ماوەی پێشكەش كردن و تاقیكردنەوەی زانستی بۆ ماستەر و دكتۆرا دواخرا


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەش كردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیاران و پێشكەشكارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا) و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆیان بۆ ئەوەی باشتر خۆیان بۆ كاروبارە كارگێڕییەكان ئامادە بكەن و كات نەبێتە ڕێگر بۆ خۆتۆماركردنیان، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ماوه‌ی پێشکه‌شکردن بۆ خوێندنی باڵا لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 18ی 5ی 2023 تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 4ی 6ی 2023 درێژ دەکرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، تاقیکردنه‌وه‌ی توانستی زانستی لە ڕۆژی دوو شەممە 29ی 5ی 2023 بۆ ڕۆژی دوو شەممە 12ی 6ی 2023 درێژ دەکرێتەوە، هاوکات ده‌ستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی بۆ مانگی 9ی 2023 دەبێت.

May be an image of text

كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی 13 وڵات داوای هەڵبژاردن لە هەرێم دەكەن
پێشت كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی 13 وڵات داوای هەڵبژاردن لە هەرێم دەكەن
كوردێك بووە سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق
دواتر كوردێك بووە سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق
پەیوەندیدار