“وەزارەتی کارەبا: “دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە



ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەرلەوەی کێشە لە کێڵگەی کۆرمۆر دروستببێت، ڕۆژانە لە هەولێر زیاتر لە ١٦ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەبووە؛ لە سلێمانی و هەڵەبجەش زیاتر لە ١٩ کاتژمێر کارەبا هەبووە؛ لە دهۆک ١٨ کاتژمێر لەگەرمیان ٢٠ کاتژمێر، بەڵام دوای دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر زیاتر لە پێنج کاتژمێر پێدانی کارەباتی نیشتیمانی کەمی کرد.

 

باسی لەوەشکرد، ئەو کێشەیەی لە کێڵگەی کۆرۆمۆر دروستبووە چارەسەرکراوە، بەڵام تاوەکو ٢٤ کاتژمێر کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەبێت و لەدوای ئەوکاتەوە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

دەشڵێت، “ئێستا بڕی بەرهەمهێنان لەنێوان سێ هەزار و ٨٠٠ مێگاوات بۆ  چوار هەزار مێگاواتە، ئەوەش بەگوێرەی یەکەکان، بەڵام خواست لەسەر کارەبا زیاتر لە پێنج هەزار مێگاواتە.

رۆژی شەممە ٢٤ی حوزەیران وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرفتێكی تەكنیكی لە پڕۆسەی گواستنەوەی گاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ نێو کۆگەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دروستبووە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا هەزار و ٨٠٠ مێگاوات کەمی کردووە.

لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، هاوڵاتیان لە ڕێگەی مووەلیدەوە کارەبایان پێدەدرێت و  زیاتر لە پێنج هەزار مووەلیدە لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە.

کەشناسی: خێرایی ڕەشەبا زیاد دەکات
پێشت کەشناسی: خێرایی ڕەشەبا زیاد دەکات
پارتی و یەکێتی دەربارەی “قەیرانەکانی هەرێم” کۆدەبنەوە
دواتر پارتی و یەکێتی دەربارەی “قەیرانەکانی هەرێم” کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار