وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە ئێران



دوای 9 ساڵ لە گرژی و دابڕانی پەیوەندییەكان، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە تاران و لەلایەن هاوتا ئێرانییەكەیەوە پێشوازی لێ‌ كرا.

ئەمڕۆ شەممە، لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە كرد.

دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لە ساڵی 2014، ئەوە یەکەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی سعودیەیە بۆ ئێران.

تاران و ریاز لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردودا بە نێوەندگیری چین لە شاری پەکین سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکە لە ماوەی دوو مانگدا گەیشتنە ڕێککەوتن، ئەمەش دوای چەند خولێکی دانوستان لە عێراق و عومان.

هیندستان؛ بەهۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرما، ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت هیندستان؛ بەهۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرما، ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا
10 هەڵە زۆربەی دایکان و باوکان پەشیمان دەبنەوە لێی
دواتر 10 هەڵە زۆربەی دایکان و باوکان پەشیمان دەبنەوە لێی
ەیوەندیدار