ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ کۆچبەران دەکات



پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسای کۆچی پەسەند کرد کە ئاسانکاریی دەکات، بۆ بەگەڕخستنی دەستی کاری کارامە لەو وڵاتەدا، ئەڵمانیا وەک گەورەترین سەرمایەداری ئەوروپا ساڵانێکی زۆرە بە دەست نەبوونی دەستی کاری شارەزا لە کەرتی پیشەسازیدا دەناڵێنێت.

ئەڵمانیا بە درێژایی چەندین ساڵ بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنی کرێکاران و نەبوونی جێگرەوەی گەنج، نەیتوانیوە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە لە دەستی کاردا ھەیە، بەجۆرێک تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی یەک ملیۆن ھەلی کاری پڕنەکراوەی ھەبوە.

لە ئێستاشدا لە رێگەی یاساکەوە ئاسانکاریی بۆ کۆچبەران دەکرێن تا بتوانرێت سوود لەو توانایانەیان وەربگرن، هەرچەندە ئەم یاسایە لە پەرلەماندا مشتومڕی زۆر و تەنانەت بەرهەڵستی لێکەوتەوە دواجار بە دەنگی ٣٨٨ ئەندام پەسەند کرا هەرچەندە ٢٤٢ ئەندام دژی وەستانەوە.

 

 

 

ڤاگنەر بنكەیەكی سەرەكی سوپای كۆنتڕۆڵ كرد و دەنگۆی هەڵاتنی پۆتین هەیە
پێشت ڤاگنەر بنكەیەكی سەرەكی سوپای كۆنتڕۆڵ كرد و دەنگۆی هەڵاتنی پۆتین هەیە
ئەردۆغان بۆ پرسی نەوت دەگاتە هەولێر و بەغدا
دواتر ئەردۆغان بۆ پرسی نەوت دەگاتە هەولێر و بەغدا
ەیوەندیدار