ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ژینگە

گرتنەوەی زێی بچوك قەیرانی ئاو لە سلێمانی دروست دەكات؟

لقێكی رووباری زێی بچووك. شارباژێڕ- قەزای ماوەت فۆتۆ: ئامەد حەسەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك كە سەرەكیترین لقی ئاوی بەنداوی دووكانە، كێشە بۆ بەنداوەكە دروست دەبێت و داهاتی ئاوەكەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بۆ نیوە كەمیكردووە، بەڕێوەبەری بەنداوەكەیش دەڵێت”كێشەی ئاوی خواردنەوەمان بۆ ئەمساڵ نابێت، بەڵام گرتنەوەی ئاوەكە زیانی زۆری لێدەكەوێتەوە”.

محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوی دووكان بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك كاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە و سەرچاوەكانی ئاو و سامانی ماسی دەبێت و داهاتی ئاوی بەنداوی دووكانیش زۆر كەمدەكاتەوە.

وتیشی”داهاتی ئاومان پێش گرتنەوەی ئاوەكە 150 هەزار مەتری سێجا بوو رۆژانە، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ 80 مەتری سێجا و رۆژانی داهاتوویش زیاتر دادەبەزێت”.

محەمەد تاهیر سەبارەت بە ئاوی خواردنەوە، رونیكردەوە كە كێشەی ئەوتۆ بۆ ئاوی خواردنەوەی سلێمانی و ئەو شار و شارۆچكانە دروستنابێت، كە پشت بە بەنداوی دووكان دەبەستن بۆ ئەمساڵ، چونكە بڕێكی باش ئاو كۆكراوەتەوە و بەشی ئاوی خواردنەوە دەكات.

بەنداوی دووكان لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی رابردوودا لەسەر زێی بچوك دروستكراوە و نزیكەی 60 كیلۆمەتر لە باكوری خۆرئاوای شاری سلێمانییەوە دورە و 7 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆدەكاتەوە.

ریکلام

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 36 پلە و لە دهۆك 35 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ دوو شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 36 پلەو لە دهۆك 35 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 35 پلە و لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 34 پلەو لە دهۆك 35 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی پێشبینی كەشوهەوای بۆ سبەینێ‌ بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەكانی كەشوھەوای سبەینێی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دابەزین بەخۆوە دەبینن.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ كە یەكەم ڕۆژی پایزە، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٨ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٣٧ پلە بە ٢١ پلە دەبێت، دھۆك ٣٧ بە ٢٢ پلە دەبێت، كەركوك ٤٠ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین