ئێران باڵوێزخانەی خۆی لە سعودیە دەکاتەوە



ئەمڕۆ دوو شەمە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ، کە بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 7/5/2023 باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە سعودیە بکرێتەوە.

 

پاش تێپەڕبونی سێ مانگ لەو ڕێکەوتنەی کەلەنێوانیاندا کرا دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە گەشتە لێواری پچڕاندن و لێترازان، بڕیارە تاران لە ریاز کونسوڵخانەی وڵاتەکەی بکاتەوە.

 

دوای چەند رۆژ دانوستاندن لە پەکینی پایتەختی چین، مساعد بن محەممەد ئەلعەبیان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سعودیە و عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد.

 

بەپێی دەقی رێککەوتنێک کە دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی 10-03-2023 لە میدیای ئێران بڵاوکرایەوە، تاران و ریاز رێککەوتوون تاوەکو دوو مانگی دیکە پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی دیکەیان لە وڵاتانی یەکدی بکەنەوە.

عێراق لەبڕیارەکەی ئۆپیک پلەس زەرەرمەندە
پێشت عێراق لەبڕیارەکەی ئۆپیک پلەس زەرەرمەندە
پەڕلەمانتاران داوای تێپەراندنی پرۆژەیاسای بودجە دەکەن
دواتر پەڕلەمانتاران داوای تێپەراندنی پرۆژەیاسای بودجە دەکەن
ەیوەندیدار