ناوی موحەمەد، لە ئەڵمانیا دەبێتە پێشەنگی ناوە باوەکان



ناوی”موحەمەد” پێش “نوح” دەکەوێت و دەبێتە بەناوبانگترین ناو بۆ ئەو کۆرپانەی لەئەڵمانیا لەدایک دەبن.

 

ناوی محەممەد دەبێتە پێشەنگ لە نێو بەناوبانگترین ئەو ناوانەی کە لە منداڵانی تازە لە دایک بووی ڕەگەزی نێر دەنرێن لە ئەڵمانیا، بەو پێیەی ناوەکە لە بەرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لە سەرانسەری ئەڵمانیاشدا پلەی لە بیستەمدایە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تاغێسپیگڵی ئەڵمانی، کۆمەڵەی زمانی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، ناوی موحەمەد پێش ئەو ناوانە کەوتووە کە بۆ ماوەیەکی زۆر ریزبەندی پیشەنگییان گرتبوو، وەک نموونەی ناوەکانی نوح و ئادەم.

 

نوح زۆرترینە

بەپێی بەیاننامەی کۆمەڵەی زمانی ئەڵمانی، ناوی نوح هێشتا بەناوبانگترین ناوە بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو لە ئەڵمانیا بە گشتی.

 

لەلایەکی دیکەوە و بەگوێرەی ڕۆژنامەی (Die Zeit)ی ئەڵمانی، بەپێی داتای وەرگیراو لە لیستی ساڵانەی ناوەکان کە زیاتر لە ٧٥٠ نووسینگەی تۆماری لەدایکبوون لە سەرتاسەری ئەڵمانیا ناویان لێوەرگیراوە، ناوی موحەمەد لەسەر ئاستی ئەڵمانیادا لە پلەی بیستەمدایە، بەو پێیەی ناوەکە ٢٧٥٨ جار بەو کەسانە دراوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لەدایک بوون.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی(Die Zeit)ی ئەڵمانی، ناوی موحەمەد پیشترلە ناوە باوەکان نەبووە لە بەرلین تا ساڵی ٢٠١٩ بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ ناوەکە لە بەرلین هاتە ریزبەندی پلەی سێیەم و لە ساڵی ٢٠٢٢شدا زۆری ناوەکە بۆ منداڵانی تازە لە دایک بوو هاتە لوتکەی ریزبەندییەکە و بووە پێشەنگی ئەو ناوانەی کە لە تازە لەدایک بووان لە ڕەگەزی نێر دەنرێن.

 

ناوی دیکە

بە ئاماژەدان بە ماڵپەڕی تایبەتمەند بە باوترین ناوەکانی ئەڵمانیا،(beliebte-Vornamen)، ناوە عەرەبییەکانی دیکە لە نێو بەناوبانگترین ناوەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا دەرکەوتون، بۆ کوڕان وەک مالیک، عەلی، بۆکچان، عەلیا و زەینەب، کەپێشتر ناوەکانی وەک لیندا، لینا لەریزبەندی پێشنگیدا بوون.

 

هاوکات بەگوێرەی گۆڤاری ستیرن، “تۆمارکردنی هەر ناوێک لەسەر بەڵگەنامەی لەدایکبوونی کەسانی بەڕەگەز ئەڵمانی قەدەغەیە، کە ببێتە هۆی کێشەیەکی دەروونی بۆ خاوەنەکەی لە داهاتوودا، یان ببێتە مایەی گاڵتەجاڕی “.

پێشت ئێران و عێراق یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد
نرخی دۆلار گڕدەکاتەوە
دواتر نرخی دۆلار گڕدەکاتەوە
ەیوەندیدار