پزیشكێك باس لەو جۆرە پەتایە دەكات ئێستا لە نێو هاووڵاتیان بڵاوبۆتەوە



پزیشكێكی پایە بڵندی هەناوی ڕایدەگەیەنێت ، ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە هێشتا ڕوون نیە، كە پەتای وەرزی و ئەنفۆلنزا یاخود جۆرێكی دیكەی كۆرۆنایە، بەهۆی ئەوەی نیشانەكانیان هاوشێوەن.

د. یاداشت ساڵح، پزیشكی پایەبڵندی هەناوی ڕایگەیاند، لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە دەكەن، كە تووشی نیشانەكانی پەتای وەرزی و كۆرۆنا بوون، بەجۆرێك زیاد لەنیوەی سەردانیكارانی بەشی هەناوی نیشانەكانی (تا، كۆكە، لەش-داهێزران، تەنگەنەفەسی، لووت ئاووكردن و قوڕگ-ئێشە)یان هەیە.

دەشڵێـت،”ڕوون نییە، كە ئەم شەپولە نوێیە، پەتای وەرزی و ئینفلوێنزایە، یاخود جۆرێكی دیكەی كۆرۆنایە و بەهۆی ئەوەی نیشانەكانیان هاوشێوەن.

ڕاشیگەیاند، تۆی هاووڵاتی ئەگەر تووشی پەتایەكی لەو شێوە هاتیت و ئەو نیشانانەت هەبوو، دەتوانن بەپەیڕەوكردنی ئەو ڕێكارە تەندروستییانەی لەخوارەوە باسكراون هاوكاری خۆت بیت لەبەهێزكردنی تەندروستیت.

خواردنی سیر:
سیر دژە بەكتریا و دژە ڤایرۆسە پێكهاتەی ئەلیسین (Allicin)ی تێدایە، كە بەرپرسە لە بۆنە ناخۆشەكەی، بەڵام پاڵپشتیكارێكی گرنگی خڕۆكە سپییەكانە لەبەرەنگاربوونەوەی میكرۆبەكان و بەهێزبوونی بەرگری.

زینك:
خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە زینك، وەك: گۆشی سوور، ماسی، گوێز، پاقلەمەنییەكان، هێلكە..هتد، ڕێگری دەكەن لەزیادبوونی ڤایرۆسەكە، بەتایبەتی ڕاینۆڤایرۆس.

هەنگوین:
پێكهاتەی دژە-میكرۆبی تێدایە و یارمەتیدەرێكی باشە بۆ چارەكردنی كۆكە. بەڵام منداڵی خوار تەمەن یەك ساڵ و ئەوانەشی شەكرەیان هەیە نابێت بەكاری بێنن.

نەعنا:
پێكهاتەی دژە بەكتریای تێدایە و، هاوكارێكی باشە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و چارەكردنی لووت گیران.

ڤیتامین C:
یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری دەدات، كە لە میوەكانی وەك لیمۆ، نارنج، پرتەقاڵ، بیبەری شیرین..هتد، هەیە.

زەنجەفیل:
دوو پێكهاتەی گرنگی تێدایە، گینگیرۆڵ (Gingerol) و شاگۆڵ (Shogaol)، كە یارمەتیدەرن لە هێوركردنەوەی نیشانەكانی پەتا وەك؛ ئازار، تا، لووتگیران و هەوكردن.

پشوودان و كەمكردنەوەی قەلەقی:
گرنگە خۆت ماندوو نەكەیت و نزیك بە ۷ كاژێر پشوو بدەیت تا لەمڕێیەوە بەرگری لەشت بەهێزتربێت.

پرۆبایۆتیك:
هەندێك خۆراك هەن وەك ماست، كەلەرم، خەیارشۆر و زەیتونی سەوز، بەكتریای سوودبەخشییان تێدایە (Probiotic)، كە لەپاڵ بەكتریا سوودبەخشەكانی ناولەشمان، یارمەتیدەرێكی باشن لەبەرەنگاربوونەوەی میكرۆبەكان.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەم ڕێكارانە یارمەتیدەرێكی باشن، بەڵام لەكاتی بوونی تەنگەنەفەسی و دژواربوونی نیشانەكان پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكرێت.

بەشەخۆراكی سلێمانی لەسەر دابەشكردنی فاسۆلیای خراپ ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت بەشەخۆراكی سلێمانی لەسەر دابەشكردنی فاسۆلیای خراپ ڕوونكردنەوە دەدات
هاتووچۆی دەربەندیخان؛ لەبارەی داخرانی ڕێگای شاخ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر هاتووچۆی دەربەندیخان؛ لەبارەی داخرانی ڕێگای شاخ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار