ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

نادال و هالیب له‌ نوێترین ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کانی تێنسی سه‌رزه‌ویدا لوتکه‌یان گرتووه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌) نوێترین ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کانی له‌سه‌ر ئاستی کوڕان و کچان بڵاوکرده‌وه‌.

له‌نوێترین ڕیزبه‌ندییدا ده‌رده‌که‌وێت که‌ گۆڕانکاری ئه‌وتۆ ڕووینه‌داوه‌، به‌ڵکو ڕافائایل نادالی ٣٢ ساڵ له‌ لوتکه‌دا به‌رده‌وامه‌ و به‌جیاوازییه‌کی زۆر پێش ڕکابه‌رانی که‌تووه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی کچانیش سیمۆنا هالیبی ڕۆمانی له‌لوتکه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجیلیک کێربه‌ری ئه‌ڵمانی توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ پله‌ی چواره‌م.

ڕیزبه‌ندی کوڕان:

  • ڕافائێل نادال ٩٣١٠ خاڵ
  • ڕۆجێ فێدره‌ر ٧٠٨٠ خاڵ
  • ئه‌لیکسانده‌ر زڤیرێڤ ٥٦٦٥
  • خوان مارتن دیل پۆترۆ ٥٣٩٥
  • کیڤن ئاندێرسۆن ٤٦٥٥
  • گریگۆر دیمیترۆڤ ٤٦١٠
  • مارین سیلیچ ٣٩٠٥
  • دۆمینیک تیم ٣٦٦٥
  • جۆن ئیسنه‌ر ٣٤٩٠
  • نۆڤاک جیۆکۆڤیچ ٣٣٥٥

ڕیزبه‌ندی کچان:

  • سیمۆنا هالیب ٧٥٧١ خاڵ
  • کارۆلین ڤۆزنیاکی ٦٧٤٠
  • سلوان ستیفنز ٥٤٦٣
  • ئه‌نجیلیک کێربه‌ر ٥٣٠٥
  • ئیلینا سڤیتولینا ٥٠٢٠
  • کارۆلین گارسیا ٤٧٣٠
  • گاربینی مۆگۆرسا ٤٦٢٠
  • پیترا کڤیتۆڤا ٤٥٥٠
  • کارۆلینا بلیسکۆڤا ٤٤٨٥
  • یولیا جۆرجیس ٣٩٨٠
ریکلام

وەرزشەکانی تر

نادال به‌هێزی ئه‌زمون شکستی به‌ نه‌وه‌ی نوێ هێنا و هالیب به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌رکه‌وتنه‌کانی

خه‌ڵک سپۆرت

له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتی “تۆرینتۆ”ی که‌نه‌دی، ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌زمون و نه‌وه‌ی نوێی بواری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌نێوان ڕافائێل نادالی ئیسپانی و ستیفانۆس سیتسیباسی یۆنانی ئه‌نجامدرا، له‌کۆتاییدا “ماتادۆر” به‌هێزی ئه‌زمون سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

له‌م وه‌رزه‌دا ستسیباسی یۆنانی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ جیهانی بواری تێنسی سه‌رزه‌وی هه‌ژاند و توانی له‌قۆناغه‌ پێشکه‌وتووه‌کاندا چوار پاڵه‌وان و یه‌که‌مینه‌کانی ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کان له‌ پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی تۆرینتۆ بکاته‌ ده‌ره‌وه،‌ که‌ پێکهاتبون له‌: دۆمینیک تیم، نۆڤاک جیۆکۆڤیچ، ئه‌لیکسانده‌ر زڤیرێڤ، کیڤن ئه‌ندێرسۆن، دوای ئه‌م زنجیره‌ بردنه‌وه‌یه‌ش له‌یاریی کۆتاییدا رووبه‌ڕوی ڕافائێل نادالی ئه‌فسانه‌ی زیندو بۆوه‌.

یاریی کۆتایی جیاوازبوو، به‌وپێیه‌ی ڕافای ئیسپانی به‌هێزی ئه‌زمون ڕووبه‌ڕوی بویه‌وه‌ و توانی له‌ماوه‌ی کاتژمێرێک و ٤٣ خوله‌کدا به‌ ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌ستێره‌ لاوه‌که‌ تێپه‌ڕینێت و جامه‌که‌ به‌رز بکاته‌وه‌ (6-2 و7-6، 7-4).

نازناوی تۆرینتۆ نازناوی ژماره‌ ٣٣ی ماسته‌رز و چواره‌م نازناوی تۆرینتۆ ده‌کات نادال له‌مێژوویدا ده‌یچنێته‌وه‌، بێگومان به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ١٠٠٠ خاڵ له‌ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات و زیاتر له‌ لوتکه‌دا پێگه‌ی خۆی توند ده‌کات.

هالیب له‌سه‌ر ئاستی کچان باڵاده‌سته‌

سیمۆنا هالیبی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی ئاستی کچان به‌هه‌مان شێوه‌ی نادال به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌کانی و توانی نازناوی “مۆنتریال”ی که‌نه‌دی بچنێته‌وه‌.

له‌یاریی کۆتاییدا شۆخ و شه‌نگه‌ ڕۆمانیه‌که‌ ڕووبه‌ڕوی ستیفن سلوانی ئه‌مریکی بویه‌وه‌ و به‌ کاتژمێرێک و ٣٩ خوله‌ک و به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک (6- 7، 8-6، و3-6، و6-4) سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.

ئه‌م نازناوه‌ش دوومجاره‌ هالیب له‌ژیانی وه‌رزشیی خۆیدا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، پێشتریش له‌فاینه‌ڵی هه‌مان پاڵه‌وانێتی توانیبوی به‌سه‌ر مادیسۆن کیزی ئه‌مریکدا سه‌ربکه‌وێت، هه‌روه‌ها سێیه‌م گه‌وره‌ نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌کات له‌نێو بواره‌که‌دا ده‌یچنێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

پاڵه‌وانێکی جیهانی گیانی سپارد و یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌پان ومه‌یدان به‌یانێکی بڵاوکرده‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌یانێکی فه‌رمی ده‌رباره‌ی کۆچی نیکۆلاس بیتی کینی بڵاوکرده‌وه‌.

نیکۆلاس بیت-ی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و پاڵه‌وانی ڕاکردنی ٤٠٠ مه‌تر له‌ ئۆڵۆپیادی به‌یجین دوێنێ له‌ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی سپارد، به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ناندی-‌ کینیا، ئه‌و ئوتۆمبێله‌ی نیکۆلاسی گواستۆته‌وه‌ له‌ گوندی ناندی له‌ڕێره‌و لایداوه‌ و به‌هۆی که‌وتنه‌ چاڵێکه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ڕاکه‌ره‌ ئۆڵۆپیه‌ ناوداره‌که‌ گیانی سپردووه‌.

بیت یه‌کێکه‌ له‌ڕاکه‌ره‌ ئه‌فسانه‌ییه‌کانی وڵاتی کینیا و جیهان، له‌ ئۆڵۆمپیادی به‌یجین ٢٠١٥ توانی له‌ڕاکردنی ماوه‌ ٤٠٠ مه‌تر پله‌ی یه‌که‌م و ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمار بکات (٤٧.٧٩)، به‌وشێوه‌یه‌ش بووه‌ یه‌که‌مین ڕاکه‌ری کینی که‌ پێشبڕکێیه‌کی خوار (٨٠٠) مه‌تر مسۆگه‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها دوو نازناوی ئاڵتونی کیشوه‌ری ئه‌فریقاشی به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌پان ومه‌یدان له‌به‌یانێکدا نوسیویه‌تی: خه‌مباری قوڵی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌هه‌مان کاتدا توشی شۆک بوین به‌ هه‌واڵی مردنی پاڵه‌وانی کینیا، پاڵپشتی خێزانه‌که‌ی ده‌که‌ین و پرسه‌ی خۆمانیان ئاڕاسته‌ ده‌که‌ین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ڕیزبه‌ندی تێنسی سه‌رزه‌وی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات و بوزارسینسیکۆ و دیمیترۆڤ براوه‌ی یه‌که‌من

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێنترین ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کانی بواره‌که‌ی بڵاوکرده‌وه‌ و وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت گریگۆر دیمیترۆڤ له‌ئاستی کوڕان و میهایلا بوزارسینیسکۆ براوه‌ی یه‌که‌م بن.

له‌سه‌ر ئاستی کوڕان دیمیترۆڤی بولگاری توانیویه‌تی چه‌ند پله‌یه‌ک به‌ره‌و پله‌ی پێنجه‌م سه‌ربکه‌وێت و پێشی کیڤن ئه‌ندێرسۆنی ئه‌فریقی بداته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی کچانیش بوزارسینیسکۆ به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ند پله‌یه‌ک به‌ره‌وسه‌ر هاتووه‌ و گه‌یشتۆته‌ پله‌ی باشترین (٢٠) یاریزانه‌که‌، ئه‌وه‌ش یه‌که‌مینجاره‌ له‌مێژوویدا ده‌گاته‌ ئه‌و پله‌ به‌رزه‌.

ڕیزبه‌ندی (١٠) باشترینه‌کانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:

ئاستی کوڕان

  • ڕافائێل نادال ٩٣١٠ خاڵ
  • ڕۆجێ فێدره‌ر ٧٠٨٠
  • ئه‌لیکسانده‌ر زڤیرێڤ ٥٦٦٥
  • خوان مارتن دیل پۆترۆ ٥٤٥٥
  • گریگۆر دیمیترۆڤ ٤٦١٠
  • کیڤن ئه‌ندیڕسۆن ٤٣٥٥
  • مارین سیلیچ ٣٩٠٥
  • دۆمینیک تیم ٣٦٦٥
  • جۆن ئیسنه‌ر ٣٤٩٠
  • نۆڤاک جیۆکۆڤیچ ٣٣٥٥

ئاستی کچان

  • سیمۆنا هالیب ٧٥١١
  • کارلۆین ڤۆزنیاکی ٦٦٦٠
  • سلوانی ستیفنز ٥٤٩٢
  • ئه‌نجلیک کیربه‌ر ٥٣٠٥
  • ئیلینا سڤیتۆلینا ٥٠٢٠
  • کارۆلین گارسیا ٤٦٨٠
  • گاربینی مۆگۆروزا ٤٥٣٥
  • پترا کڤیتۆڤا ٤٥٥٠
  • کارلۆینا پلیسکۆڤا ٤٤٨٥
  • جولیا جۆرجیس ٣٩٩٠
بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین