ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند قسەیەک کە باشترە ڕێگە نەدەیت هاوسەرەکەت بەرامبەرت بیانڵێت

خێزان

 

كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ به‌شیك له‌ پیاوان به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه‌ وه‌ك له‌ كورده‌واریدا ده‌ڵێت “قابلی قبول نیه‌”، هه‌ر بۆیه‌ نابێت به‌ ئاسانی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ببوریت و ده‌بێت له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌، گرنگریتن ئه‌و خاڵانه‌ش بریتین له‌ :

 

– بلێت كه‌ تۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نیت: به‌شێك له‌ پیاوان ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان خۆش ناوێت و ته‌نها بۆ درێژه‌دان به‌ ژیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین، پێویسته‌ ژنان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان نه‌بورن، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان بده‌ن به‌ كه‌سێكی دیكه‌.

– گوێ به‌ خه‌فه‌ته‌كانت نادات: كاتێك به‌ خه‌مباری ده‌تبینێت وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه‌ هه‌ستی پێناكات یاخود به‌ ساده‌ی پرسیارت لێده‌كات له‌ باره‌یه‌وه‌، بۆ ئه‌م پرسه‌ش پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌یت و به‌دوای هۆكاره‌كه‌یدا بچیت.

– گاڵته‌پێكردن: شتێكی ئاساییه‌ گه‌ر هاوسه‌ركه‌ت قسه‌خۆش بێت، به‌ڵام گه‌ر گاڵته‌پێكردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ت یاخود كه‌سه‌ نزیكه‌كانت بووه‌ سوكایه‌تی پێكردن پێویسته‌ رێگه‌ی پێنه‌ده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی رێزله‌ نێوانتاندا بمێنێت.

– له‌به‌ر چاوی تۆ به‌ كچێكی دیكه‌دا هه‌ڵبدات: كاتێك له‌ به‌رچاوی تۆدا هه‌ست و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كچێكی دیكه‌ ده‌رده‌بڕێت ئه‌وا بابه‌ته‌كه‌ جدییه‌و پێویسته‌ رێگری لێبكه‌یت.

– ده‌رنه‌بڕینی هه‌سته‌كانی بۆتۆ: كاتێك وازده‌هێنێت له‌وه‌ی پێتدا هه‌ڵبدات و خۆشه‌ویستی خۆیت بۆ ده‌رببڕێت، ئه‌وا پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌و پرسه‌ بكه‌یت و سنوری بۆ دابنێیت.

– به‌كارهێنانی منداڵ له‌ دژت: زۆرجار له‌ خێزاندا ڕوده‌دات كه‌ باوك منداڵه‌كانی بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێت و له‌ دژی دایكیان و به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، تێبگه‌یه‌نه‌ كه‌ مناڵه‌كان نه‌كاته‌ قوربانی كێشه‌ خێزانه‌كانیان و هاوسه‌نگی ڕابگرێت.

ریکلام

خۆشەویستی

گەر ژن و مێرد ئەم ٥ داواکاریەیی یەک پڕ بکەنەوە، ئەگەری خیانەت دەبێتە سفر

خێزان

بەوتەی دکتۆر . Willard F. Harley, Jr  کۆمەڵێک داواکاری گرنگ هەیە گەر ژن و مێرد بۆ یەکتری پڕبکەنەوە، ئەوا ئەگەری خیانەتکردن دەبێتە لەسەدا سفر:

 

 

– ژنان میهرەبانی و خۆشەوویستی و گرنگیپێدانیان دەوێت، پیاوانیش تێربونی ئارەزووە سێکسیەکانیان دەوێت و پێویستە هەردوولا بۆیەکتری پڕبکەنەوە.

 

– ژنان دەیانەوێت گوێیان لێبگیرێت و کەسێک هەبێت قسەی لەگەڵدا بکەن و ڕازی دڵیانی پێبڵێن، پیاوانیش دەیانەوێت ژنەکانیان وەک هاوڕێیەکبن لەگەڵیاندا و لە حەز و خولیا جیاوازەکانیان بەشداریان لەگەڵ بکەن و تەنیایان نەکەن.

– ژنان ڕاستگۆیی و متمانەیان لە پیاوەکانیان دەوێت، پیاوانیش دەیانەوێت ژنەکانیان خاوەن جەستەیەکی جوانبن و گرنگی بە خۆیان بدەن

– ژنان دەیانەوێت بای ئەوە پارە لە ماڵەکەیاندا هەبێت کە ژیانێکی شەرەفمەندانەی هەبێت، پیاوانیش دەیانەوێت ژنەکەیان ماڵێکی پاک و خانەدانیان بۆ درووستبکەن

– ژنان پیاوێکیان دەوێت کە باوکێکی باش بێت، پیاوانیش دەیانەوێت کە کارەکانیان پێزاندراو بێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

لەبەر ئەم ٦ هۆکارەیە تا ئێستا خۆشەویستەکەی خۆتت نەدۆزیەوەتەوە

خێزان

زۆر کەس گلەی ئەوە لە ژیانی خۆیان دەکەن کە ناگەن بە خۆشەویستی ڕاستەقینەی خۆیان، لەکاتێکدا بێئاگان لەوەی هۆکارەکە لە خودی خۆیانەوەیە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو هۆکارانە:

 

– جێگەی خۆشەیوستی لە ژیانتدا نییە

دەتەوێت خۆشەویستت هەبێت، بەڵام هیچ جێگایەکەت لە ژیانتدا بۆ دانەناوە، بەردەوام کار و شتی دیکە لە پێش خۆشەویستیەکەتەوەیە و ناتەوێت هیچ کاتی بۆ تەرخان بکەیت.

 

 

– ناتوانیت واز لە یادگاری پەیوەندیەکانی ڕابردوو بهێنیت

هەمیشە ئەو پەیوەندیانەی لە ڕابردوو هەتبووە کاریگەری لەسەر ئێستاشت هەیە و تێت نەپەڕاندووە، بەوەش ناتوانیت دڵ بۆ کەسی نوێ بکەیتەوە.

 

 

– زۆربەی کات لەماڵەوەی

بازنەی پەیوەندیەکانت زۆر بچوکە و زۆربەی کات بۆخۆت لە ماڵەوەیت و ناچیتە دەرەوە، بەوەش دەرفەتی بینینی خەڵک و ناسینی کەسانی نوێت نییە.

 

 

– گرنگی بەخۆت نادەیت

هیچ گرنگیەکە بە شێوە و ڕوخساری خۆت نادەیت و لاشت گرنگ نییە کە خەڵکی دیکە چۆن تەماشات دەکات.

 

 

– هەموو بڕیارەکانت یاوەتە دەست دایک و باوکت

هەندێکجار دایک و باوک لە هەندێک لایەنەوە تەماشایی شتەکان دەکەن  و دەیانەوێت کەسێکی بێکەموو کوڕی بۆتۆ بدۆزنەوە، تۆش پشتت لێکردۆتەوە و بڕیارەکانت داوەتە دەست ئەوان.

 

 

– شتی نوێ تاقی ناکەیتەوە

هەمیشە لە هەمان کافتریایی دیاریکراو، لە هەمان سینەما و هەمان جۆری فیلم تەماشا دەکەیت و شتی نوێی و تازە تاقی ناکەیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

لەم ٧ ژن و مێردە کامەیان بەلای تۆوە لە هەموویان بەختەوەرترن؟ هەڵی بژێرە

خێزان
هەر وەک چۆن کەسەکان جیاوازن، هاوسەرەکانیش جیاوازن لە جوتێکەوە بۆ جوتێکی دیکە، لەم تاقیکردنەوەیەی خوارەوەدا لە ڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لە وێنەکانەوە دەتوانیت بزانیت کە پەیوەندیەکەی ئێوە کام جۆرەیە:

 

یەکێکیانت هەڵبژارد؟ ئێستا لەو ڕێگەیەوە بزانە کە پەیوەندیەکەی تۆ چۆنە؟

 

– لەم پەیوەندیەدا ژنەکە شانازی بە هاوسەرەکەیەوە دەکات، کەسێکی سەربەخۆشە، پیاوەکەش ڕەزامەندە لە پەیوەندیەکەی خۆی و دڵخۆشە پێی، هەردوکیشیان زۆر کراوەن بەرامبەر بە یەکدی.

 



– لەم پەیوەندیەدا ژنەکە بەتەواوەتی پەیوەستە بە هاوسەرەکەی و پشتی پێبەستووە، هاوکات لە پێشکەوتنەکانی ژیانیشیدا لە پشتیەتی و هاوکاری دەکات.

– لەم پەیوەندیەدا پیاوەکە بەدەسەڵاتە و کۆنتڕۆڵی هەیە، بەڵام ژیانێکی ئارام و خۆشیان هەیە.

 



– پەیوەندیەکەیان لەسەر بنەمای متمانە و ڕێزە، پیاوەکە هەوڵدەدات ژنەکەی لە هەر مەترسیەک بپارێزێت، هەردوکیشیان لە کاتە سەختەکاندا لە پشتی یەکن.

– لەم پەیوەندیەدا هەردوو لا حەزدەکەن زۆرترین کات بەیەکەوە بن، هەردوکیشیان پشتگیری یەکەن و بەیەکەوە بریار دەدەن.

– ئەم پەیوەندیە گرنگترین خاڵ تێیدا (ڕێزگرتنە)، هەردووکیان ڕێزی یەکدی دەگرن و سنورەکانیان نابەزێنن، لەبەردەم کەسانی دیکەشدا هەستەکانیان بۆیەکدی دەرنابڕن، بەڵام کە بەتەنهان زۆر ڕۆمانسین.

– زۆر کراوەن لە پەیوەندیدا، گوێنادەن بەوەی کە خەڵکی لێیە و خۆشەویستیەکەی خۆیان دەردەبڕن، حەزدەکەن هەموو جیهان بە خۆشەویستیەکەیان بزانێت، وێنەیەکی زۆریان بەیەکەوە هەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین