سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خوێندنگەكانی سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، بەیانی پێنج شەممە 1-12-2022 سەردانی دیوانی پەروەردە، بەشی ژمێریاری بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10ی 2022 دابەش دەكرێت.

مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان بووونەتە پێكهێنەرێكی سەرەكی كەرتی پەروەردەی گشتی و ژمارەیان زیاتر لە 30 هەزار مامۆستایە و چەند جارێك خۆپیشاندان و بایكۆتیان ڕاگەیاندووە بۆ دامەزراندن بەهۆی كەمی مووچەكانیان.

باڵیۆزخانەی ئۆكراینا لە ئیسپانیا تەقێنرایەوە
پێشت باڵیۆزخانەی ئۆكراینا لە ئیسپانیا تەقێنرایەوە
ڕۆناڵدۆ دەچێتە یانەیەكی سعودی
دواتر ڕۆناڵدۆ دەچێتە یانەیەكی سعودی
ەیوەندیدار