دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چاوەڕوانیشدەکرێت لەدانیشتنەکەدا، دادگاکە بڕیارێک دەربکات.

بەپێی خشتەی کاری ئەمڕۆی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی، لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، سەرجەم سکاڵاکارانیش ئامادەی دانیشتنەکە دەبن، چاوەڕواندەکرێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەوبارەیەوە دەربچێت.

 

پێشتر دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی پەیوەست بە دۆسیەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لە رێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٣، سازدرا، بەڵام بەهۆی دەرنەکردنی بڕیاری یەکلاکەرەوە، دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٣/٥/٢٠٢٣  دواخست.

 

“بۆ کەس نەهاتووە ئاڕاستەی کاری پێکهاتەکان دیاری بکات”
پێشت “بۆ کەس نەهاتووە ئاڕاستەی کاری پێکهاتەکان دیاری بکات”
کارەساتێکی دیکەی نێو خێزان، سەیرکردنی فیلمە پۆڕنەکان بە خێزانی
دواتر کارەساتێکی دیکەی نێو خێزان، سەیرکردنی فیلمە پۆڕنەکان بە خێزانی
ەیوەندیدار