کارکردن لە پڕۆژەکان دەبێتە سێ شەفت



بە بڕیارێکی محەمەد شیاع سودانی، لەمەودوا کار بە سیستمی سێ دەوامی لە پڕۆژەکاندا دەکرێت، ئەمەش لەپێناو تەواوکردنی پڕۆژەکان و دەرفەتی زیاتری هەلیکار.

بەپێی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق کراوە، دەبێت کارکردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ببێتە سێ شەفت، تا بە زووترین کات لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا پڕۆژەکان تەواوبکرێم.

ئەمەش پاش ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای زیقاری کرد، لە کەمی خزمەتگوزارییەکانی ئەو پارێزگایەی پرسیەوە، بڕیاریداوە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ببنە کاری لە پێشینەی حکومەت.

 

بانکی ناوەندی زۆرترین بڕی دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی زۆرترین بڕی دۆلاری خستە بازاڕەوە
مەسعود حەیدەر: رەنگەلە دوو ڕۆژی داهاتوودا  400 ملیار دینارەکە بگاتە هەولێر
دواتر مەسعود حەیدەر: رەنگەلە دوو ڕۆژی داهاتوودا 400 ملیار دینارەکە بگاتە هەولێر
ەیوەندیدار