لە هەرێمی كوردستان وەرزی هاوین دەستپێدەكات



سبەی چوار شەممە لەنیوەگۆی باکووری زەوی، كە هەرێمی كوردستانیش دەكەوێتە ئەو پێگەیەوە وەرزی هاوین دستپێدەکات و بەوەش درێژترین ڕۆژ و كورت ترین شەو دەبێت.

بەهۆی گۆڕانکاری وەرزیی ساڵانە، ئەمشەو لە نیوەگۆی باشوورى زەوی سەرەتای دەستپێکی وەرزی زستان دەبێت و لەبەشێکی دیکەی نیوەگۆی باكوور سەرەتای دەستپێکی وەرزی هاوين دەبێت، كە پێی دەوترێت (وەرگەڕانی هاوینە) و لە دوو سبەی 22ى 6ەوە خولەك بە خوولەك ڕۆژ كورت دەبێتەوە و شەو زیاد دەكات تا دەگاتە 20ی 9 (لەنگەری پاییزە) كە شەو و ڕۆژ یەكسان دەبن.

سیروان ساڵح، شارەزای جوگرافیا و كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا چوار وەرزەکە ( هاوین ، پایز ، زستان ، بەهار ) دروست دەبێت، سبەینێ چوار شەممە بەرواری ( ۲۱ / ٦ / ٢٠٢٣ ) تیشکی خۆر لەسەر خولگەی قڕژاڵ ئەستوون دەبێت لەسەر هێڵی بازنەی پانی ( ۲۳٫٥ ) باکوور.

ڕاشیگەیاند، بەم هۆیەش لە نیوەگۆی باکووری زەوی درێژترین ڕۆژ و کورتترین شەو دەبێت، واتە سەرەتای وەرزی هاوین دەبێت و لە نیوەگۆی باشووری زەویش بەپێچەوانەوە درێژترین شەو و کورتترین ڕۆژ دەبێت، واتە سەرەتای وەرزی زستان دەبێت.

وتیشی، “ئەمشەو لەنیوەگۆی باشووری زەوی شەوی یەڵدایە و لەنیوەگۆی باکوریش بە پێچەوانەوە كورتترین شەو”.

ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان
پێشت ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان
حەوت ڕێگا بۆ مانەوە لە کەش و هەوای گەرمدا
دواتر حەوت ڕێگا بۆ مانەوە لە کەش و هەوای گەرمدا
ەیوەندیدار