ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە دەستیان هەبووە لە سوتاندنی بەشێك لە پوش و پاوەنی چەند ناوچەیەكی سلێمانی و دەوروبەری.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی- ناوشار لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: “تۆمەتبارانی سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەكانی (وێڵەیەر، بەكرەجۆ، دێكۆن) لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراون”.

ئاماژەی بەوەشكردووە: “دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی وورد و بەدەستخستنی زانیاری بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی سوتاندنی چەند شوێنێكی سلێمانی و دەوروبەری، لەناوچەی (وێڵەیەر)، دوو لە تۆمەتباران لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە و سەرەنجلم دانیان ناوە بەوەی كە بەمەبەستی بەرسەربردنی كات چونەتە شاخی وێڵەیەر و دوای گەڕانەوەیان بە ئەنقەست ئاگریان لەو ناوچەیە بەرداوە و بۆتە هۆی سوتانی چەندین دۆنم پوش و پاوان و زیانگەندن بە سروشتی ناوچەكە”.

ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی یەکەم : لەناوچەی وێڵەیەر ڕوویداوە، دوو لە تۆمەتباران دانیان ناوە بەوەی کە بەمەبەستی بەرسەربردنی کات چونەتە شاخی وێڵەیەر و دوای گەڕانەوەیان بە ئەنقەست ئاگریان لەو ناوچەیە بەرداوە و بۆتە هۆی سوتانی چەندین دۆنم پوش و پاوان و زیانگەندن بە سروشتی ئەو ناوچەیە.

ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی دووەم : لەناوچەی عەزیزئاوا ڕویداوە، بەهۆی کەسێک کە باری دەرونی جێگیرنی یە بۆتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانگەیاندن بە زەوی کشتوکاڵی ناوچەکە، دواتر لەبەر تایبەتمەندی کەسەکە ڕادەستی نەخۆشخانەی دەرونی دەکرێت.

ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی سێهەم : هاوڵاتیەک بە مەبەستی پاکردنەوەی باخەکەی لە گوندی(دێکۆن) سەربە ناحیەی بەکرەجۆ ئاگری کردۆتەوە و بۆتە هۆی سوتانی چەندنین دۆنم زەوی و زیان گەیاندن بە جوتیارانی ناوچەکە.

ئاسایش دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە و ڕووبەڕووی دادگا کرانەوە.

لەفەڕەنسا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
پێشت لەفەڕەنسا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار