ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

کوردستان

بارزانی داوا لە ئەمریكا دەكات سێ‌ پرنسیپ ڕەچاو بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ڕەچاوكردنی سێ پڕەنسیپ دەبێتە هۆی چارەسەركردنی زۆر لە كێشەكان.

ماڵپەری فەرمی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 15ی ئابی 2018 لە سەڵاحەددین، بارزانی پێشوازی لە دۆگڵاس سڵێمان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەكە و پێشهاتە تازەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ستراتیژیی وڵاتەكەی لەبارەی دوا وێستگەكانی شەڕی داعش و یارمەتیدانی ئاوارە و پێكهاتەكانی عیراق و هەروەها گۆڕانكارییە هەرێمایەتییەكان بۆ بارزانی خستەڕوو و ئاماژەیشی بە ڕۆڵی كاریگەری بارزانی و حكوومەتی هەرێم دا لە پەنادان و پاراستنی پێكهاتە و ئاوارەكانی عێراق لە شەڕی تیرۆریستانی داعش.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بیروڕا لەبارەی عیراقی دوای هەڵبژاردن و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازە و هاوكێشەكانی ناو عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و بارزانی جەختی لەوە كردەوە، كە ئەوەی بە لای هەرێمی كوردستانەوە گرنگە بەرنامەی حكوومەتی ئاییندەی عیراقە و هەروەها پابەندبوونی لایەنەكان بە سێ پڕەنسیپی هاوبەشی لە حوكمداری و تەوافوق لە یاسادانان و هاوسەنگی لە دامەزراوەكان ئەولەویەتی سەرەكییە.

بارزانی جەختی لەوەش كردەوە، كە ڕەچاوكردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی زۆر لە كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گۆڕان لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵای تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە سكاڵایان لە دژی ڕێكارەكانی كۆمسین تۆمار كردووە.

ئەمین بەكر، سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، دوێنێ‌ سێ شەممە لە دەستەی دادوەری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵایان تۆماركردوە.

وتی، “سكاڵایان لەسەر رێكارەكانی كۆمسیۆن تۆماركردوە، كە پابەند نەبوە بە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە ‌و تەنانەت پابەند نەبوە بە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵیشەوە، كە كۆمسیۆنی ناچاركردوە سەرجەم دەنگی هەموو ئەو سندوقانە بەدەستی هەژمار بكاتەوە، كە تانەیان لێدراوە”.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجامی كۆتایی بژاردنەوەی دەستی بەشێك لە سندوقەكانی دەنگدانی ڕاگەیاند، كە لە زۆربەی ناوچەكان ئەنجامی هەژماری ئەلیكترۆنی و دەستی وەك یەك بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائیمقامیەتی كەلار چەند بڕیارێكی بۆ جەژن دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی كەلار بڕیاریدا كە سەربڕین بۆ قوربانی تەنها لە”قەسابخانە”كاندا بكرێت و شوێنێكیش دیاریكرا بۆ مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ.

قائیمقامیەتی كەلار لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ (خەڵك) نێدراوە، ئاماژەی بە چەند بڕیارێك كردووە بۆ كاتی جەژنی قوربان كە لە كۆبونەوەی قائیمقامی كەلار و بەرێوەبەری فەرمانگەكاندا بڕیاری لێوەدراوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

پلانی جەژنی قوربان راگەیەندرا
ئەمرۆ قایمقامی كەلار “شەهاب حاجی ئەحمەد” لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەكە كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكدا پلانی جەژنی قوربان لە رووی هاتووچۆ و گەشت و هاتنی گەشتیار و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و وەك هەمیشە دابینكردنی ئەمنییەت شارەكە باسی لێوەكرا بۆ ئەوەی خەڵكی سنوورەكە و هەروەها گەشتیاران لە كەشێكی ئارامدا پشووی جەژن بەرێبكەن.
دواتر لە كۆبوونەوەكەدا هەموو لایەن لە پۆلیس و ئاسایش و مامۆستایی ئاینی و شارەوانی و ئاو و تەندروستی چەندین پێشنیار و داواكاری خرانەڕوو بە پێی توانا بۆ بەرژەوەندی هەمووان بریاریان لە بارەوە درا.
لە كۆبوونەوەكەدا بریاریشدرا قۆچكردنی هاووڵاتیان تەها لەسەربڕخانەكانی “قەسابخانە” سنوورەكە دەبێت و هاوكات لە رَێگەی گوندی قاسم ئاغای پشتەوەی زانكۆی گەرمیان شوێنێك دیاری دەكرێت تەنها بۆ فرۆشتنی ئاژەڵ و هەركەس لە شوێنی دیاریكراو كاری فرۆشتن یان ئاژەڵ سەرببڕێت لە لایەن تیم و لیژنەكانەوە لێپێچینەوەی لە گەڵدا دەكرێت.

راگەیاندنی قایمقامیەتی كەلار
15ی ئابی 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین