ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

توركیا ئاوی ڕوباری دیجلە وشك دەكات
بە ڤیدیۆ؛ هاولاتیان بەپێ‌ بەناو ئاوی دیجلەدا دەسوڕێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كەوتنەكاری بەنداوی ئۆلیسۆ-ی توركیا لەسەر ڕوباری دیجلە، ئاوی ڕووبارەكە بەتەواوی كەمدەبێتەوە و بەرەو وشكبوون دەڕوات و هاوڵاتیان بەناو ڕووبارەكەدا بەپێ‌ هاتوچۆ دەكەن و شارەزایەكی بواری وزەش دەڵێت: “هەموو كات داوای دروستكردنی بەنداومان كردووە”.

لە ١/٦/٢٠١٨ بەنداوی ئولیسۆی توركی دەستی بەكاركردن كرد، كە دروست كراوە بۆ گلدانەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە، كە یەك لەسەر سێی هاوڵاتیان و زەوی عیراق سودمەند دەبن بەهۆی ئاوی ئەو ڕووبارەوە.

غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر ئەم بەنداوە دەستبەكار بكات ئەوە كارەساتێكی سروشتی گەورە ڕوو لە عیرق دەكات و بەشێكی زۆری سەوزایەكانی عیراق وشك دەبێت و هاوڵاتیەكی زۆریش بێ ئاو دەبن.

دەشڵێت: “هەموو كات باسی ئەوەمان كردوە دەبێت بەنداو درووست بكرێت بۆئەوە ئاوی شرین گلبدەینەوە، بەڵام بەهۆی ئەم گەندڵستانیەی، كە لە هەرێمێ كوردستان و عیراق هەیە فریای دروست كردنی بەنداو ناكەون، چونكە تەنها فریای پارە كۆكردنەوە دەكەون بۆ كۆمپانیاكانیان و بنەماڵەكانیان”.

ئەو ڤیدۆیە ڕووباری دیجلەیە، كە هێندە ئاستی ئاوەكەی كەمە هاڵاتیان بە پێ هاتوچۆی تێدا دەكەن:

 

ئابوری

لە سلێمانی 800 هەلی كار ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی هەلی كاركردن بۆ 800 كەس لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت و بەرپرسی ڕێكخراوەكە لە هەرێم دەڵێت: ” كار دەكەن بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕ و گۆیژە”.

بەپێی هەواڵێك، كە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی كردووە لە رۆلاد لاكنەر، جێگری بەڕێوەبەری ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی لە عێراق و لێپرسراوی راستەوخۆی ڕێكخراوەكە لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕێكخراوەكە بەڵێنی بەردەوامبوونی پڕۆژە بەگەڕخراوەكانی ڕێكخراوی GIZی داوە تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و كاركردنیش لەسەر بەگەڕخستنی پڕۆژەكانی بواری هاوكاری مرۆیی و پەرەپێدانی گەنجان و گەشەكردنی كەرتی تایبەت.

لاكنەر، ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ئێستادا ڕێكخراوەكەیان كاردەكات بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕو گۆیژە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا (٨٠٠) هەلی كار ڕابگەیەنێت بۆ پاراستن و خزمەتكردنی پاركی ئازادی و هەواری شار لە سلێمانی.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە پڕۆگرامی ڕێكخراوەكە بۆ ساڵی ٢٠١٩دا بایەخی تایبەتی بە سلێمانی دەدرێت.

ڕێكخراوی GIZ یەكێكە لە گەورەترین ڕێكخراوە حكومییەكانی حكومەتی ئەڵمانیا كە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە پشتیوانی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دووەم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە و بە پێدانی مووچەی خانەنشیان، كۆتایی بە دابەشكردنی دێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەك شەممە 22/7/2018 مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە 23/7/2018 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی سێ شەممە 24/7/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكایەتییەكانی (پەرلەمانی كوردستان و و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم) دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە 25_26/7/2018 مووچەی خانەنیشنی سەربازی و لیواكانی نەوت و گاز دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوشی خستۆتەڕوو، كە ڕۆژی یەك شەممە 29/7/2018 بە پێدانی مووچەی “خانەنشینی شارستانی” كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە.. دابەشكردنی موچەی بەشێك لە فەرمانبەران دوادەكەوێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە، بانكی ناوەندیی عێراق سەرجەم پرۆسەكانی ناردنی پارەی لەنێوان بانكە حكومییەكان و بانكە ئەهلییەكان ڕاگرت و بڕیاریدا كە موچەی ئەو وەزارەتانەی تائێستا موچەیان وەرنەگرتووە دوابخرێت بۆ مانگی داهاتوو.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، كە دوێنێ پێنج شەممە و ئیمزای عەلی موحسین ئیسماعیل، بەرێوەبەری بانكی ناوەندی عێراقی بەوەكالەت لەسەرە، ئاماژە بەوەكراوە، هیچ ئاڵوگۆڕێكی پارە ناكرێت لە پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقدا و ئەو وەزارەتانە تا دەرچوونی بڕیارەكە موچەیان وەرنەگرتووە، موچەكانیان دەكەوێتە مانگی ئابەوە.

حكومەتی عێراق لەسەرەتای هەموو مانگێكەوە دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە و لە كۆتایی مانگدا تەواوی موچەی وەزارەتەكان دابەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین