ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

(راهێنه‌رێکی مێژوویی) ئیریکسۆنی ئه‌زموندار به‌ (به‌ڵێ) وه‌ڵامی یه‌کێتی تۆپی پێی عیراقی داوه‌ته‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

سڤین گۆران ئیریکسۆنی ڕاهێنه‌ری سویدی ناودار له‌وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق نزیکبۆته‌وه‌.

تۆڕی “سکای سپۆرت”ی به‌ریتانی له‌زاری سه‌رچاوه‌کانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌ئێستادا گفتوگۆیه‌کی چڕوپڕ له‌نێوان یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق و سڤین گۆران ئیریکسۆنی ڕاهێنه‌ری پێشوی ئینگلته‌را ده‌گوزه‌رێت، نوێنه‌رانی یه‌کێتیه‌که‌ داوایان له‌م راهێنه‌ره‌ کردووه‌ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق وه‌ربگرێت، له‌به‌رامبه‌ردا (به‌ڵێ)یه‌کی سه‌ره‌تاییان به‌ده‌ستهێناوه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌ی کۆتایی ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌که‌ نوسیویه‌تی: سه‌ره‌تا کۆبونه‌وه‌یه‌کی بچوک و خێرا له‌نێوان نوێنه‌رانی یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق و ئیریکسۆن ئه‌نجامدراوه‌، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ڕێکه‌وتن له‌نێوان جه‌مسه‌ره‌کاندا کراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی داهاتودا کۆبونه‌وه‌ی گه‌وره‌تر ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌ره‌که‌ش پۆسته‌که‌ وه‌ربگرێت ئه‌وا ئه‌رکه‌کانی له‌ ئاسیای ٢٠١٩وه‌ ده‌ست پێده‌کات.

ئیریکسۆن یه‌کێکه‌ له‌ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌زموندار و ناوداره‌کان له‌جیهاندا، پێشتر له‌مۆندیاله‌کانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای کردووه‌، هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری یانه‌کانی لیسته‌ر سیتی و مانچسته‌ر سیتی، لازیۆ، سامپدۆریا، ڕۆما، فیورنتینا، به‌نفیکا بووه‌، له‌ کیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتینیشه‌وه‌ پۆستی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌کانی کۆتدیڤوار و مه‌کسیکی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ساڵی ٢٠١٣وه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی گوانژو و شه‌نگهای و شینزینی چینی بووه‌.

ڕاهێنه‌ره‌ (٧٠) ساڵه‌که‌ له‌ساڵی ٢٠١٧وه‌ له‌بواره‌که‌ دوورکه‌وتۆته‌وه‌ و پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی هیچ هه‌ڵبژارده‌ و یانه‌یه‌کی وه‌رنه‌گرتووه‌.

ناوخۆیی

یانه‌ی سلێمانی تاجی پادشایه‌تی عێراقی له‌سه‌رنایه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی جارێکی دیکه‌ بووه‌وه‌ به‌ پادشای یانه‌کانی عێراق و نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌کانی عێراقی ده‌سته‌به‌رکرد.

شێره‌کوڕانی “یانه‌ی دایک” له‌ قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتیه‌که‌دا نۆ یارییان ئه‌نجامداو هه‌ر نۆ یاریه‌که‌یان به‌ سه‌رکه‌وتن به‌ سودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

سلێمانی ۳–۰ ئەکاد
سلێمانی ۳-۰ فتوە
سلێمانی ۳-۰ سۆلاڤ
سلێمانی ۳-۰ هەڵەبجە
سلێمانی ۳-۰ دووز
سلێمانی ۳-۰ ئاشتی
سلێمانی ۳-۰ برایەتی
سلێمانی ۳-۰ دهۆک
سلێمانی ۳-۰ پێشمەرگەی سلێمانی

له‌ قۆناغی دووه‌م و کۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌که‌شدا که‌ له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، کاپتن سه‌یفه‌دین و هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌ختیار و عومه‌ر و کۆچه‌ر هه‌شت سه‌رکه‌وتنی یه‌ک له‌دوای یه‌کیان تۆمارکردو به‌ شایسته‌یی پارێزگارییان له‌و نازناوه‌ کرد که‌ خۆیان هه‌ڵگری ژماره‌ی پێوانه‌یین له‌ ده‌سته‌به‌رکردنیداو به‌و هۆکاره‌ش تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی به‌ گه‌وره‌و پادشای یانه‌کانی عێراق ده‌ناسرێته‌وه‌.

ئه‌یوب عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، کاتژمێر 9.30 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ پێشوازی له‌ پاڵه‌وانه‌کانی یانه‌ی سلێمانی ده‌کرێت.

سلێمانی 3-0 قوه‌جه‌ویه‌
سلێمانی 3-0 کازمییه‌
سلێمانی 3-0 ئاشتی
سلێمانی 3-1 شه‌باب عه‌دل
سلێمانی 3-0 برایه‌تی
سلێمانی 3-2 سناعه‌
سلێمانی 3-2 پێشمه‌رگه‌
سلێمانی 3-2 جه‌یش

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خه‌ڵک سپۆرت) که‌وتووه‌، بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتو پێکهاته‌ی پاڵه‌وانانی عیراق بۆ به‌شداریکردن له‌ پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب سه‌ردانی توند بکه‌ن، هه‌موو چاوه‌کان له‌سه‌ر سلێمانیه‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌یه‌دا ئه‌نجامی باش مسۆگه‌ر بکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

بڕیار و راسپارده‌ى نوێی یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستان

پێگه‌ی یه‌کێتی ناوندی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2018/10/13 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، چەند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بوون:

1- یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت:

• رۆژى دووشه‌ممه‌ 2018/10/22 گه‌ڕى یه‌كه‌م.

• رۆژى شه‌ممه‌ 2018/10/27 گه‌رى دووه‌م.

• رۆژى هه‌ینى 2018/11/02 گه‌رى سێیه‌م.

2- به‌رێزان (قاسم ساڵح، عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان، كرێكار زرار و ئه‌رسه‌لان قادر)، سه‌رپه‌رشتى خولى تایبه‌ت به‌ پزیشك و چاره‌سه‌ركه‌رانى یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و فوتساڵى كچانى كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 2018/10/16 له‌ كاتژمێر 10:00 ـى به‌ یانى له‌ هۆتێل كوارتز له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، به‌شدارییكردنى پزیشكه‌كان ئیجبارییه‌ و هه‌ر پزیشكێك به‌شدار نه‌بێت ناسنامه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و ناتوانێ یاوه‌رى یانه‌كه‌ى بكات.

3- نووسراوى فه‌رمى بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لقى پارێزگه‌كان، به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى كه‌سانێك بۆ لێژنه‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

عیراق ده‌بێته‌ چواره‌م باڵی (خولی دۆستانه‌ی سعودیه‌) و مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین ده‌بێته‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی‌ به‌شداری (خولی دۆستانه‌ی سعودیه‌) بکات‌، بڕیاریشه‌ ‌مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی سێ هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ ببنه‌وه‌.

تورکی ئال شێخ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌رزشیی شانشینی سعودی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌، یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌شداری به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بکات له‌ (خولی دۆستانه‌ی چوار هه‌ڵبژارده‌یی سعودیه‌)، که‌ خولێکی دۆستانه‌یه‌ و له‌نێوان چوار هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌دا ئه‌نجام بدرێت.

خوله‌که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی سعودیه‌وه‌ ڕێکده‌خرێت و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌ ئه‌مریکای لاتینه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ به‌شداری تێدا بکه‌ن، کۆتا هه‌ڵبژارده‌ش وه‌ک جه‌مسه‌ری چواره‌م په‌یوه‌ندی به‌ خوله‌که‌وه‌ کرد هه‌ڵبژارده‌ی “شێره‌کانی ڕافیده‌ین” بوو.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی “تویته‌ر”ه‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌: هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌مان مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین و سعودیه‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ میدیا سعودیه‌کانه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، ئه‌م خوله‌ دۆستانه‌یه‌ له‌ژێر چاودێری یه‌کێتی تۆپی پێی سعودیه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا هه‌ڵبژارده‌کانی عیراق و سعودیه‌ رووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئه‌مریکای لاتین به‌هه‌مان شێوه‌ له‌کلاسیکۆیه‌کی نوێدا ڕووبه‌ڕوی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌.

یه‌که‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ڕێکه‌وتی ١٢/١٠ له‌نێوان سعودیه‌ و به‌رازیل ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ ١٦ی هه‌مان مانگ به‌هه‌مان شێوه سعودیه‌کان‌ له‌شاری (جه‌دده‌) ڕووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین ده‌بنه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین