دەیان دۆنم لە سلێمانی سووتان و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا


دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکران و کەسێکیش بە تۆمەتی سووتاندنی ٣٠ دۆنم دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، پەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە گوندی کانی ساردی ناحیەی سیتەك ئاگرێك کەوتەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی٣٠ دۆنم پوش و پاوان و باخی هاووڵاتیەك سووتان.

ڕوونیشیکردەوە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی سیتەك و خەڵکی گوندەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە هاووڵاتیەك بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرەکە دەستگیر کراوە کە خاوەنی باخەکەیە.

هاوکات پەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک لەدوکان لەناو سیاجی مۆنۆمێنتی ئەنفال کەوتەوە کە بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان بە هاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی دوکان و پۆلیسی فریاکەوتن توانییان ئاگرەکە کەمتر لەنیو کاتژمێر کۆنتڕۆڵ بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی دۆنمێك زەوی لەپووش و پاوان و چەند دار سنۆبەرێك سووتان و گومانیش دەکرێت ئاگرەکە بە مەبەست کرابێتەوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.

ئەلمۆنیتەر زانیاری نوێ لەبارە قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە
پێشت ئەلمۆنیتەر زانیاری نوێ لەبارە قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە
لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر مۆسکۆ
دواتر لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر مۆسکۆ
پەیوەندیدار