ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەگیانی خۆشەویستی و بەخشندەیی مانگی رەمەزان .. هواوی سوپاسی بەكارهێنەرانی دەكات

سەركەوتنی كۆمپانیاكان بۆ چەند فاكتەرێك دەگەڕێتەوە وەك كارگێری چالاك و خۆماندووكردنی كارمەندان و بەرهەمی داهێنەر ، بەڵام لەوانە گرنگتر بەكارهێنەری دڵسۆزە ، ئێمە لە هواوی لە روانگەی باوەڕمان كە بەكارهێنەران چەقی هەوڵ و ئامانجمانە ، دەرفەتی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەقۆزینەوە یۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خۆمان پێشكەش بكەن كە گونجاوە لە گەڵ گیانی خۆشەویستی و سوپاسگوزاری لەم رۆژە پیرۆزانەدا ، پەیوەندی بەهێزمان لەگەڵ بەكارهێنەران هۆكاری پێشكەوتن و سەركەوتنمان بوو و چەسپاندنی پێگەمان لەم ناوچەیە رۆژ لەدوای رۆژ .

ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بازاڕێكی كراوەیە و زۆر گرنگە بۆ ئێمە ، ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەو پێشوازیە كە لێمان كرا وەك هاوبەشێكی بازرگانی و سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنانی مۆبایل ، هواوی لەدوای هاتنی بۆ ناوچەكە لەساڵی 2011 هاوكار و هەماهەنگی حكومەت بووە بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست ناوچەیەكی پێشكەوتوو وداهێنەر بێت، هەروەها جەخت كراوەتەوە بۆ ئەوەی باشترین تەكنەلۆژیا و ئامێری داهێنەر و بەرهەمی كوالیتی بەرز پێشكەش بە بەكارهێنەران بكرێت .

وەبەرهێنان لە ناوچەكە پابەندبوونمان بەرامبەر بازار و بەكارهێنەران دووپاتدەكاتەوە ، لەمانگی ئەكتۆبەری رابردوو بازاری ئەزموونی بەكارهێنەران كرایەوە وەك یەكەم بازاری لەم جۆرە لە ناوچەكە بۆ ئەوەی ئەزموونی بەكارهێنەران دەوڵەمەندتر بكات و پاڵپشتی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری بێت لە ناوچەكە كەژمارەیان 47 سەنتەرە ، بەكارهێنەران خزمەتگوزاری باش و خێرایان پێشكەش دەكرێت .

هواوی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ خزمەتكردنی بەكارهێنەران و ناوچەكە لە چوارچێوەی دیدی بۆ بەدیهێنانی پێگەیەكی جیهانی وەك كۆمپانیایەكی پێشەنگ لە بواری تەكنەلۆژیا، ئەنجامیش هواوی پارێزگاری لە پلەی سێیەم كرد لە ریزبەندی گەورەترین كۆمپانیایەكانی مۆبایل لە جیهاندا بەپێی بەشە بازاری خۆی كەلەچارەكی یەكەمی ساڵی 2018 بەرێژەی 11.8% بەرزبۆتەوە بەپێی نیشانەی كۆمپانیای ئەی دی سی تایبەت بەمۆبایل لەسەرتاسەری جیهان .

هواوی بەم سەركەوتنە نەوەستا وەك ماركەیەكی مۆبایل كە خێراترین پێشكەوتنی بەدەست هێناوە بەڵكو بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە بواری لێكۆلینەوە بۆ داهێنانی ئامێری پێشكەوتوو كەلەگەڵ ویستی بەكارهێنەران بگونجێت ، ، هواوی ئاستی مۆبایلی بەرزكردەوە بە پێشخستنی پرۆسێسەری كیرن 970 بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد بۆ ئەوەی ئەزموونێكی خێراتر پێشكەش بكات ، گومان لەوەدانیە كە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد ململانێی جیهانی مۆبایل لە 5 ساڵی داهاتوو دیاری دەكات ، ئێمەش لەپێشەنگین ، لە ساڵی رابردوو زنجیرەی هواوی مایت 10 مان وەشاند وەك ئەزموونێكی زیرەكی بێ هاوتا ، ئەم ساڵەش سەردەمی وێنەگرتنی زیرەكمان دەستپێكرد بە وەشاندنی مۆبایلی HUAWEI P20 Pro كە كامیرای سیانی لە لایكا هەیە بەكوالیتی 40 میگاپیكسل پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد .
هەنگاوێكی گەورەمان و بەبەرهەممان بڕیوە ، بەكارهێنەران رۆڵێكی گرنگیان لەم سەركەوتنە هەبووە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەكەینەوە بایەخ بەم ناوچەیە بدەین كە ئامێرەكانی ئێمەیان هەڵبژاردووە بۆ یادكردنەوەی خۆشترین كاتەكانیان ، ئێمەش كەلتوری ئەوان فێربووین ، بەڵێن دەدەین باشترین خزمەتگوزاریان بەشانازیەوە پێشكەش بكەین و سوپاس و پێزانینی خۆمانیان پێشكەش دەكەین
#بڵێ سوپاس (#SayShukran) لەمانگی رەمەزانی پیرۆز لەگەڵ هواوی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك
https://www.facebook.com/HuaweimobileAE/videos/1913283192069540/

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ لە سێ ساڵی داھاتوو بەرھەمەکانی خۆی لە مۆبایل دوو ھێند دەکات

خەڵک-

ھەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای سامسۆنگ دەستیکردووە بە بنیادنانی کارگەیەکی زەبەلاحی تایبەت بە بەرھەمھێنانی مۆبایل لە ھیندستان، چاوەڕێ دەکرێت بە تەواوبوونی ئەو کارگەیە بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە بۆ دوو ھێندە زیاد دەکات.

وەک ئەوەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەی پێدەکەن، بڕیارە ئەو کارگەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ تەواوبکرێت و دەست بەکار کردن بکرێت تیایدا، بە شێوەیەک ساڵانە ١٢٠ ملیۆن مۆبایل بەرھەم بھێنێت.

ھەنگاوەکەی سامسۆنگ بە تەنھا کار لە بازاڕ و بەرھەکانی خۆی ناکات، بەڵکو کار دەکاتە سەر بازاڕی جیھانیی مۆبایل، بە شێوەیەک کە کۆمپانیاکە دەتوانێت بە نرخێکی کەمتر لە جاران بەرھەمەکانی خۆی بخاتە بازاڕەوە، ئەوەش کێبەرکێکە توندتر دەکات.

لە کاتی دەستپێکی دروستکردنی ئەو کارگەیە کە کەوتۆتە نزیک شاری نیودەلھی، نارێندرا مۆدیی سەرۆک وەزیرانی ھیندستان و مون جای ئین ھاوتا کۆریاییەکەی ئامادەبوون، بەرپرسانی سامسۆنگیش ئاماژەیان بەوە کرد، جگە لە کردنەوەی ئەو کارگەیە، بە نیازن تا ٣ ساڵی داھاتوو بە بڕی ٧١٦.٥٧ ملیۆن دۆلار کارگەکەی تریان لە ھیندستان (کارگەی نوێدا) پەرەپێبدەن.

لە ئێستاشدا ھیندستان بۆتە بازاڕێکی زەبەلاحی ساخکردنەوەی مۆبایل و ئامێر ئەلیکترۆنییەکان، دوای چین بە پلەی دووەم دێت و ساڵی ڕابردوو ئەمریکای لەو بابەتەدا تێپەڕاند، جگە لەوەش بازاڕێکی گەورەی دەستی کاری شارەزا و ھەرزانە و لە ئێستاشدا ١٢٠ کارگەی جیاوازی کۆمپانیاکانی دروستکردنی مۆبایل لەو وڵاتە بوونیان ھەیە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەتۆمەتی قۆرخکاریی لە سیستمی ئەندرۆیددا یەکێتیی ئەوروپا سزایەکی زەبەلاحی بەسەر گوگڵ دا سەپاند

خەڵک-

کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ چاودێریی و کێبەرکێ و لەناوبردنی قۆرخکاریی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، به‌ هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و قۆرخکاریی له‌ سیستمی كارپێكردنی ئه‌ندرۆیددا، ‌بڕی ٤.٣ ملیار یۆرۆ سزای بەسەر  کۆمپانیای گوگڵ دا سەپاند.

بنەمای سزاکەی گوگڵ لەسەر ئەوەیە، بەرھەمھێنەرانی ئامێرە زیرەکەکانی کە بە ئەندرۆید کار دەکەن، ناچار دەکات بە بەکارھێنانی چەند ئەپێکی تایبەتی گوگڵ وەک براوسەری کرۆم، ئەگەر نا سزایان دەدات بەوەی ناتوانن دەستیان بگات بە ئەپدەیتەکانی سیستمی ئەندرۆید و کۆگای پلەی ستۆر.

مارگرێتا ڤاستیگەر Margrethe Vestager ی دانیمارکی، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ چاودێریی و کێبەرکێ و لەناوبردنی قۆرخکاریی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند: ئەگەر تۆمەتەکانی ئاراستەی گوگڵ ساغ ببێتەوە، ئەوا پێدەچێت ئەو کۆمپانیایە تا ١١ ملیار دۆلار سزا بدرێت.

ساڵی ٢٠١٦ ش ھەمان کۆمسیۆن و لەسەر ھەمان بابەتی قۆرخکاریی، بڕی ٢.٧ ملیار دۆلاری بەسەر گوگڵدا سەپاندووە، رۆژی ٢٠١٨/٧/١٩ ش ڤاستیگەر ڕایگەیاند، بڕی ٤.٧ ملیاری دیکە سزایان بەسەر ئەو کۆمپانیایەدا سەپاندووە و دەبێت له‌ ماوه‌ی ٩٠ رۆژیشدا شێوازی كاری خۆیان بگۆڕن، ئەگەر نا سزاکان تا ١١ ملیار دۆلار دەڕۆن.

مارگرێتا ڤاستیگەر لە کاتی ڕاگەیاندنی سزاکەی سەر گوگڵ

لە زنجیرەی تۆمەتەکاندا باس لەوەش کراوە، کۆمپانیای گوگڵ ھاندەری دارایی لەپاڵ ھەڕەشەدا بەکارھێناوە دژ بە کۆمپانیاکانی کە سیستمی ئەندرۆید بەکار دەھێنن، لە کاتێکدا ئەو سیستمە کراوەیە و ھەر کۆمپانیایەک دەتوانێت لای خۆیەوە لە چوارچێوەی یاساییدا پەرەی پێبدات.

پێدەچێت ئەم بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا ببێتە ھۆی گۆڕانکاری گەورە لە سیستمی ئەندرۆیددا کە بە فراوانترین ئۆپەرەیتینگ سیستمەکانی جیھان دادەنرێت لە ڕووی بەکارھێنانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زنجیرەی هواوی مایت 10 : زۆر چالاكە لەگەڵ تێپەربوونی كات

سمارت فۆن بۆتە بەشێكی سەرەكی لە ژیانی خەڵكدا ئەوانەی پێیان وایە كە بەكارهێنانی ئاسان، فاكتەرێكی گرنگە لەهەڵبژاردنی مۆبایلێك ، وەكو مرۆڤ، مۆبایل لە رووی تەمەنەوە بەرو پێش دەڕوات و لەگەڵ كاتدا ماندوو دەبێت، لەدوای چەند مانگێك لەبەكارهێنان، مۆبایلەكان سست دەبن و داوكەوتنیان پێوە دیار دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەركەكان، بەپێی دروشمی ( خێرا لەدایك بوو، بەخێراییش دەمێنێتەوە) زنجیرەی مۆبایلی هواوی مایت 10 بە پرۆسێسەری كیرین 970 بەرهەم هاتووە بۆ ئەوەی ئەزموونێكی ئاسان ببەخشێت بە درێژایی ماوەی كاركردنی .

چیرۆكی سەركەوتنی هواوی مایت 10
پێش چەند مانگێك هواوی زنجیرەی HUAWEI P20 وەشاند، وەشاندنی ئەم زنجیرەیە هاوكات بوو لەگەڵ وەشاندنی مۆبایلی PORSCHE DESIGN HUAWEI Mate RS، زنجیرەی مۆبایلی HUAWEI P تایبەتە بە مۆدا و وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لەو كاتەی زنجیرەی هواوی مایت ئاماژە بۆ توانای بەهێز و داهێنان دەكات .
لەساڵی 2013 هواوی زنجیرەی هواوی مایتی وەشاند، كە مایەی خۆشحاڵی بەكارهێنەران بوو، چونكە شاشەكەی گەورەبوو، ئەزموونێكی سەیركردنێكی ناوازەی دەبەخشی، لەگەڵ هەر وەشاندنێكی هواوی مایتدا، هواوی تایبەتمەندی و داهێنانی تازەی پێشكەش دەكرد، ئەم زنجیرەیە بەوە ناسراو بوو كەشاشەی گەورە و پرۆسێسەری كیرین و تواناكانی زیرەكی دەستكرد لەخۆدەگرێت، كە بووە هۆكاری ئەوەی سەركەوتنی بێ وێنە لەسەرتاسەری جیهان بەدەست بهێنێت، هواوی مایت 7 پرۆسێسەری كیرین 925 ی تێدابوو كەبۆیەكەمجار مۆبایلێكی ئەندرۆید تایبەتمەندی كردنەوەی شاشە بە پەنجەمۆری تێدابێت، هواوی مایت 9 پرۆسێسەری كیرین 960ی تێدا بوو كەتوانای كاركردنی بەرزكردەوە .

هواوی مایت 9 بەوە جیادەكرایەوە كەدەبل كامیرای لایكا و پاتریەكی بەهێزی 4000 میلی ئەمپێر لەكاتژمێرێكدا لەخۆدەگرێت، لەگەڵ تەكنەلۆژیای SuperCharge كە مۆبایلەكە بە 20 خولەك چارچ كردن بۆدوو رۆژ كاركردن بەردەوام دەبێت .
زنجیرەی مۆبایلی هواوی مایت 10 دەسكەوتێكی گەورە بوو چونكە لەو كاتەدا تاكە مۆبایل بوو كە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی لەخۆگرتبوو .

پرۆسێسەری تایبەت لە هواوی بۆ توانایەكی خێرا
هواوی مایت 10 پرۆسێسەری كیرین 970ی خێرای تێدایە پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، پرۆسێسەری كیرین 970 یەكەی چارەسەری هەستیاری سەربەخۆ (NPU) لەخۆدەگرێت كەوا دەكات خێرایی مۆبایلەكە 25 جار زیاتر بێت لەیەكەی چارەسەری ئاسایی (CPU)، لەگەڵ تواناكانی زیرەكی دەستكرد، یەكەی چارەسەری هەستیاری سەربەخۆ (NPU) وادەكات هواوی مایت 10 بەئاسانی كاربكات و توانایەكی بێ وێنەی پێ دەبەخشێت، هەروەها پرۆسێسەرەكە توانای فێربوونی هەیە كەوا دەكات راستەخۆ بگونجێت لەگەڵ هەڵسوكەوتی بەكارهێنەران، بەوەش مۆبایلەكە لە هەڵسوكەوتی بەكارهێنەر تێدەگات و پێشبینی هەڵسوكەوتی داهاتوو دەكات، یەكەی چارەسەری سەرەكی CPU و یەكەی چارەسەری وێنەكان GPU یارمەتیدەر دەبێت بۆ توانای كاركردنی زیرەكتر و خێراتر بە رێژەی 25% بەبەراورد لەگەڵ مۆبایلەكانی پێشووتر، هاوی مایت 10، پارێزگاری لەبەڵێنەكەی (خێرا لەدایك بوو، بەخێراییش دەمێنێتەوە) دەكات، هەروەها زامنی توانای كاركردنی خێرا و ئەزمززنێكی ئاسان دەكات لە دوای 16 مانگ لە بەكارهێنانی .

لەگەڵ توانای خێرایی، هواوی مایت 10 پاتریەكی بەهێز بەقەبارەی 4000 میلی ئەمپێر لەكاتژمێكدا لەگەڵ سیستەمێكی زیرەك بۆ بەكارهێنانی پاتریەكە لەگەڵ تەكنەلۆژیاری چارچی خێرا SuperCharge، هەروەها زنجیرەی هواوی مایت 10 سیستەمی كامیرای زیرەك پێشكەش دەكات بۆ ناسینەوەی وێنەكان كەبریتیە لە دەبل كامیرای لایكا بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد بەهەستیاری یەك رەنگی بەكوالیتی 20 میگاپیكسل و هەستیاری رەنگەكان RGB بە كوالیتی 12 میگاپیكسل، 100 ملیۆن وێنە هەڵدەگرێت كەتوانای ناسینەوەی 13 سیناریۆی هەیە وەك ئاسمان و درەخت و ئاژەڵی ماڵی و كەنار دەریا و هتد، هەروەها توانای ناسینەوەی تەنەكان و دیمەنەكانی هەیە بەخێرایی چونكە تەنەكان و دیمەنەكان لەلای خۆی هەڵدەگرێت وزانیاریەكان دەربارەی ئەوانە لە مۆبایلەكە بارگۆ دەكات، مانای ئەوەیە كاتێك بەكارهێنەر دیمەنەكە یان تەنەكان دووبارەدەكاتەوە مۆبایلەكە دەیناسێتەوە و گۆڕانكاری پێویستی بۆ ئەنجام دەدات .


زنجیرەی هواوی مایت 10 دەسكەوتێكی گرنگە لەبازاڕی مۆبایلدا و پابەندبوونی هواوی دووپاتدەكاتەوە لە داهێنانی بەردەوام ، لە دوای تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد چی لە رێگایە، هواوی بێگومان سوپرایزی بەردەوامی هەیە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین