زیاتر لە دوو ملیۆن کەس فەریزەی حەج بەجێدەهێنن



ئەمڕۆ زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوو لەکێوی عەرەفە دەکەن و گەرەترین ڕووکنی حەجکردن جێبەجێ دەکەن.

دوێنێ دووشەممە دەستپێکی رێوڕەسمی ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵ دەستیپێکرد کە تێیدا دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار حاجی بەرگی ئیحرامیان پۆشی و ڕوویان لە مینا کرد و دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەمینا مانەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ڕوویان لە کێوی عەرەفە کردووە و تا ئێوارەی ئەمڕۆ دەمێننەوە.

کێوی عەرەفە پانییەکەی ٣٠٠ مەترە و ٣٠ مەتر بەرزە و حاجیان پێیدا سەردەکەون و لە دوای نوێژی بەیانییەوە تا نوێژی مەغریب حاجیان نزا و پاڕانەوەی خۆیانی تێدا ئەنجامدەدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای خۆرئاوابوون حاجیان بەرەو موزدەلیفە بەڕێ دەکەون و لەکاتی شەودا لەوێ پشوودەدەن و دواتر دەگەڕێنەوە مینا و ئەو ڕێورەسمە ئاینییانەی دیکە کە لەسەریان پێویستە ئەنجامی دەدەن.

هاوکات، لە چوارەم ڕۆژی جەژنەوە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان قۆناغ بە قۆناغ دەستپێدەکات.

 

لۆکا و ڕیال مەدرید یەکلایی بوونەوە
پێشت لۆکا و ڕیال مەدرید یەکلایی بوونەوە
ئێران؛ زیاتر لە ٧٥٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە
دواتر ئێران؛ زیاتر لە ٧٥٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە
ەیوەندیدار