لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد



لیرەی توركی لەگەڵ دووبارە سەرۆكایەتی ئەردۆغان گەورەترین ڕێژەی شكانی لە مێژووی خۆیدا تۆمار كرد.

لیرەی تورکی ئەم هەفتەیە درێژەی بە دابەزینەکانی دا و لە رۆژی پێش هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە تاوەكو ئێستا بۆ هەر 100 دۆلار زیاتر لە 300 لیرە شكاوە.

دانا وەرتی، شارەزا لە كاروباری زێڕ و دراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی یەک شەممەی پێشوو نرخی 100 دۆلار بە 1998 لیرە بوو، بەڵام دوای بردنەوەی سەرۆکایەتی لەلایەن ئەردۆغان لە بۆرسە تا 2116 لیرە و لەناوخۆی تورکیا تا 2180 لیرە دابەزی.

وتیشی، “وەك پێشتر بۆچوونی خۆمان بڵاوكردەوە، بە دووبارە دەرچوونەوەی ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی توركیا، ئابووری ئەو وڵاتە زیاتر تووشی هەڵئاوسان و قەیران دەبێت”.

دواین زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە پشكی بودجەی هەرێم و ناردنی مووچە
پێشت دواین زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە پشكی بودجەی هەرێم و ناردنی مووچە
كاتژمێرەكانی بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت دیاری كرا
دواتر كاتژمێرەكانی بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت دیاری كرا
ەیوەندیدار