نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە



سەرەڕای خستنەڕووی زیاتری دۆلار، بەڵام نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ١٠٠دۆلاری ئەمریکی خەریکە دەگاتە ١٤٥ هەزار دینار، پسپۆڕێکی ئابوری پێشبینی دابەزینەوەی بەهاکەی دەکات.

ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٤ هەزار و ٦٥٠ دینارە، ئەمەش لە کاتێکدا زۆرینەی ڕۆژەکان بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام زیاتر ٪٧٠ بە شێوەی حەواڵە دەبێت، کەمترین بڕی بەشێوەی نەختینە دەخاتە بازاڕەکانەوە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەمە بەرزترین نرخی دۆلارە بەرامبەر دیناری عێراقی، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بەهاکەی بۆ ١٤١ هەزار دینار دابەزی، بەڵام ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوام بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزدەبێتەوە.

د.ئومێد قەرەداغی، پسپۆڕی ئابوری و ماموستای زانکۆ بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا ئاسانکاری لەسیستمی سوێفت و حەواڵەکردنی دۆلار هەیە، بارزگانەکان لەگەڵ سیستمی سوێفت و مەرجەکانی ئەمریکا ڕاهاتوون، کارەکان ئاسانتر بەڕێوەدەچێت، ئەو خواستە زۆرەی بۆ دۆلار کەڵەکە بووە، ئێستا پڕدەکرێتەوە، ئەمەش وایکردووە خواست لە خستنەڕووی دۆلار زیاتربێت، بۆیە زۆرینەی دۆلارەکە بەشێوەی حەواڵە ڕەوانەدەکرێت.

لەبەرامبەردا بڕێکی کەمتری دۆلار بە شێوەی نەختینە دەخرێتە بازاڕەکانەوە، پاساوی بانکی ناوەندیش ڕێگرییە لە سپیکردنەوەی پارە و بە نایاسایی بردنی بۆ وڵاتانی دراوسێ، بۆیە لە بازاڕدا خواستێکی زۆر و خستنەڕوویەکی کەم هەیە، بپۆیە بەهای دینار دادەبەزێت.

پێشبینیش دەکات، لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی دینار بەرزببێتەوە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٣٥ هەزار دیناربێت.

بۆ ئەوەی ئێسکێکی پتەو و تەندروست هەبێت لەم خواردنانە بەدووربە
پێشت بۆ ئەوەی ئێسکێکی پتەو و تەندروست هەبێت لەم خواردنانە بەدووربە
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
دواتر نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
ەیوەندیدار