ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتیانی دەربەندیخان



لیژنەکانی زیادەڕەوی دەربەندیخان، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەن، کە دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا، شەو شوێنانەی کە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر بەشێوەی زیادەڕەوەی لە زەوی و کۆڵانەکاندا دروستیان کردوون لایانبەرن.

لە ئاگادارییەکی لیژنەکانی زیادەرەوی دەربەندیخاندا هاتووە؛ لە ماوەی هەفتەیەکدا شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر لە ناو گەڕەک و کۆڵانەکان لابەرن.

دەقی ئاگادارییەکە

ئاگاداری لە لیژنەی زیادەڕەوی بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری دەربەندیخان داوا دەکەین ھەموو ئەو جێگەیانەی کە لەلایەن بەشێک لە ھاوڵاتیانەوە بەکارھێنراوە بۆ بەخێوکردنی (پەلەوەر و ئاژەڵ) لەناو زەوی خۆیاندا یاخود بەشێوەیەکی زیادەڕەوی لەناو زەویەکان و باخچەکانی کۆڵان و گەڕەکەکانی ناو شاری دەربەندیخان بۆتە ھۆکاری پیسبونی ژینگە و بێزارکردنی ھاوڵاتیانی ئەو گەڕەکانە، داواکارین لەماوەی هەفتەیکدا ئەو جێگەیانە لاببرێن و پاک بکرێتەوە بەپێچەوانەوە دوای ماوەی دیاری کراو لیژنەی هاوبەشی زیادەڕەوی لە قائیمقامیەتی دەربەندیخان ھەڵدەستێت بە لابردن و پاکردنەوەی و خاوەن زەویەکە و خاوەنی زیادەڕەویەکە غەرامە دەکات و رووبەروی ڕێکاری یاسای دەکاتەوە.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە سەرۆکی لیژنەی زیادەڕۆی بەم ژمارە مۆبایلە (07725115673)

«دەمانەوێت رێگری لەو غەدرە بکەین کە چەند ساڵی رابردو لە سلێمانی کراوە»
پێشت «دەمانەوێت رێگری لەو غەدرە بکەین کە چەند ساڵی رابردو لە سلێمانی کراوە»
کۆشکی سپی، ڕێکەوتن و لێک نزیکبوونەوەی ئەمریکاو ئێران ڕەتدەکاتەوە
دواتر کۆشکی سپی، ڕێکەوتن و لێک نزیکبوونەوەی ئەمریکاو ئێران ڕەتدەکاتەوە
ەیوەندیدار