ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

مانۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به‌ره‌و كوێ؟

هێدی هەولێری

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دوو وه‌زیری توركیادا سه‌پاند (وه‌زیری دادو به‌رگری)، به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار دابه‌زی، هه‌روه‌ها له‌رووی ئیداریشەوە كاریگه‌ری خراپی بۆ حكومه‌تی توركیا هه‌بوو، بۆیه‌ توركیا خۆی ئاماده‌ ده‌كات تا وه‌ڵامی ئه‌مریكا بداته‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكاو توركیا له‌دۆخێكی نیمچه‌ ئاڵۆزو ساردی تێكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن: ئه‌مریكاو توركیا جه‌نگێكی ژێر به‌ژێری و له‌جه‌نگێكی ده‌روونیه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو جه‌نگێكی سارد هاوشێوه‌ی جه‌نگی ساردی نێوان ڕوسیاو ئه‌مریكا.

گه‌ڕێكی دیكه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان وڵاتانی زلهێزی دنیا به‌ئامانجی ده‌ستخستنی زۆرترین ده‌ستكه‌وت و مانه‌وه‌ وه‌ك هێزێكی كاریگه‌رو مشه‌خۆر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا به‌گشتی به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ واده‌كات توركیا بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ جه‌نگه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كه‌م هه‌ستی پێ بكرێت.

دروستبوونی كێشه‌و ململانێ هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی تا ئێستا بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ له‌دواجاریشدا له‌ 9ی كۆتا مانگی ساڵی 2016 كاتێك قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برانسۆنی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌‌ به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوه‌كانی (گوله‌ن)‌و (په‌كه‌كه‌)وه‌ ده‌ستگیركراوه‌‌و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاماده‌ نه‌بوون به‌ ته‌واوه‌تی ئازادی بكه‌ن، به‌ڵكو به‌ده‌ست به‌سه‌ری هێشتیانه‌وه‌.

هه‌موو هه‌وڵه‌كانی توركیا دژ به‌نه‌یاره‌كانی ناوخۆو په‌نادانی نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌تی فه‌تحوڵلا گوله‌ن، كه‌ ئێستا به‌گوله‌نیه‌كان ناو ده‌برێن ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ ئیسلامیه‌ به‌كار ده‌هێنێت دژ به‌ توركیا له‌ڕاستیشدا خۆی دژی هاوبیرانی گوله‌نه‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و قه‌شه‌یه‌وه‌ نێوانی توركیا و ئه‌مریكا خراپ تێكچووه‌و گەیشتووەتە ئەوەی سزای ئابووری به‌سه‌ر یه‌كتریدا بسه‌پێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ هه‌موو كێبڕكێ و جێ پێخۆشكردنی خۆیانه‌ زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی سیاسیی و سه‌ربازی به‌گۆڕانی تازه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێن و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تری له‌وه‌ی پێشوو به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. سه‌وداكردنی گوله‌ن و قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ ئه‌گه‌رێكه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ردوو ده‌زگای هه‌واڵگری سی ئای ئه‌ی و میت-دا، كه‌ نوسه‌ری تورك له‌رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت) به‌ناوی ئه‌سڵی ئایدنتا شباش ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه‌، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و پێنیاره‌ سه‌ر بگرێت، يان باس له‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ هاكان ئاتیلا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵك بانك له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ سه‌ودا بكرێت، (هاكان ئاتیلا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵك بانك بوو له‌ توركیا، دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستە له‌ ئه‌مریكا ده‌ستگیر كرا، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی درایه‌ پاڵ كه‌ ده‌ستی له‌گه‌ڵ ره‌زا سه‌رافدا تێكه‌ڵ كردووه‌، تا ئالوگۆڕی بازرگانیی ئاڵتون به‌شێوه‌ی قاچاخ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكه‌ن)، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسی زۆر له‌گوله‌نیه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانیان دژ به‌ ئه‌مریكاو ڕاستبوونه‌وه‌یان له‌ توركیا ده‌كرێت. ‌

پاش كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی تەمموزی 2016 له‌ توركیا جارێكی تر ئه‌وه‌ی یه‌خه‌ی توركیای گرتووه،‌ یان دوای هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 24ـى حوزه‌یرانى 2018، سه‌رۆكى ئێستاى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خولێكى سه‌رۆكایه‌تى تازه‌ی بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ بۆ خۆى مسۆگه‌ر كرد، جگه‌ له‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى (هاوپه‌یمانى گه‌ل) له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ییدا زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنا، ئێستاش ئه‌و شه‌ڕه‌ی توركیا ده‌یه‌وێ بیكات جارێكی تر گوزارشته‌ له‌سه‌ركه‌وتن و عه‌رزی عازه‌لات ده‌نوێنێ، ئه‌وه‌شی ڕووده‌دات له‌ سه‌ودا پێكردنی قه‌شه‌و گوڵه‌ن نین، به‌ڵكو له‌پشتیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌رهاوێشته‌ی مێژوویی و سیاسیی و ئابووریی ناوچه‌كه‌یه‌ توركیاو ئه‌مریكای گه‌یاندووه‌ته‌ ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ له‌یه‌كتركردن، كه‌ به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له‌مێژووی نوێدا تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ توركیا هه‌رگیز نه‌گه‌شووه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌ له‌ خراپی‌و بارگرژیدا هه‌رچه‌نده‌ ئاڵۆزبووه‌ به‌بیانووی جیاجیا ، به‌ڵام وه‌ك ئێستا نا! به‌بیانووی ناشیرینكردنی نه‌یارانی تورك وه‌ك گروپی گوله‌ن و په‌كه‌كه‌، ئه‌وه‌ش بۆ توركیا ئاسانه‌ به‌تایبه‌ت وه‌ك هێزێكی ناتۆ قسه‌و بڕیاره‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ڕوات و ده‌ستی به‌سه‌ر زۆر شوێندا ده‌ڕوات وه‌ك له‌نموونه‌ی سوریاو عێراق و به‌شێك له‌وڵاتانی چوارده‌وری خۆی.

بیرمان نه‌چێت ئه‌مریكا ناتوانێت به‌ئاسانی به‌ربه‌ره‌كانێی توركیا بكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كانیشیدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌پارێزێت. كۆی ئه‌و شه‌ڕو ململانێیه‌ی ئه‌مریكاو توركیا هه‌یانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش به‌تایبه‌ت توركیا شه‌ڕێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی سارد له‌گه‌ڵ ڕوسیا هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك ده‌وترێت ئه‌وكات ئه‌مریكا نه‌یده‌ویست ئێران و ڕوسیا پێ بخه‌نه‌ ناو سوریا له‌و شه‌ڕه‌دا، به‌تایبه‌تیش كاتێك توركیا ویستی‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌ كوردیه‌كان نزیك له‌په‌كه‌كه،‌ به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌وانی پر چه‌ك كردو پارێزگاریان لێكردن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مریكا توركیای‌ نیگه‌ران كردو زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ له‌روسیا و په‌یوه‌ندیه‌كان گرژی تێكه‌وت. به‌وپێیه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌ندامێكی چالاكی ڕێكخراوی باكوری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)یه‌.

ئه‌ندام بوونیش له‌ڕێكخراوێكی ئه‌منی له‌م شێوه‌یه‌دا ئیمتیازاتی ئه‌منی و سه‌قامگیری زۆری بۆ توركیا دابینكردووه‌، به‌جۆرێك له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ پاشخانه‌ ئیسلامیه‌كه‌یدا ئۆردوغان وه‌ك یاریزانێكی سه‌رسه‌خت له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا هه‌ڵ ده‌كات و بوونی له‌ناوچه‌كه‌دا بووه‌ته‌ ئه‌مری واقیع، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی حزب و گه‌مه‌كردن له‌سیاسه‌تدا له‌ نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانه‌وه‌ تا ئۆردوغانی ئێستا زۆرین ئازاریان چه‌شتووه‌و له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ڕاهاتوون. سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و ئه‌مریكاش، له‌ئێستادا له‌ نزمترین ئاستى متمانه‌دایه‌و قه‌یرانه‌كانى هه‌ردوولاش ڕوویان له‌زیادبوون كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ دۆسیه‌ى پێ قایمكردن له‌ناوچه‌كه‌دا، كه‌ ئه‌مریكاو ئێران وه‌ك دوو ڕكابه‌ر بۆ سه‌ر یه‌كتری به‌هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی خۆیان له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن.

هاوكات به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانى توركیاوه‌ له‌ كاروبارى عه‌ره‌بدا، بارگرژى له‌نێوان ئه‌و وڵاته‌و چه‌ندین ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بیدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ 15 نیسانى 2018 ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى له‌ لوتكه‌ى “ده‌مام” كۆبوونه‌وه‌ تاوه‌كو چۆنیه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تێرۆر تاوتوێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی نازانرێت! ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانى توركیاوه‌ له‌ قه‌یرانى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداودا، په‌یوه‌ندی نێوان توركیا – ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو به‌م دواییانه‌ دووچارى بارگرژى بۆته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ توركیا سووره‌ له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنى قه‌ته‌ڕ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى بارگرژى زیاترى ده‌ره‌كى رووبه‌ڕووده‌كه‌نه‌وه‌. ئێستاش كاتێك ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستێنه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا له‌ململانێدان و قۆناغێكی دیكه‌ی هه‌ستیاریان له‌به‌رده‌مدایه‌ ئه‌ویش گه‌ماڕۆی سیاسیی و ئابووریه‌ وه‌ك گه‌مارۆی فرۆشتنی چه‌ك و چه‌ندین بابه‌تی دیكه (كه‌ له‌ڕابردوودا ڕوویدا)‌، ئیتر نازانرێت پاش چاكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناوخۆی توركیا چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌مارۆیه‌ ده‌كات؟

هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وامی سه‌رانی ڕۆژئاواش ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێجار له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا حیساب بۆ بوونی ده‌كرێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێك خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سیاده‌و عیملاق له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ندێجاریش شكست یه‌خه‌ی گرتووه‌ و له‌ململانێدا كشاوه‌ته‌وه‌.

ریکلام

وتار

بەهای دیناری عێراقی و پێكهێنانی حكومەتی عێراق

 

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا؛ دۆناڵد ترامپ تویتە یەك لەدوای یەكە تۆماهۆك ئاساكانی ئاڕاستەی ئابووری وڵاتانی ناوچەكە كرد؛ بارودۆخێكی نا جێگیری بازرگانی و دراوی هێناوەتە ئاراوە. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشی یەكەمی سزا ئابوورییەكانی خۆی بەسەر ئێراندا سەپاندووە؛ بەشێوەیەكی بەرچاو تمەن بەهای خۆی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی لەدەستدا؛ ئەمریكا هەر بەوە نەوەستا؛ بەڵكو لەسەر زاری (هێزەر ناوێرت) وتەبێژی كۆشكی سپییەوە داوا دەكات؛ كە هیچ دەوڵەتێك مامەڵەی دراوی ئەمریكی لەگەڵ ئەو وڵاتە نەكا؛ پابەندبن بە سزاكانی ئەمریكاوە؛ ئەگەرنا ئەمریكا ئامادە سزای هەر وڵاتێك بدات؛ كە پابەندی ئەو سزایانە نەبێ.
لەو سەروبەندەدا توركیای دراوسێی ئێران رایدەگەیەنێت؛ كە وڵاتەكەی هاوكاری ئێران دەبێ و پابەند نابێ بە سزاكانی ئەمەریكاوە؛ وەك كاردانەوەیەك بۆ ئەو دۆخە خراپەی كە لە نێوانیان هاتۆتە ئاراوە؛ چونكە لەو رۆژانەی رابردوودا سزا ئابووریەكانی ئەمریكا ئەو وڵاتەشی گرتەوە؛ لەلایەكی ترەوە دراوسێ قەرزارەكەی ئێران، وڵاتی عێراق سەرەتا رایگەیاند؛ كە ئەوان ئامادەنین مامەڵەی دارایی و بانكی لەگەڵ وڵاتی ئێران ئەنجامبدەن؛ لە كاتێكدا بە گوێرەی ئامارەكان قەبارەی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە ٦٫٦ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت؛ راستە ئەمە وەك جۆرێك لە بانگەشە دەهاتە بەرچاو تا عەبادی قات و ریبات خۆرئاوای و فكر مەزهەبی شیعی دەیەوێت ئەمریكییەكان لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ هاوكارو پشتیوانی بن؛ بەڵام عەبادی بەم هەڵوێستەی زۆرینەی شیعەی عێراقی و دەسەڵاتدارانی ئێرانی توڕەكرد؛ بەجۆرێك كە (ئاژانسی ئەسۆشەیەتد پرێس) لە زاری بەرپرسێكی عێراقییەوە ئاشكرایكردووە سەردانی عەبادی بۆ تاران تەنها لەسەر ئەو هەڵوێستەی كە بەرامبەر بە سزاكانی سەر ئێران هەی بووە هەڵوەشێندراوەتەوە .
بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت عێراق و بەتایبەتی عەبادی كەوتونەتە حاڵەتێكەوە بە هەر بارێكدا خۆیان یەكلا بكەنەوە؛ ئەگەری زیانی بۆ عێراق و خۆشیان هەیە؛ چونكە عێراق لەمسەری وڵات بۆ ئەوسەری وڵاتەكەی بە جۆرێك لە جۆرەكان لەژێر هەیمەنەی ئێراندایەداو دەبێ لە هەموو حاڵ و هەنگاوەكاندا حساباتی تایبەتی بۆ بكرێت؛ هەروەها لەبەر ئەو لێكترازانەی لەنێو ماڵی شیعیدا هەیە؛ كە دابەشبوون بەسەر سیاسەتی ئەمریكی و ئێرانی زۆر لایەنی تری شیعی بەهێزهەن؛ كە پشتوانی ئەمریكا ناكەن و بگرە ئەوەی لە دەستیان بێت بۆ هاوكاریكردنی دەوڵەتە دۆستەكەیان چ لە رووی مەزهەبیەوە؛ چ لەرووی ئەو قەرزەی لەسەریانە لە دروستبوونەوەی عێراق لە ساڵی ۲۰۰۵ تاكو ئێستا پشتیوانی راستەوخۆیان دەكات؛ بۆ بەردەوامیدانی گرتنەدەستی دەسەڵاتدارێتی. جگەلەو هاوكارییانەی كە لەشەڕی داعشدا شانبەشانی هاوپەیمانان رۆڵ و كاریگەرییەكانی كەم نەبوون لە هاوكاریكردنی هێزە عێراقییەكان بێ جیاوازی بە هەرێمیشەوە.
بۆیە لەم پشتیوانییەوە ئەگەری زۆرە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دابەزێت؛ بەهۆی گۆڕینی هەڵوێستی حكومەتی عێراقی لە مامەڵەكردنی بازرگانی و بانكی لەگەڵ بانكەكانی دەوڵەتی ئێراندا. هەرچەندە وەك چاودێرانی ئابووری و سیاسی باسیدەكەن؛ لەلایەكەوە بانكی مەركەزی یەدەگی نەختیی ۵۰ ملیاردۆلاری تێدابێت؛ كە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵانی سەردەمی دەوڵەتمەدار مالیكی رێژەیەكی زۆركەمە. جگەلەوەی سندوقی نێودەوڵەتی نەخت بەهۆی ئەو قەرزانەی داوێتی بە عێراق بەهەر جۆرێك بێ دەیەوێت چاودێری وردی بانكەكانی بكات؛ بەڵام لەوانە لە رێگەی نارەسمییەوە هاوكاری ئێران و عێراق بكرێ؛ بەنموونە وەك هەندێك لە چاودێرانی ئابووری و سیاسی پێیانوایە؛ كە لەوانەیە ئەو راپۆرت بڵاوكردنەوەیەی رۆژنامە سعودییەكە كە ناوی چەند بەرپرسی عێراقی تێدا هاتبوو كە باسی لە سامانەكانی دەكردن؛ دەكرێت وەك ئاماژەیەكی گریمانەی بێ؛ كە چەند تاكێكی هاومەزهەبی بۆ ئێران دەتوانن پشتیوانی ئەو وڵاتە بكەن؛ بۆ دەستكەوتنی دۆلار تا لە مامەڵەكاندا بەكاریبهێنن. وەك لەوەی بەشێوەیەكی رەسمی دەوڵەتانی دۆستیان لە ناوچەكە هاوكاریان بن لە رێگەی بانكە مەركەزییەكانیانەوە. دەكرێ ئەم بۆچوونەش لە داهاتوودا بۆ توركیاش راستبێ؛ گەر ئەمریكا سزای توندتری بەسەردا بسەپێنێت.
كەواتە دەكرێت بپریسن ئایا عێراق دەتوانێ؛ پشت بكاتە وڵاتێكی پشتیوانی وەك ئێران؛ یان نەخێر ؟ ئاخۆ ئەوەندە وڵاتێكی بوێرە لەمكاتەدا بتوانێ پشتیوانی ئێران بكات؛ كە ئەمریكا هەڕەشەی سزا سەپاندن بەسەر هەر وڵاتێكدا دەكات كە پابەندی سزاكانی ئەمریكا نەبێت ؟
لە هەموو حاڵێكدا واچاوەڕوان دەكرێ سەرمایەداران دۆلاری زیاتر بكڕن؛ جگەلەوەی هەردوو دەوڵەتی سزا سەپێندراو بەسەریاندا پێویستیان بە دۆلار دەبێ؛ ئەمەش وا دەكا خواست لەسەر كڕینی دۆلار بەرزبێتەوە؛ بەم هەنگاوەش دۆلار لە بازاڕی بەغدادو هەولێر كەم دەبێتەوە. كەمبوونەوەی دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهاكەی و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی؛ بۆیە هەندێك گومانی ئەوە دەكەن ئەم شەڕە ئابووریەی كە ئەمریكا لەم ناوچەیە بەرپای كردووە؛ پریشكی بەر عێراق بكەوێت؛ بەو بەڵگەیەی ئەگەر بەرژەوەندی پێوەربێ؛ ئەوا بەرژەوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا زۆر زیاترن؛ وەك لە بەرژەوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

بەڵگەی درەوشاوە، یا ساختەكاریی پوكاوە!؟

*گەشە دارا حەفید

شێخ مەحمودی حەفید كە لەقۆناغێكی گرنگی مێژووی بزاوتی رزگاریخوازیی لە باشوری كوردستاندا جلەوی رابەرایەتی بەدەستەوە گرتبوو، وێرای رووبەروو بوونەوەی داگیركەرانی ئەو رۆژگارە و ئینگلیزەكان، دووجار حكومەتی پێكهێناوە، جاری یەكەم ساڵی 1918 سەربەخۆیی بۆ ناوچەكانی بندەستی خۆی راگەیاند و وەكو مەلیكی كوردستان خۆی بە خەڵكی ناساند و كابینەی حكومەتی پێكهێنا، تاكو 18ی حوزەیرانی 1919 كە ئینگلیزەكان بە تۆپ و فڕۆكەو هێزێكی گەورەوە، بەسەرۆكایەتی ژەنەراڵ فرایزەر، لەدەربەندی بازیان پەلاماری شێخی نەمریاندا، لەو شەڕەدا هێزەكانی شێخ مەحمود دوای نواندنی قارەمانێتی و بەخشینی قوربانیەكی زۆر، ئاكام ئینگلیزەكان بە چاوساغی خیانەتكارانی ئەو رۆژگارە (هەروەكو ئەمڕۆ) سەركەوتن و شێخ مەحمود بەبرینداری دەسگیر كراو لەدادگایەكی كارتۆنیدا بڕیاری لەسێدارەدانی درا، بەڵام لەژێر گوشاری رای گشتی و لەترسی بەرپابوونی شۆرشێكی گەورەی كورد، حوكمەكە گۆڕا بۆ دەساڵ زیندانی و شێخ مەحمودیان دوور خستەوە بۆ هیندستان.
بەدوور خستنەوەی شێخ مەحمود بۆ ماوەی سێ ساڵ بارودۆخی كوردستان و ناوچەكە ئاڵۆزتر بوو، بۆیە ساڵی 1922 ئینگلیزەكان بەناچاری ئازادیان كردو هەر دوای ئەوەی شێخی نەمر گەڕایەوە سلێمانی، راستەوخۆ حكومەتی دووەمی كوردستانی راگەیاند و هەموو توانایەكی بەكارهێنا بۆ پتەوكردنی دەسەلاتەكەی، بەردەوام باوەڕی وابووە كە پێویستە هەموو رێگەكانی خەباتی چەكداری و دبلۆماسی بگیرێتەبەر لەپێناو بەدیهاتنی مافە نەتەوایەتیەكانی كوردا، جا چ لەگەل ئینگلیزەكان بێت، یا روسەكان یا تورك و عەرەب و فارسی ئەو رۆژگارە، نامەو بەڵگەو دەكۆمێنتە نهێنییەكانی ئەرشیفخانەكانی ئینگلیز و روس و فەرەنسیەكان شایەتی ئەو راستیەن، بەلام بەداخەوە لەو كاتەدا چەرخی رۆژگار بەپێچەوانەی خواستەكانی شێخ مەحمود و نەتەوەكەی هەڵدەسوڕا، ماف و داخوازییەكانی كورد لەگەڵ بەرژەوەندیی زلهێزەكاندا وێك نەدەهاتەوە، ئینگلیزی دەسەلاتدار و داگیركەر پشتگیریی دەوڵەتی تازە دامەزراوی عیراقی دەكرد و لەشكركێشی دەكردە سەر خاكی كوردستان.
دووابەدوای كۆتایی هێنان بە حوكمدارییەكەی ساڵی 1924، شێخ مەحمود بەردەوامبوو لەسەر بەرەنگاری داگیركەران، ماوەی چەند ساڵێك شەڕی پارتیزانی درێژە پێدا، دواجار لەئاكامی گەلەكۆمەكێی هێزە ناوچەییەكان‌و زلهێزەكانی جیهان، ساڵی 1926 دەستی لەچالاكی سیاسی‌و عەسكەری هەڵگرت‌و لەگوندی پیران دانیشت، بە ڵام كاتێ راپەڕینەكەی بەردەركی سەرا لە شەشی ئەیلولی ساڵی 1930 خەڵتانی خوێن كرا، شێخ مەحمود دەستی دایەوە چالاكی دژ بە ئینگلیزەكان و حكومەتی ئەو سەردەمەی عێراق‌، چەند نەبەردێكی تۆمار كرد، بۆ نمونە شەڕەكانی: (ئاوباریك‌، شەڕی كەناروێ‌، شەڕی سورداش)، بەڵام پارسەنگی هێزە عەسكەری و سیاسییەكانی ئەو سەردەمە لەبەرژەوەندی كورددا نەبوون، بۆیە شێخ مەحمود لەساڵی 1931دا كەوتە دەست دوژمنانی كوردو بەدەست بەسەری لەبەغداو ناوچەكانی تری عێراقدا خرایە ژێر چاودێرییەوە. ساڵی 1941 گەڕایەوە كوردستان‌و لەگوندی داریكەلی نیشتەجێ‌ بوو، شێخ مەحمود جگە لەوەی كە جێ‌ پەنجەی بەسەر هەموو رووداوەكانی ئەو سەردەمەی كوردستان‌و عێراقەوە هەیە، كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی گەورەش بوو. خوێندەوارێكی بەسەلیقەو شاعیرێكی بەهرەداریش بوو. لەخەباتی پارتیزانیشدا رۆڵی خوێندەوارو رۆشنبیری بەرز نرخاندووە، هەر بۆیە چاپخانەكەی رۆژنامەی(بانگی كوردستان)ی لەئەشكەوتی جاسەنەدا جێگیر كرد و چەند ژمارەیەكی گۆڤارەكەی لەوێ دەركرد.
دووای ئەم هەموو مێژووە كە دۆست و دوژمن، خۆیی و بێگانە شایەتی بۆ ئەدەن و ئەرشیفخانەی دۆكیۆمێنتە نهێنیەكانی ئینگلیزی داگیركەر بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن لەسەر ئەم راستیانە، تازە بەتازە كەسانێك لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتییان دەیانەوێت بە تۆمەت و چەواشەكاری مێژووی شێخ مەحمودی حەفید بشێوێنن، بێ خەبەر لەوەی مێژووی پرشنگداری ئەم رابەرە نەبەخۆیان و نە بەو ئاغایانەی قورمیشیان كردوون لەكەدار ناكرێت.
لێرەدا تەنها یەك نامەی شێخ مەحمود دەخەینە روو كە بۆ ئینگلیزەكانی ناردووەو داخوازییەكانی كوردی خستۆتە روو، نەك ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوو بێ بنەماو بێ سەرچاوەیەی كە دەیجوونەوە گوایە شێخ مەحمود لەكاتی تەوقەدا دەسەسڕی لەدەستیەوە پێچابێت!!
گرنگی نامەكە لەوەدایە شێخ محمود جەخت لەو ماددانە دەكاتەوە كە كۆمەڵەی گەلان لەبارەی مافی چارەنووسی كوردەوە بڕیاری لەسەر داوە، مخابن ئینگلیزەكانی ئەو رۆژگارە وەك ئەمەریكی و ئەوروپیەكانی ئەمڕۆ، مافەكانی كوردیان كردە بەقوربانی بەرژەوەندیەكانی خۆیان.

دەقی نامەكە:
لە شێخ محمود بۆ فەخامەتی سەرۆك ئەركانی گشتی جەنگ و بەڕێوبەری هەواڵگری بەریتانیا كۆلۆنیڵ (ونت)
لە پاش پێشكەش كردنی ڕێزو دڵسۆزی نامەكەتان لە ڕێگەی جەنابی سەید احمد ئەفەندی بەدەست گەیشت و سەلامی بەڕێزتانی پێ ڕاگەیاندم زۆر زۆر سوپاستان دەكەم.
جێگەی شانازیە بۆمن كە ئەمڕۆ تەواو بۆتان ئاشكرابوو نیازی پاكمان نیشاندا بەرامبەر بەحكوومەتی خاوەن شكۆی بەریتانیا تەواو دڵنیابوون٠
یاداشتێك كە لەلایەن جەنابی (كۆلۆنیل واڵس) لەڕێگەی سەید احمد افندی هاتبوو گەیشت پاش خوێندنەوەی واتێگەشتم كە لەلایەن ئێوەوە وادەردەكەوێت ئەم جو ڵانەوەیەی ئێمە لەبەر هۆكاری بەرژەوەندی شخسی یان بەدەستهێنانی سەروەت و سامان بێت نەخێر خەباتی ئێمە لە پێناوی مافی ڕەوای گەلی كوردە. ئەم مافەش لەلایەن كۆمەڵەی گەلانەوە بڕیاری لەسەر دراوە كە بەپێ ی خواستی گەلی كورد ئیدارەیەكمان بۆ دابمەزرێت داخوازیەكانی گەلی كورد بەگشتی لە ڕاپۆرتی هەیئەی نێردراوی كۆمەڵەی گەلانەوە لە لاپەڕە 17 ، 29 ،33 ، ٥٤ ، ٥٥، 91 ، 96 دا بەئاشكرا هاتوەو ڕاگەیەندراوەو بڕیاری لەسەر دراوە لە ٥ ی تشرینی دووەمی ساڵی 1926 بەژمارە 4429 هەروەها لە ڕۆژنامەی ئەوقاتی بەغدادی بەفەرمی ب ڵاوكراوەتەوە ٠
لەلایەن سەیداحمد ئەفەندیەوە لە یاداشتێكدا لە 23ی تشرینی دووەمی ساڵی 1926پێشكەشتان كراوە جگە لەو داخوازیانە بەهیچی تر قەناعەت ناهێنین و جێگەی قبوڵكردن نیە!
دووپاتی دەكەمەوە و تكام لە جەنابی فەخامەتی بەڕێزتان ئەوەیە ناوندگیری بفەرموون و ئەم بابەتە بخرێتە ناو بەرنامەی كارەوە نیشانی بدەن كەئەم مادە ئەساسیانە كە كۆمەڵەی گەلان بڕیاری لەسەرداوە چۆن جێ بەجێ دەكرێت؟ شێوازی ئیدارەی كوردستان چۆن دەبێ ؟ زامنكردنی ئەو مافەكێ دەیكات ڕوون بكرێتەوە!؟

* ئەندامی پارلەمانی كوردستان

سەرچاوە : كەمال نوری معروف: میژووی شۆڕشەكانی شێخ محمود لە بەڵگەنامە نهێنیەكاندا، ل145.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

سەرگوزشتەیەك لەسەر دیواری گەورەی چین

ئارام مەجید شەمێرانی

دەسپێك
یەكێك لەسیمبولە ناسراو و بینراوەكانی وڵاتی چین و جیهان دیوار(شورا)ی گەورەی چینە كە بوەتە ناسنامەیەكی شارستانی و نەتەوەیی گرنگ و بڕبایەخ بۆ چینیەكان,لەمێژووی چیندا تائەمڕۆ ئەم دیوارە گرنگی خۆی لەڕووی(هزر و سیاسەت و ئابووری و شارستانی و جەنگ)ەوە هەبوە,ئەم دیوارە یەكەمین سنوری دەستكردی مرۆڤە نەك تەنیا هۆزێك یان نەتەوەیەك بەڵكو سنوری جوگرافی دوو دەوڵەت لێك جیادەكاتەوە,وە یەكەمین هەنگاوی گرنگی مرۆڤە كەشارستانی و بەربەریەت لەیەك جیادەكاتەوە,ئەم دیوارە وەك تەكنیكی سەربازی و كاری ئەندازیاری گەورەترین كاری شارستانیەت و كاری بیناسازی و ئەندازیاری مرۆڤ دەبینرێت,لەم پێوەدانگەوە تەنیا دروستكراوێكی دەستی مرۆڤە كە گەشتیارانی ئاسمانی لەئاسمانەوە دەیبینن,وە بەهۆی هونەری ئەندازیاری و وردەكایەوە بوە بەیەكێك لە حەوت سەرسوڕهێنەرەكەی جیهان, وەبەهۆی جوانی و سەرنج ڕاكێشیەكەیەوە ساڵانە چەندین هەزار گەشتیاروگەڕیدە سەردانی ئەو دیوارە دەكەن و ئەمەش دەسكەوتێكی ئابوری گرنگ دەبەخشێتە چینیەكان.

مێژووی دروستكردن و قۆناغەكانی دیواری چین
میژووی دروستكردنی ئەم دیوارە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی پێش زاین,زۆربەی میژوونوسان ڕایان وایە كەمێژووی ئەم دیوارە لەسەدەكانی شەش و حەوتەمی پێش زاینەوە دەست پێدەكات و تاسەدەی پازدەیەمی زاینی بەردەوام دەبێت,هەندێكی دیكەش پێیان وایە ئەم دیوارە لەسەدەی پێنجەمی زاینەوە دەست پێدەكات(1) هەندێكی دیكەش دەڵێن دروستكردن و بنیاتنانی دیواری گەورەی چین لەسەدەی دووەمی زاینیەوە دەستی پێكردوتاوەكو سەدەی حەڤدەی زاینی درێژەی كێشا(2)هەندێك میژوونوسی دیكە سەرەتاو بەرنامەی دەست پێكردنی ئەم دیوارە دەبەنەوە بۆ ساڵی 300پێش زاین(3)كۆمەڵێكی دیكەش سەرەتاو دەسپێكی دروستكردنی دیواری چین دەگەڕێننەوە بۆ یەكەم ئیمراتۆری چین كە (كین شین هوانگ)ە ئەم ئیمپراتۆرە لەنیوان ساڵانی 230 تا200پێش زاین ژیاوە(4)بەهەحاڵ ئەم دیوارە جوگرافیەكی گرنگ وپڕبایەخی بۆخۆی داگیركرد.
بەپێی دیرۆك و سەرچاوەكانی مێژوو بونیادنانی ئەم دیوارە بەچەند هەنگاو قۆناغێك دروست كرا,تاگەشە ئەوەی ئەمڕۆ سیما و جوانی بپارێزێت,سەرەتای دروستكردن و قۆناغی یەكەمی ئەم دیوارە دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانڕەوای چین (كین شی هۆنگ)كەلە دوای باوكی هاتە سەردەسەڵات و لەو قۆناغەشد تەمەنی سیازدە ساڵ بوو,لەسەر دەمی ئەم فەرمانڕەوایەدا كۆمەڵێك چاكسازی ئابوری و سیاسی فەرهەنگی كرا لەچیندا,یەكێك لەگرنگترین ئەو پرۆژانەی ئەم فەرمانڕەوا گەنجە كردی فەرمانیدا بەدروست كردنی ئەم دیوارە ئەمەش بۆ ئەو سەردەمەی مێژووی چین گرنگ بوو چونكە سنوری ئەم وڵاتە لەبەر مەترسی هێرشی هۆزەكان بوو.وە قۆناغی دووەمی درستكردنی ئەم دیوارە دەگەڕبَتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوا(مینگ) لەم سەردەمەشدا چین كۆمەڵێك رێفۆرم وسیاسەتی بەخۆوە بینی ئەمەش پاش فراوان بونی سنور و دەسەڵات ,لەبەر ئەمەش ئەم فەرمانڕەوایەش لەترسی پەلامارو چەتەگەری هۆزەكانی سنوری چین بیری لە دروستكردن و فراوانكردنی ئەم دیوارە كردەوە,دەكرێت بوترێت ئەم دیوارە هەر لەسەرەتاوە تا ئەم ڕۆ كۆمەڵێك دەستكاری و نۆژەنكردنەوەی تێدا كرابێت

سنوری دیواری چین
سنوری ئەم دیوارە لەڕۆژهەڵاتی ڕِووباری (لینتاوLINTAO) كە ئەمڕۆ ناوچەی (گانسۆGANSU) پێدەڵێن, دەست پێدەكات و بەرەو باكور هەڵدەكشێت و هەتا دەگاتە كەنارەكانی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری (تاوTAO) و لەوێشەوە تاڕووباری (شینLANZHOU) بەردەوام دەبێت لێرەشەوە بۆ گردۆڵكەكانی (ینشان YINSHAN) دەكشێت و هەتا دەگاتە ناوچەی (لیۆندۆگLIAONDOG) لەم خاڵەوە كۆتای بە دیوارەكە دێت, واتە ئێرە دواخاڵی دیوارەكەیە(5), بەشێوازیكی دیكە سنوری ئەم دیوارە لەسەر چاوەی ڕوباری (یالو) لەپارێزگای (لیائۆنیگ) لە ڕۆژهەڵات دەست پێدەكات و تا دەروازەی (جایۆگو وان) لەپارێزگای (گانسۆ) لە ڕۆژ ئاوا درێژ دەبێتەوە(6) بەدەربڕینێكی دیكەش سنوری ئەم دیوارە لەباكوری چین لەنێوان كەناری ڕۆژئاوا و باكوری ناوەڕاستی چین درێژدەبێتەوە كۆتایەكەشی لەڕۆژهەڵاتەوە دەكەوێتە (شنگهایگوان) كە ئەوەش گوندێكە لەنزیك شاری (كینهوانگداو)لەڕۆژئاواشەوە كۆتاییەكەی دەكەوێتە نزیك گوندی (گیایوگوان)(7)بەم شێوەیە سنووری ئەم دیوارە لەم چوارچێوە جوگرافیەدا خول دەخوات. درێژی دیواری چین
سەبارەت بەدرێژی دیواری چین ڕاوبۆچونی جیاواز هەیە, ئەم دیوارە نزیكەی (1500)كیلۆمەتر درێژایەكەیەیی و حەوت مەترنیو بەرزیەكەیەتی و پانی دیوارەكەش هێندە پانە كە شەش سوار بەسواری ئەسپ دەتوانن بەتەنیشت یەكدا بەسەر دیوارەكەدا بڕۆن(8) هەندێكی دیكە كەئەم دیوارە بەدیواری گەورە لەچیندا ناو دەبەن دەڵێن درێژیەكەی نزیكەی (7350)كیلۆمەتر درێژە(9) هەندێكی دیكە دەڵێن بەشی سەرەكی دیوارەكەش دەگاتە نزیكەی (3460)كیلۆمەرو پارچەكانی تریشی نزیكەی (2900)كیلۆمەتر دەبێت,سەرە ڕای ئەوەش بەرزی دیوارەكە دەگاتە نزیكەی حەوت مەترونیو پانیەكەشی حەوت مەترونیو وە لەبنكەوە تا 6\4 تەسك دەبێتەوە لەلوتكەكەی,وەبەرزی قەڵاكەش دوازدە مەتر دەبێت(10)جگە لەوانەش هەندێكی دیكە پێیان وایە درێژی ئەم دیوارە نزیكەی (7000)كیلۆمەتر درێژە(11)بەمەش پێگەیەكی جوان و سەرنج ڕاكێشی بۆچین نەخشاند.
چی لەدروستكردنی ئەم دیوارەدا بەكارهاتوە
بەپێی بۆچونی میژوونوسان و شوێنەوارناسان لەدروستكردنی ئەم دیوارەدا چەندین مادەو كەرەستەی جیاواز بەكارهاتوە مەبەست لەوەش بۆ زیاتر قایم و بەهێز كردنی دیوارەكە بوە ئەوانەش بریتی بوون لە(بەردو خشت) وە لەوەش گرنگتر بەكارهێنانی (هاڕاوەی برنجە) ئەمەش بۆ ئەوە بوە تا دیوارەكە بەرگەی مانەوەی زیاتر بگرێت لەو دیاردانەی ڕووبەرووی دەبنەوە چی سروشتی بن یان مرۆیی(12) سەرە ڕای ئەوەش لەنێوان خشت و بەردەكانیدا (قوڕ و لیتەو چیمەنتۆی قسڵ) بەكارهاتوە ئەمەش بویە مایەی زیاتر بتەو بوونی دیواركەو مانەوەی بەدرێژی مێژوو تائەمڕۆ(13) وە لە قۆناغەكانی دواتردا بەحوكمی پێش كەوتنی زانست و داهێنانی نوێی تەكنیكی دیوارەكە باشتر دروستكراو چەندین مادەی تری وەك (گەچ و بەردی بتەو خشتی ناوكورە)بەكارهاتن,وە زەویەكەشی بەبەردی پان و ئەستور داپۆشران(14) هەرئەمەشە وایكردوە كە دیوارەكە بەدرێژای قۆناغە سەختەكانی مێژوو تائەمرۆ جوانی بەهێزی خۆی بپارێزێت.

ئەوانەی بەشدار بوون لەدروستكردنی دیوارەكەدا
لەدروستكردنی ئەم دیوارەدا ئیمپراتۆریەتی چین پەنای بردە بەر بەكارهێنانی هێزوبازووی مرۆیی ئەوسەردەمە بەبێ‌ جیاوازی ڕەگەز و تەمەن و لەش ساغ و نەخۆش و پیروپەك كەوتە ئەوانەش بریتی بوون لە(نوسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و كرێكاران و چینی هەژار و نەدار) ئەمانەی پێكەوە لەپێناو ئامانجەكەیدا خستە ژێر ئیشی قورس و كاری بەرد بڕی و هەڵكەندنی كێوەكان و زەویەكان(15)بۆیە بەگشتی هێزێكی بێ ئەژماری بۆ دروستكردن و بنیاتنانی ئەم دیوارە وەك شورا بەكارهێنا وەك(سەرباز و زیندانی و خەڵكی ڕەشۆكی(16)
بەگشتی ئەوانەی لەم دیوارەدا ئیشیان دەكرد بەزۆر و زۆرە ملێ بوە بۆیە ڕوون بویەوەكە زیاد لە(960)هەزار كرێكار و سەرباز و ئەفسەر لەم دیوارەدا بەشدار بوون, نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت ژمارەیەكی زۆر لەوانەی بەشدار بوون لەدروستكردن و بنیاتنانی ئەم دیوارە توشی نەخۆشی بون وپڕوكاون و لەناو چون و مردون(17) ئەوی جێگەی سەرنج و تێڕامانەبەشێكی زۆری ئەوانەشی كەبەشداربوون و بەهۆی هیلاكی و نەخۆشیەوە مردن تەرمەكانیان لەنێو ئەو دیوارەدا دەنێژران,بۆیە ئەمە بویە ناوێك بۆ ئەم دیوارە و ئەم دیوارەبە (درێژترین گۆرستانی زەوی) ئەژماركرا(18) بۆیە دەشێت بوترێت بەشێكی زۆر لەگۆشت و ئێسك و خوێنی مرۆڤەكان وەك مادەكانی تر لەم دیوارەدا بەكار هاتوون.

ئامانج لەدروستكردنی ئەم دیوارە
بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی هەموو ئەو قەڵاو دیوار وشورانەی كەدروست دەكران چەندان ئامانجی گرنگی لەپشتەوە بوون,بۆ ئەم مەبەستە ئیمپراتۆریەتی چین ئەم دیوارەی بۆ بەرگری كردن لەهێرش و پەلامار وتاڵانی و مەترسی (هۆزەكانی باكور) دروست كرد(19) ئەو هۆزانەش كەبوونە مایەی مەترسی بۆ ئیمپراتۆری چین بریتی بوون لەخێڵە كۆچەریەكانی وەك(مەغۆل و تورك و هانیەكان(20) دەشێت بڵێین جگە لەترس هۆكاری بازرگانی وئابووری و سیاسی ڕۆڵی هەبوبێت لەدروست كردنی ئەم دیوارە,چونكە هۆزەكان لەسنوری سەرەوەی چین بەردەوام مەترسی بوون بۆ ئەم دەوڵەتە.
سەرئەنجام لەگەڵ پەیدابوونی هێزوو لەشكرێكی زۆر لەلایەك و فراوان بوونی سنوری قەڵەم ڕەوی دەسەڵات بیر لەدروستكردنی ئەم دیوارە كرایەوە,تاسنوری ئیمپراتۆری چین لەخێڵە بەربەریە هانیەكان و توركە بەربەریەكان بپارێزێ‌, مەبەستی سەرەكیش پاراستنی گەل و دەوڵەتی چین بوو, لەتاڵانی و بەربەریەتی ئەم خێڵە بەربەریانە كە هەموو كاتێك پەلاماری ناوچەكانیان دەدا دیارە یەكێك لەگەورەترین كێشەی گەلی چین بوونی ئەو خێڵە بەربەریەتوركانە بوو كەلەباكوری چین دەژیان ئەم خێڵەبەربەریانە ژیانیان بەربەریەت و تاڵانی بوو هەربۆیە بەبەردەوامی پەلاماری ناوچەكانی چینیان دەدا بەڵام ئەم دیوارە توانی هێرشی بەردەوامی ئەم خێڵە بەربەریە كەم بكاتەوە(21)ڕاستە ئەم دیوارە سنوری جوگرافی چینی پاراست لەهێرش و شەڕەبچوكەكان بەڵام لەڕاستیدا ئەم دیوارە بەتەواوی نەبوە لەمپەرو ڕێگر لەنەبەزاندن و داگیرنەكردنی خاكی چین,بۆنمونە ئەوەبوو هێزەكانی مەغۆل بەسەركردایەتی ڕێنمای سەربازی (جەنگیزخان) توانیان دەست بگرن بەسەر ئەو دیوارەدا و لەسەرەتاكانی سەدەی دوازدەدا زەوی و زارێكی زۆریان لەچین داگیركرد(22) سەرئەنجام ڕاستە ئەم دیوارە لەسەر ڕەنج و مەینەتی ملیۆنان خەڵكی ڕەنج بەرو ماندو هەژاری چین بونیاد نرا, بەڵام دواتر بویە گوزارشت و سیمبول و نیشانەی دیارو ڕوونی سەلیقەو هێزی سەرسەختی خەڵكی چین بەدرێژایی مێژوو دڵڕفێنی و تەلیسمی خۆی لەدەست نەداوە,ئەمە بویە داستانێك ناوی تۆماكرالە كتێب و گۆرانی و ئۆپێراكاندا,دواتر لەساڵی 1987 ناوی ئەم دیوارە بەیەكێك لەمیراتە فەرهەنگیەكانی جیهان تۆماركرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین