لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەیە



ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی تالاسیمیایە، لە جیهاندا زیاتر لە ٢٨٠ ملیۆن تووشبووی تالاسیمیا هەن، لە هەرێمی کورستانیش چوار هەزار تووشبوو هەیە.

تالاسیمیا، نەخۆشیەکی بۆماوەیی درێژخایەنە، کەسی تووشبوو بەهۆی تێکچوونی بۆماوەیی خوێنە و بازدانی کرۆمۆسۆمەکانەوە لەشی ناتوانێت هیمۆگڵۆبین دروستبکات، کە پێکهاتەیەکی سەرەکی خرۆکەسورەکانە، ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش دەگوێزێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم خوێنی.

کەسانی تووشبوودەبێت بەپێی قورسی حاڵەتەکەی، دەبێت دوو هەفتە جارێک یان زیاتر خوێن وەربگرن.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییم هیلاکی و بێهێزی، زەردهەڵگەڕانی ڕەنگی پێست، گەشەکردنی ئێسکەکانی دەموچاو بەشێوەیەکی ناسروشتی، لاوازبوونی گەشە و ئاوسانی سک.

باشترین چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە، ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە، هەروەها پێدانی خوێن، چاندنی مۆخی ئێسک، دەرمان، نەشتەرگەری لابردنی سپڵ و زراو.

لە جیهاندا زیاتر لە ٢٨٠ ملیۆن کەسی تووشبوو بە تالاسیمیا هەن، زۆرینەیان دەکەونە وڵاتە دواکەوتووەکان و تازە پێشکەوتووەکان، هیندستان ڕیزبەندی پێشەوەی گرتووە، ٤٢ ملیۆن تووشبووی تالاسیمیا لەو وڵاتە هەیە، وڵاتانی باشووری ئاسیا، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا زۆرترین تووشبوویان هەیە.

لە هەرێمی کورستان نزیکی چوار هەزار کەسی تووشبوو بە تالاسیمیا هەن، لە بانکی خوێن مانگانە خوێنیان بۆ دابیندەکرێت، بەڵام بەردەوام کێشەی کەمی دەرمان و پێداویستییەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە.

 

 

نێچیرڤان بارزانی داوای نێوەندگیری لە سودانی کردووە
پێشت نێچیرڤان بارزانی داوای نێوەندگیری لە سودانی کردووە
ئێسک و پروسکی مرۆڤێک کە بۆ کاتی کۆڕەوەکە دەگەڕێتەوە دۆزرایەوە
دواتر ئێسک و پروسکی مرۆڤێک کە بۆ کاتی کۆڕەوەکە دەگەڕێتەوە دۆزرایەوە
ەیوەندیدار