بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە، لەكاتێكدا پارێزگاری بانكی ناوەندی بەڵێنی هەرزان كردنی نرخەكەی دەدات.

ڕەوەند میرزا، لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار گەیشتە 144 هەزار دینار لەكاتێكدا بەیانییەكەی بە 143 هەزار دینار بوو.

سەبارەت بە نرخی تمەنی ئێرانی ڕاشیگەیاند، بەهای 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 100 هەزار تمەنە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە،عەلی عەللاق، پارێزگای بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە، بانكەكەیان ڕۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و ڕێكاری زیاتر دەگرێتەبەر و بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوام باشتر دەبێت، چونكە جگە لە بەهای فەرمی، هیچ بەهایەكی دیكە بۆ دۆلار نییە و هەر دۆلارێك 1320 دینارە.

مەسرور بارزانی: پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت
پێشت مەسرور بارزانی: پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت
هەوڵی تیرۆركردنی پوتن درا
دواتر هەوڵی تیرۆركردنی پوتن درا
ەیوەندیدار