ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شەپۆلێکی کورت و تیژی ئاسمانیی گیرا
پێدەچێت لە شارستانێتییەکی دوورەوە نێردرابێت

خەڵک-

تەلسکۆپی CHIME ـی کەنەدایی، شەپۆلێکی رادیۆیی کورت و تیژی وەرگرت کە گومان دەکرێت لە شارستانێتییەکی دوورەوە نێردرابێت.

ئەو جۆرە شەپۆلە رادیۆییانە بە (Fast Radio Burst) دەناسرێن، شەپۆلەکەی ئەمجارە کە وەرگیراوە تەنھا دە یەکی چرکەیەکی خایاندووە و لەرەلەرەکەشی کەمتر بووە لە ٧٠٠ مێگاھێرتز، ئەوەش کەمترین لەرەلەری وەرگیراوە تا ئێستا لە بواری فەزادا تۆمار کرابێت.

زانایانی گەردونناسی کەنەدایی شەپۆلە وەرگیراوەکەیان ناوناوە (FRB 180725A) کە شەپۆلێکی زۆر تیژ و توند بووە، یەکەمین شەپۆلی (FRB) یش لە ساڵی ٢٠٠٧ وەرگیراوە و لەو کاتەشەوە تەنھا ١٢ شەپۆلی لەو شێوە تۆمار کراون.

زانایان دوو گریمانەیان بۆ سەرچاوەی ئەو جۆرە شپۆلانە ھەیە، یان بەھۆی تەقینەوەی نزیک لە کونە ڕەشەکانەوە دروستدەبن، یاخود دەستکردن و لە شارستانێتییەکی دوورەوە دەنێردرێن.

بەرپرسانی دەزگای CHIME دەڵێن، شەپۆلەکە لە رۆژی ٢٠١٨/٧/٢٥ وەرگیراوە و سەرچاوەکەشی نادیارە، تەنانە بە وردی ئاراستەکەشی نازانرێت، زاناکانیش ناتوانن بە وردی سەرچاوەی ئەم شەپۆلە رادیۆییە کورت و تیژانە دیاری بکەن، چونکە زۆر کەم ھەستیان پێدەکرێت و کاتەکەشیان زۆر کورتە.

تەلێسکۆپی CHIME، نوێترین تەلێسکۆپی پێشکەوتووی دنیایە، لە ٤ بۆریی چەماوەی شێوەی پیتی U پێکدێت کە درێژیی ھەریەکەیان ١٠٠ مەترە، ئەوەش ڕێگای دەدات شەپۆلە وردەکان بگرێت کە لە قوڵایی گەردوونەوە دێن، تەنانەت ئەو شەپۆلانەی کاتێک لە سەرچاوەکانیان ترازاون تەمەنی گەردوون لە نێوان ٦ تا ١١ ملیار ساڵدا بووە.

ئێستاش تەمەنی گەردوون بە پێی تیۆرییە فیزیاییەکان، ١٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن ساڵە.

 

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی HUAWEI nova 3i جوان و سەردەمییانە ئێستا لەبازاڕەكانی عیراق بەردەستە

 

كۆمپانیای هواوی رایگەیاند كە مۆبایلی HUAWEI nova 3i ئێستا لە بازاڕەكانی عیراق بەردەستە ، مۆبایلی HUAWEI nova 3i بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد كاردەكات لە هەموو تایبەنمەندی و كامێراكانی، بەهۆی دەبڵ كامێرای پێشەوە (24 میگاپیكسل + 2 میگاپیكسل)، مۆبایلە تازەكە رێگا بەبەكارهێنەران دەدات باشترین وێنەی سێلفی بگرن، مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای بەهێزكردنی لایەنەكانی جوانی سروشتیە بەپشت بەستن بەداتاكان، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە دەكرێ دیمەنەكان بناسرێنەوە و بگونجێن لەگەڵ جوانی راستەقینەی ئەو كەسەی كە سێلفیەكە دەگرێت.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i ستایلێكی جوانی سەردەمیانەی هەیە بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر، هەڵبژاردەیەكی باشە بۆ ئەو كاسانەی كە مۆبایلێكیان پێویستە رەنگدانەوەی كەسایەتیان بێت، شاشەكەی 6.3 ئینجە بە تەكنەلۆژیای روونی تەواو (2340×1080) كە تێروانینێكی تەواو دەدات بۆ جیهان لەرێگای ئامێرێكی بچووكەوە، ئەم مۆبایلە لەچەند بازاڕێكی دیاریكراو لەعیراق بەدەست دەكەوێت و دواتر لەسەرجەم بازاڕەكان بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر بە نرخی 319 دۆلار.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i دەدرەوشێتەوە بە دەبل كامیرای پێشەوە پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد

كامیرای پێشەوە و دواوەی ئەم مۆبایلە بە كوالێتی 24 میگاپێكسڵە بۆ چرکاندنی جوانترین وێنەی سێلفی، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە وێنەی سێلفی جوان دەگیرێت لەرێگای جەختكردنەوە لەرووخسار و دەوروبەری بەیەكەوە، زوومی سەرەكی مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتاكانی وێنەكە وەردەگرێت، كامێرای دووەم داتاكانی دووری وەردەگرێ ، كامیرای پێشەوە بەكوالێتی 24 مێگاپیكسڵە بە زوومی f/2.0 كە توانای چارسەركردنی وێنەكانی هەیە، كامیرای دووەم بەكوالیتی 2 میگا پێكسڵ داتاكانی دووری و دیمەنی وێنەگرتن كۆدەكاتەوە بەپشت بەستن بەفاكتەرەكانی تایبە بۆ بەرهەمهێنانی بۆكیھ.

HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین لە خۆدەگرێت
مۆبایلی HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین 710 لەخۆدەگرێت پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد لەگەڵ بەكارهێنەری EMUI 8.2 بۆ باشتركردنی تواناكانی.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی دیمەنكانی بەزیرەكی دەستكردەوە هەیە
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی 200 دیمەنی هەیە بە 8 جۆردا كە بریتین لە ئاسمان و كەنارەكان و رووەكەكان و و دیمەنی شەوانە و نمایشە هونەریەكان و گوڵەكان و ژوورەكان و بەفر بەمەش مۆبایلەكە بە زیرەكی دەستكرد توانای ناسینەوەی باگراوندەكان و وەرگرتنی وردەكاریەكانی هەیە بۆ ئەوەی جوانترین وێنە بەباشترین رەنگ بداتە بەكارهێنەران.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتای جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد دابین دەكات

كامیرای مۆبایلی HUAWEI nova 3i درێژی ناوەوەی 35 ملم بۆ وێنەكانی سێلفی هەیە باشترین تەكنەلۆژیا بە زیرەكی دەستكرد بۆ گرتنی وێنەی سێلفی پێشكەش دەكات. داتاكانی جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد 7 رەنگی پێست دابین دەكات كەبەكارهێنەر دەتوانی یەكێكیان بەئارەزووی خۆی هەڵبژێرێت و بۆ وێنەكانی سێلفی تەرخانی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ زانینی ئەوەی کێشە لە تاقمی سوکاندا ھەبێت

خەڵک-

سوکان (Steering Wheel) یەکێکە لە ھەرە گرنگترین پارچەکانی ئۆتۆمبێل، بچوکترین کێشەش لە تاقمی سوکاندا بە مەترسی بۆ سەر سەرنشین و ئۆتۆمبێلەکەش دەشکێتەوە، لێرەدا دەمانەوێت ئاماژە بە ھەندێک ڕێنمایی بکەین کە لە ڕێگەیانەوە بتوانیت کێشەکانی تاقمی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەت بناسیتەوە.

نیشانەکانی خراپبوون یان تێکچوونی تاقمی سوکان:

  • ئەگەر ھەر لێچوونی ڕۆن یان شلەیەکت لە سیستمی پاوەری ئۆتۆمبێلەکەت بەدی کرد، بە تایبەتی کە نیوەڕوان ئۆتۆمبێلەکە ڕادەگریت، دەبێت بە زوویی شوێنی لێچوونەکە بدۆزیتەوە تا کێشەکە گەورەتر نەبووە.
  • ھەر کات ھەستت کرد کێشی سوکانەکە بە دەستەوە سووک بووە، لەوەوە بزانە کێشەیەک ڕوویداوە و مەترسیی ئەوەیە لە خراییە زۆرەکاندا ئۆتۆمبێلەکە بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.
  • کاتێک ئیستۆپت گرت ھەستت کرد سوکانەکە بە دەستەوە دەلەرزێت یان بە لایەکدا دەڕوات، دەکرێت کێشە لە بانس یان قاعیدەی بانسەکان یان فلنجەکاندا بێت، بەڵام دەکرێت کێشە لە تاقمی سوکانەکەشدا بێت.
  • ئەگەر ھەستت کرد ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی دەکات، نیشانەیە بۆ بوونی کێشەیەک کە دەبێت زوو بدۆزرێتەوە، کاتێک سوکانت سوڕاند و دەنگی پاوەر زیادی کرد، بزانە ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی کردووە.
  • ھەندێک کاتیش لە کاتی سوڕاندنی سوکاندا کرتەکرت و دەنگ دەردەچێت، ئەمەش نیشانەیەکی مەترسیدارە لە بوونی کێشە لە تاقمی سوکاندا.

بەھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەک..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ھەڵەیەکی مەترسیدار کە زۆرینەمان لە وەرزی گەرمادا ئەنجامی دەدەین

خەڵك-

هەڵەیەكی سادەیە و دەكرێت بە دووبارە كردنەوەی زیانی تەندروستی و مەترسیداری لێبكەوێتەوە، ئەویش ئەوەیە راستەوخۆ بە گەشتن بۆ ناو ئۆتۆمبێلەكان تەبرید كار پێبكەن.

بە پێی چەند لێكۆڵینەوەیەكی ناوەندە زانستییەكانی جیهان، تێكەڵ بوونی هەڵمی بەنزین لەگەڵ هەوای ناو ئۆتۆمبێل لە كەشێكی گەرمدا دەكرێت زیانی تەندروستی گەورەی وەك شێرپەنجەی خوێنی لێبكەوێتەوە.

هەڵمی بەنزین لە كوێوە دێت؟

لێكۆڵەران ئاماژە بەوە دەكەن، پێكهاتەی هاوشێوەی بەنزین لە زۆرێك لە پارچەكانی ئۆتۆمبێلدا وەك كوشن و پلاستیك و داشبۆرد و سوكانی ئۆتۆمبێلەكان بوونی هەیە، كاتێك ئەو شوێنانە بەر خۆر دەكەون، ئەوا بە شیچوەی خێرا ناو ئتۆمبێلەكەت پڕ دەبێت لە هەڵمی بەنزین، وەك ئەوەی پەیمانگەی تەندروستی و پاراستنی بەكاربەری یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی پێكردووە. جگە لەوەی لە هەندێك شوێنەوە (وەك نێو تانكی و سۆندە و بزوێنەر) هەڵمی بەنزین دزە دەكاتە نێو ئۆتۆمبێلەكە.

كاریگەرییە خراپەكان چین؟

كۆبوونەوەی بەنزینیش لە جەستەدا كاریگەریی خراپ لەسەر خوێن و ئێسك و جگەر و سی جێدەهڵێت، بە پێی بەدواچوونە زانستییەكان، ئەو ئۆتۆمبێلەی جامەكانی داخرابێت، رێژەی هەڵمی بەنزین تیایدا دەگات بە (400 تا 800) میلیگرام. بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە لە شوێنی گەرم (سەرووی 16 پلەی سیلیزییەوە) یان بەر خۆر جێهێڵرابێت، ئەوا ئاستی هەڵمی بەنزین تیایدا دەگات بە (2000 تا 4000) میلیگرام و ئەوەش (40) ئەوەندەی ئاستی ئاسایی و رێگە پێدراوە.

چی بكەین؟

1- هەوڵ بدرێت ئۆتۆمبێل لەبەر خۆر جێنەهێڵرێت، یان ئەگەر نەتوانرا ئەوا دابپۆشرێت.

2- لانی كەم دوو شوێن بە تەواوی دانەخرێت، بۆ نمونە دوو پەنجەرەی دواوە یان ئەگەر هەبوو سلاید و یەكێك لە پەنجەرەكان، تا رێگە بە هاتووچۆی هەوا بدرێت، چونكە كردنەوەی كەمێك لە پەنجەرەیەك بەس نییە بۆ ئاڵوگۆڕی هەوا.

3- لە كەشە گەرمەكاندا پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەكاربهێنین، بۆ ماوەی دوو خولەك دوو درگای ئۆتۆمبێلەكە بكەینەوە تا بە تەواوی هەوای ناوی بگۆڕدرێت.

4- ئەگەر ناتەواوییەك لەسەری تانكی بەنزین یان تەنكییەكە یان سۆندەكانی هەیە، بە خێرایی چاك بكرێت، یان هەركات هەست بە بۆنی بەنزین كرا لە نێو ئۆتۆمبێلەكە، پشتگوێ‌ نەخرێت و هۆكارەكەی بدۆزرێتەوە.

5- جگە لە سیستمی ئاڵوگۆڕی بەنزین، بەردەوام چاودێری ساڵنسا (ئەگزۆز) بكرێت تا گازی ژەهراوی دیكە لێوەی دزە نەكاتە نێو ئۆتۆمبێلەكەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین