ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٥ نمونەی چارەسەر بۆ کێشە جیهانیەکان کە هەموومان دەبێت چاوی لێبکەین

خێزان

ئەمەی خوارەوە هەندێک چارەسەرە بۆ کێشە جیهانیەکان کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان چارەسەریان بۆ داندراوە و گرنگە کە هەموومان چاوی لێبکەین:

– ئاژەڵی بەڕەڵا

لە وڵاتانی نەمسا و ئەڵمانیا و چیک هیچ ئاژەڵێکی بەرەڵا نادۆزیتەوە، چونکە ئەوان سەرپرەشتیاری تایبەتیان داناوە بۆ ئەو ئاژەڵانە و پارێزگاریان لیدەکەن و خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین دەکەن، جگە لەوەی ئازاردانی ئەو ئاژەڵانە بە پێی یاسا تاوانە

– خۆڵ و خاشاک

کۆبونەوەی خۆڵ و خاشاک کێشەیەکی گەورەیە لە هەموو شارەکاندا، ئێستا لە ژاپۆن هەموو هاوڵاتیەک کتێبێکی ڕێنمایی پدەدرێت کە لە ٢٧ لاپەڕە پێک هاتووە و شێوازی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکیان بۆ ڕوونکراوەتەوە، جۆری خۆڵ و خاشاک لەو وڵاتە بۆ ٣٤ جۆری جیاواز دابەشکراوە، ئێستا لەو وڵاتە ڕێژەی خاشاک ٨٠٪ کەم بۆتەوە، چونکە شتە زیادەکان دەکرێنە سەتڵی تایبەتی خۆیانەوە و ڕاستەوخۆ دوبارە بەرهەم دەهێندرێنەوە.

– وزەی کارەبا

ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان تێچووی وزەی کارەبایان بە دادانی ئامێری تایبەتی بەرهەمهێنانی کارەبا چارەسەرکردووە لەسەر سەربانەکانیان.

– پاراستنی گیانداران

زانایان ئاماژەیان بەوە داوە کە گەر ئاژەڵەکان لەسەر جیهان نەمێنن، ئەوا زەوی بەکەڵکی ژیان نایەت و مرۆڤیش لە ماوەیەکی کەمدا نامێنێت، هەر بۆیە داوادەکەن هەموو وڵاتێک ڕێگری لە ڕاکردنی گیانداران و لەناوبردنیان بکات و پارێزگاری لێبکەن، یاسایی تایبەت بۆ ئەم پرسەش لە زۆرێک لە وڵاتان دەرچووە.

– گرنگیدان بە سەوزایی

سەوزکردنی زەویەکەمان فرنگیەکی زۆری هەیە و لە تەواوی جیهان هەوڵی بۆ دەدرێت، هەر بۆیە بەردەوام پاراستنی دار و درەخت و چاندنیان پێویستە لە سەرەوەی لیستەکە بێت.

ژیاندۆستی

٧ شتی بەردەوامی ڕۆژانە بەهەڵە ئەنجامیان دەدەین

خێزان
ئەو شتانە ئەنجامیان دەدەین بەردەوام لەوانەیە تەواو ڕاست نەبن بەڵام ئاخۆ ڕاستەکەی کامەیە، خوێنەربن.

سەری تەوالێتەکە دابخە پاشان ئاوی پێدا بکە چوونکە ئەم شێوازە کەمتر ڕێ بە بڵاوبوونەوەی بەکتریاکان دەدات.

ڕایەکی هەڵەیە کە زۆرێک لە خەڵکی خۆیان دەشۆن پێش خەوتن چوونکە ئەمە وادەکات پلەی گەرمییان نا ئاسایی بێت و زیانی هەیە وەک لە سوود.

لەبری ئەوەی بە هەموو پەنجەکانت قەڵەمەکە بگوشیت هاوشێوەی وێنەکەی لای ڕاست گونجاوترە بۆ گرتنی قەڵەمەکە، چوونکە وات لێدەکات کەمتر هەڵەبکەیت و وردتر بیت لە نوسیندا و خێرا بیت.

کەمێک مەعجوونی ددان بکە بە فڵچەی ددان شتنەکەتدا باشترە لەوەی بڕێکی زۆری پێدابکەیت چوونکە بڕێکی کەم وات لێدەکات وردتر ددانت بشۆیت.

کەوگیرەکەت بکە بە دەسکی مەنجەڵەوە تاوەکوو کەوچکەکە نەسوتێت ئەگەر دار بوو، و گەرم نەبێت کاتێک ئاسن بوو.

خۆشتنی هەموو ڕۆژێک کارێکی باش نییە هەوڵ بدە لەبری ئەوە هەفتانە ٢-٣ جار خۆت بشۆیت.

لەبەشی خوارەوە پەرداخی خواردنەوە بگرە نەک لەبەشی سەرەوەی چوونکە کاریگەری دەکاتە سەر گەرم بوونەوەی خواردنەکە بەهۆی ناسکی شوشەکانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٨ وێنە کە پڕە لە هەست و سۆز لە جیهانی ئاژەڵاندا

خێزان
بێگومان ئاژەڵانیش هەست و سۆزیان هەیە بەرامبەر یەکدی، ئەما وێنانەی خوارەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەن.

هەست بە نەرمی ئەو دەست لێدانە دەکات.

نەوەیەکی نوێیان بۆ پەیا بووە.

دایکە بە تەمەن و گەورەکان هەمیشە باشترینن.

داوای هاوڕێکەی دەکاتەوە.

خەوێکی خۆشیان دەبێت ئەمشەو

لە کاتی خەوتنیشدا لێی دوور ناکەوێتەوە.

منداڵەکەی ژیر کردووە لەگەڵ خۆیدا.

دەڵێت سەرخەوێک بشکێنە خۆی ئاگای لە بەچکەکانیان ئەبێت.

تەماشای چی دەکەن؟

لێی نابنەوە ئەوەندە خۆشیان دەوێت.

“گوێگرە من نهێنییەکت پێ دەڵێم”.

دەڵێت بەجێم مەهێڵە.

ڕۆژی دایکانە.

دیوارەکانیش ناتوانن ببنە ڕێگر

خێزانێکی زۆر جوانیان هەیە.

“ماچێکم بدەرێ”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنە کە کاریگەری لەسەر ناخت دادەنێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە کاریگەری لەسەر ناخت هەیە:

 

سەربازێکی جەنگی جیهانی یەکەم کە بەهۆی دیمەنەکانەوە شێت بووە

سڵاوتان لێبێت

کاتێک مانگ ئاگر دەکاتەوە

 

سەگەکەم ئارەزووی دڕاندنی شتەکان دەکات، ئەمڕۆ بەهۆی یادی لە دایکبونیەوە دۆسەکێکی گەورەم دایە بە دڵی خۆی بیدڕێنێت

ژنێکی بەحرەینی هاتووە بۆ لای ژنێکی سعوودی تا بەهۆی وەرگرتنی مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەوە پیرۆزبایی بکات

یاریزانێکی بالە بەر لە نمایش تەماشای یاری ڕووسیا و کڕواتیا دەکات

باش ئەوەی قاچی کاری نەدەکرد، بەم جۆرە چارەسەر کرا

پۆلیس هەوڵی ڕزگارکردنی ژێک دەدات کە بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە نوقم بووە

تیمێکی نێودەوڵەتی پاسپۆڕتەکانی خۆیان نمایش کردووە کە هەریەکە و هی وڵاتێکە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین