تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان لە سلێمانی دەستی پێكرد



شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لیژنەی باڵای تملیك كردنی گوندەكانی ناو ماستەرپلانی سلێمانی كۆبووەوە و چەند كۆنووسێك واژوو كرا بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان، كە خزمەتی خەڵكێكی زۆری شارەكەمان دەكات.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەشداریكرد لە كۆبوونەوەیەك، كه بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی لیژنەی باڵای تملیك كردنی گوندەكانی ناو ماستەرپلانی سلێمانی بەپێی یاسای (٣ ساڵی ٢٠١٩هەمواركراو) بەڕێوەچوو.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا، ژمارەیەك كۆنووس واژووكرا، كە پاشان دەنێردرێ بۆ تەواوكردنی كاری تملیك كردنەكەی لە بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكان، ئەوەش خزمەتی خەڵكێكی زۆری شارەكەمان دەكات.

لای خۆشیەوە، دیلمان لەتیف، یاریدەدەری دادوەری و سەرۆكی لیژنەی ناوەندی لە لیژنەی باڵای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكانی سلێمانی وتی، “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کۆمەڵێک ئاستەنگی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکان (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو) لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان یەکلاکرانەوە و دواتر یەکەم وەجبەی کۆنووسی تاپۆکردنەکان لەلایەن لیژنەی باڵاوە واژۆکران”.

وتیشی، ” پڕۆسەی تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکان کەوتە سەر سکەی خۆی و ئیدی هەفتانە وەجبەی تری کۆنووس دەگەنە قۆناغی تەملیک و واژۆکردن”.

فڕۆكەخانەی بەغدا هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكان ئاشكرادەكات
پێشت فڕۆكەخانەی بەغدا هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكان ئاشكرادەكات
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی دەربارەی مووچە دەركرد
دواتر وەزارەتی دارایی بڕیارێكی دەربارەی مووچە دەركرد
ەیوەندیدار