ڤیزای عومرە دەدرێتەوە بە هاوڵاتیان



ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعودی بڵاویکردەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەجکردنی ئەمساڵ لە رۆژی ٣ی تەمموزەوە دەستکراوە بە پێدانی ڤیزا بۆ عومرەکردن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خوازیاران لە رێگای ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنیەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە، و لەسەرجەم وڵاتانی جیهان دەتوانرێت دواکاری بۆ سەردانی کردنی شاری مەککە و ئەنجامدانی عومرە پێشکەشبکرێت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، لە وەرزی حەجی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار حاجی لە ١٥٠ وڵاتی جیاوازی جیهانەوە بەشداریان لە مەراسیمەکانی جێبەجیکردنی فەریزەی حەج کردووە.

 

لە ناوجەیەکی ماوەت ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە
پێشت لە ناوجەیەکی ماوەت ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە
بوومەلەرزە ناوچەیەكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات دەهەژێنێت
دواتر بوومەلەرزە ناوچەیەكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات دەهەژێنێت
ەیوەندیدار