مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکرێتەوە


ئەمڕۆ بە بەشداری دەیان کەسایەتی سیاسی و باڵیۆزەکانی جیهان مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکرێتەوە، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتاریان دەبێت، مۆزەخانەکە لە چەندین بەشی جیاواز پێکهاتووە.

دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی لە ناوچەی بارزان ڕاگەیاند.

ئامادەبووانی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی

بەیانی ئەمڕۆ مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەکە بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی سیاسی و باڵیۆزەکانی جیهان دەستیپێکرد، پێشمەرگەکانی کۆماری کورستان، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بەشدارن.

هاوکات، ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس، خزر ئەحمەد باڵیۆزی یەمەن ، گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا، حەسەن محەممەد باڵیۆزی مۆریتانیا، عەبدولڕەحمان سڕ باڵیۆزی سوودان، باڵیۆزی ئەڵمانیا، باڵێۆزی ئێران، شاندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، شاندی وڵاتی چین، ژاپۆن، ئوردن، قەتەر، ئیمارات و کوەیت بەشدارن.

بڕیارە کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتار پێشکەشبکات، دواتر د.لەتیف ڕەشید سەرۆکی کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی، قوباد تاڵەبانی وەک نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتار پێشکەشدەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر، محەمەد شیاع سودانی لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە پێشوازی لێکراوە.

 

 

مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی

مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی (Barzani National Museum- BNM) دامەزراوەیەکی کەلتوریی دەبێت، بۆ نیشاندان و ئەرشیفکردنیئ ئەوەی بەسەر کورد و کوردستاندا هاتووە، لە چەند بەشێکی جیاواز پێکهاتووە.

مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانی بارزانی گۆڕەپانێکی گەورەی بۆ چالاکی و بۆنەکان تێدایە، ژووری شانۆیی، گەلەری کاری نیگارکێشان، هۆڵی کۆبوونەوە، ژووری کۆنفڕانس و سیمینار، کتێبخانەیەکی گەورە، کە بە شێوەی ئەلیکترۆنیش بەردەستە، ژووری کۆبوونەوە، کافتریا.

دیزاینی ناوەوەی مۆزەخانەکە هاوشێوەی ناو ئەشکەوتە، چەندین کەلوپەلی مێژووی تێدایە، هاوکات نەخشەی کوردستان، ئاوی ئاوی ئاراس، پەیکەری بارزانی، ڕەنگی سوور کە هێمای خوێنی شەهیدان لە مۆزەخانەکەدا دروستکراونەتەوە.

 

 

سەرۆککۆماری عێراق لە هەولێرە
پێشت سەرۆککۆماری عێراق لە هەولێرە
دواتر ئێران و عێراق یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد
پەیوەندیدار