هاتوچۆی سلێمانی، ئەو ئامارە بۆ ساڵێکە نەک ٢٤ کاتژمێر



لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاماری سەرپێچییەکان بۆ ساڵێکە نەک ٢٤ کاتژمێر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئاماری سەرپێچییەکان بڵاوکردەوە، کە ئەو ئامارە لە ماوەی ساڵێکی کارکردنی کامێراکانی پۆینت تو پۆینتە، نەک ٢٤ کاتژمێر.

دوێنێ شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٨٥ هەزار و ٢١٦ سەرپێچی تۆمارکراوە، ئەمەش بووە جێی سەرنجی هاووڵاتیان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش تێبینی زۆر لەبارەی ئامارەکە و خەمڵاندنی داهاتەکەی هەبووە.

ئەمڕۆ لە ڕوونکردنەوەیەکدا، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئامار و داتاکانی هەڵەی تێدایە.

کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەیەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئامارەکە بڵاوکردووەتەوە، کە دەڵێت “ئەو هەڵەیەی کە ڕوویداوە لە پێدانی زانیاری بووە لەلایەن فەرمانبەری بەشی ئاماری کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێراکان، واتە ئاماری سەرپێچییەکان تەنها لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا نەبووە بەڵکو بە درێژایی تێستی کامێراکان بووە لە ساڵی پارەوە تا ئێستا و هەژمار نەکراوە لەسەر هیچ شۆفێرێک”.

ئاماژە بۆ ئەوەشکردووە، تا ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو کامێراکان لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی ٢٩/٥/٢٠٢٣ سەرپێچییەکان تۆماردەکرێت و سزای شۆفێران دەدرێت.

 

 

هەفتەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیان دەچنە سعودیە
پێشت هەفتەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیان دەچنە سعودیە
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار