تاوەباران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە



کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە ئەگەری تاوەباران و هەورەتریشقە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە کەش نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران و هەورەتریشقەی لابەلا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما (2-3) پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییەکان پێنج پلە دادەبەزن.

لەبارەی كەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە کەش لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە رادەی (1-2) پلە.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەور ئەبێت و لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری ئەمێنێتەوە و لەھەندێ ناوچەدا ١ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

هێلكەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت
پێشت هێلكەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت
هەڵبژاردەی عێراق لە یانەی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی بردەوە
دواتر هەڵبژاردەی عێراق لە یانەی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی بردەوە
ەیوەندیدار