ڕووسیا، وەڵامی یازدەهەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەورووپای دایەوە



لەگەڵ پەسەندکردنی یازدەھەمین پاکێجی سزاکان کە لەلایەن ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا دژی ڕووسیا ئامادەکرابوو، ئیدارەی مۆسکۆ لیستی ئەو بەرپرس و دامەزراوانەی یەکێتی ئەورووپای فراوانتر کرد کە سزای بەسەردا سەپاندوون.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە پاکێجی نوێی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا “ناشەرعییە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، “لە بەرامبەر ئەم کردەوە دوژمنکارانەدا، لایەنی ڕووسیا بەشێوەیەکی بەرچاو لیستی ئەو دامەزراوە و بەرپرسانەی یەکێتی ئەورووپای فراوانتر کردووە کە قەدەغەی ھاتنیانی بۆ نێو ڕووسیا بەسەردا سەپاندوون”.

 

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو؛ لیسی سزاکانی ڕووسیا، نوێنەرانی دامەزراوە بازرگانی و حکوومییەکان، سوپای وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، ئەو ھاووڵاتیانەی یەکێتی ئەورووپا کە ھاوکاربوون لە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراینا، نوێنەرانی ئەو دامەزراوانەی ئەورووپا کە بەرپرسیاربوون لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا و ئەو پەرلەمانتارانەی یەکێتی ئەورووپا کە لێدوانیان دژبە ڕووسیا داوە گرتووەتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارە و ناوی ئەو کەس و رێکخراوانە ئاشکرا نەکراوە کە سزاکان دەیانگرێتەوە.

 

یەکێتی ئەورووپا کە تا ئێستا ١٠ پاکێجی سزای دژ بە ڕووسیا جێبەجێ کردووە، دوێنێ هەینی ٢٣ – ٦ – ٢٠٢٣ بە فەرمی پاکێجی یازدەھەمینی سزاکانی پەسەند کرد.

 

 

سزای هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت چییە؟
پێشت سزای هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت چییە؟
زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
دواتر زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
ەیوەندیدار