود BPA free.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین