خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا



زانكۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە خوێندكارێكی كۆلێژی ئەندازیاری توانیویەتی پلەی دووەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت.

(ئەحمەد ئاریان)، خوێندكاری كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی بەشی شارستانی، توانی پلەی دووەم لەڕێوڕەسمی خەڵاتەكانی ڕوانگەدا بۆ بەشی دەستپێشخەری كار لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت.

خەڵاتەكانی ڕوانگە پڕۆژەیەكی ساڵانەیە، كە دامەزراوەی ڕوانگە سەرپەرشتی ئەكات و تیایدا ئەو گەنجانە خەڵات ئەكرێن، كە خاوەنی بیرۆكەی نوێ و داهێنەرانەن، ئەمساڵیش لە ١٢ بواری جیاوازدا ٣٦ گەنج خەڵات كران و بوونە براوەی خەڵاتەكانی ڕوانگە .

لەو ڕێوڕەسمەدا (ئەحمەد ئاریان) بە پڕۆژەی ستەی هۆم تایبەت بە خوێندنی ئۆنڵاین، توانی لەبەشی دەستپێشخەری كار ببێتە براوەی دووەم.

باران ئاستی ئاوی دوكان بەرزدەكاتەوە
پێشت باران ئاستی ئاوی دوكان بەرزدەكاتەوە
نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردەوە
دواتر نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردەوە
ەیوەندیدار